کلیپێکی نوێ لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بڵاودەکرێتەوە

بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، کۆمیتەی کولتور و هونەری بێستون کلیپێک بڵاو دەکاتەوە.

کۆمیتەی کولتور و هونەر بێستونی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کلیپێکی نوێی بە ناوی "چەرخی شۆڕش" ئامادەکردووە.

سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، کاریگەری کردوەتە سەر زۆر کایە و بواری ژیانەوە، بەتایبەتی لە رووی هونەریەوە، رەنگدانەوەی ئەو سەرهەڵدانە و داواکاری ژنان و گەلانی ئێران و رۆژهەڵات لە بەشە جیاجیاکانی هونەر بەتایبەتی مۆسیقا و گۆرانی رەنگیداوەتەوە.

هـ . ب