کلیپی 'کوڕۆ ژارۆ' بۆ یادی شەهیدانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکرایەوە

کلیپێک بەناوی 'کوڕۆ ژارۆ' بۆ یادی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین شەهید بوون دروستکرا.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگاری هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بوونەوە. بۆ ئەو قارەمانێتییەی گەریلایە کلیپێک بەناوی 'کوڕۆ ژارۆ' دروستکرا.

کلیپەکە لەلایەن ناوەندی چاندی بێستونەوە ئامادەکراوە. دیمەنی هێزەکانی گەریلای لە تونێلەکانی شەڕدا بۆ کلیپەکە بەکارهێنراوە. لە مەقامی کلیپەکەدا باس لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی کوڕۆ ژارۆ و بەرخۆدانی گەریلا دەکرێت.

ژ.ت