کلیپێکی نوێ بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بڵاوکرایەوە

کۆرۆی دەنگی میزۆپۆتامیا بە بۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

کۆرۆی دەنگی میزۆپۆتامیا کە لەژێر سایەی تەڤ – چاند ئەوروپا، کاروخەباتی خۆی بەڕێوە دەبات، بەبۆنەی ٤٣مین ساڵیادی پارتی کرێکارانی کوردستام (پەکەکە)، کلیپ و گۆرانیەکیان بڵاوکردەوە.

لەسەر ناوی کۆرۆی میزۆپۆتامیا، بەنگی ئاگری قسەی کرد و وتی، "پەکەکە رێگەی بۆ مرۆڤی ئازاد و هونەری ئازاد کردەوە. پەکەکە بە تەنها پارتێک نییە. لە هەمانکاتدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی هیوایە و ئێمە وەک هونەرمەند قبوڵی ناکەین کە پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بێت."

بەنگین باسی لەوەشکرد کە ، ئەوان لە داهاتوودا زیاتر گرنگی بە خەباتی کۆلەکتیف و گۆرانی و کلیپی نوێ دەدەن و وتی، "گۆرانیەکە بە ناوی (ڤەژین) واتە ژیانەوەیە و پەیڤ و موزیکی لەلایەن هونەرمەند حەکیم سەفکان و مەمۆ گولەوە ئامادەکراوە.

ف.ق