کۆمەڵکوژیی هەولێر؛ ئەو برینەی ساڕێژ نابێت

کۆمەڵکوژی هەولێر لە ناو کوردان وەک تاوانێکی نەتەوەیی دەبینرێت، ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو تاوانە تێپەر دەبێت، بەڵام هێشتا چارەنوسی قوربانیەکانی نادیارە، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش لە ئاستی ئەو تاوانە خۆیان بێدەنگ کردوە.

کۆمەڵکوژیی هەولێر؛ ئەو برینەی ساڕێژ نابێت

کۆمەڵکوژی هەولێر لە ناو کوردان وەک تاوانێکی نەتەوەیی دەبینرێت، ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو تاوانە تێپەر دەبێت، بەڵام هێشتا چارەنوسی قوربانیەکانی نادیارە، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش لە ئاستی ئەو تاوانە خۆیان بێدەنگ کردوە.

لە ١٦-ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ بە شێوازێکی نامرۆڤانە پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق ٨٠ گەریلا، ڕۆژانامەوان و هونەرمەندی کوردی لە شاری هەولێر کۆمەڵکوژکرد، وێرای ئەوەی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەوا تاوانەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئەو برینە هێشتا ساڕێژ نەبوە وەک برینێکی تازەیە و خوێنی گەرمی لێ دەچۆرێت.

حکومەتی هەرێمی لە باشوری وڵات لە دوای کۆماری کوردستان لە مەهاباد گەورەترین دەستکەوتبوو،کە کوردان بە دەستیان هێنابوو لە ساڵی ١٩٩١ ، بۆیە بۆ کوردانی چوار پارچەی کوردستان ببویە هیواێک بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ تێکۆشان لە دژی داگیرکەران.

شەڕی ناوخۆی کوردان بویە هۆکارێک بۆ ئەوەی دەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستان بەیەکەوە کۆببنەوە و کوردان بە شەڕ بدەن، ئەوەش زیانێکی گەورەی لە دەستکەوتی کورداندا.

لە ساڵی ١٩٨٣ بە دواوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشی باشوری کوردستان دەکات بە بیانوی شەڕی پەکەکە، بەڵام لە ڕاستیدا تورکیا هەوڵ دەدات خەیاڵەکانی میساقی میلی بەدی بهێنێت. لە ١٤ ئایاری ساڵی ١٩٩٧ بە بەشداری ٢٠٠ هەزار سەرباز و جاش دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشیكی بە ناوی (ئۆپراسێۆنی چەکوش) دەستپێکرد، کە ئامانج لێی پاکتاوکردنی بریارگەی ناوەندی پەکەکە بوو لە زاپ.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەرخودانێکی مێژووییان کرد بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و گورزی گورچک بڕیان لە تورکیادا، لەو هێرشە دەوڵەتی تورکیا ژماریکی زۆر لە سەرباز و جاشی لێ کوژرا، بەڵام بە گوێرەی چەن هەواڵێک کە لەو کاتەدا بڵاوکرانەوە کە پشتیان دەبەست بە سەرچاوەکانی سوپای تورکیا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) داوای لە سوپای تورکیا کردبوو، کە هێرشێک لە دژی پەکەکە دەست پێبکەن لە باشوری کوردستان، کاتێک هێرشەکان دەستی پێکرد چەکدارەکانی پارتیش هاوشانی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان هێرشیان دەستپێکرد.

لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ١٤ ئایار هاوکات پەدەکەش لە ١٦ ئایار هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیک لە هەولێر، کە گەریلا بریندارەکانی پەکەکەی تێدا بوو، ناوەندی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک (یەنەدەکە)، ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەی وڵات و کۆمەڵەی یەكێتیی ژنانی ئازاد کوردستان لە هەولێر.  لەو هێرشەدا، کە پەدەکە کردییە سەر ئەو ناوەندانەی، کە ناویان هاتوە زیاتر لە ٨٠ گەریلاو وڵاتپارێز شەهیدبوون، لە دوای ئەوەش ئۆپراسێۆنی گرتن و پاکتاوی سیاسی لە هەولیر بۆ چەندین مانگ درێژەی هەبوو.

 دەربارەی ئەو  تاوانەی پەدەکە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی وڵات و شاهیدی ئەو تاوانە  نیاز حامید، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی ئەو تاوانەی پەدەکەی کرد و  بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئەو کارەساتەی کردەوە.

ناوبراو گوتی زۆر زانیاریم کۆکردووەتەوە لەو ماڵانەی کە جیرانی ڕۆژنامەی وڵات بوون و ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژنامەی وڵات خوێنەرێکی زۆری هەبوو، پەدەکە و میتی تورکیا خۆیان لەبەرامبەر ئەو پێشوازییەی گەل ڕانەدەگرت، کە لە ڕۆژنامەکە دەکرا  لەلایەن گەلەوە، بۆیە هێرشیان کردە سەر ئەو ڕۆژنامەیە و ئەو کۆمەڵکوژیەیان ئەنجامدا، تا ئیستاش زانیاری دەربارەی تەرمی ئەو ڕۆژنامەنووس نووسەر و گەریلایانە نازانرێت، کە پەدەکە شەهیدی کردن و تەرمەکانیانی رفاند و بە دزییەوە شاردنییەوە.

حامید دەڵێت: "بە شێوازیکی زۆر وەحشیانە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی گەریلا بریندارەکان و ناوەندی چاند و هونەری مێزۆپۆتامیا، کە خزمەتی چاندی باشوری کوردستانیان دەکرد".

 حامید ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر جار هێرش دەکرایە سەر ناوەندی ڕۆژنامەی وڵات، پێش کۆمەڵکوژیی هەولێر هەم لە سلێمانی هەم لە هەولێر لە ١٣ ئاداری ساڵی ١٩٩٥ دکتۆر ساڵح هەورامی، کە هاوکاری ڕۆژنامەی وڵات بوو لە لایەن میتی تورکیا بە هاوکاری پەدەکە تیرۆر کرا، جگە لەوەش زۆر جار بۆ ئەوەی پێش لە ڕۆژنامەی وڵات بگرن هێرشیان دەکردە سەر ناوەندی ڕۆژنامەی وڵات، بەڵام وێڕای هەموو هێرشەکان رۆژنامەکە خەباتی خۆی درێژە پێدەدا.”

حامید جیاواز لە زانیارییەکانی خۆی پشتی بەو سەرچاوانە بەست، کە شاهیدی ڕووداوەکەن و بۆیان باسکردوە و وتی: "جیرانەکانی ڕۆژنامەی وڵات وتیان میت و پەدەکە بەیەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی ڕۆژنامەی وڵات، هێرشەکە کاتژمێر ١٦:٤٠ بە رۆكیتی جۆری ١٠٦ ملیم دەستی پێکرد و دواتر چەکی قورس و فەردییان لە دژی ڕۆژنامەنووسان و ئۆفیسی رۆژنامەکە بەکار هێنا. هێرشەکە تا کاتژمێر ١٧:٣٠ بەردەوام بوو و لە دوای ئەوەی تەواوی ڕۆژنامەوانەکانیان شەهید کرد، ناوەندەکەیان تاڵان کرد.

 نیاز حامید قسەی یەکێک لە شاهید حاڵەکان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "یەکێک لە شاهید حاڵەکان کاتێک دەچێت ناوەندەکە دەبینێت تەرمی ڕۆژنامەوانێکی ژن لە ناوەندەکەدایە و شەهیدبووە، کە ناوی ( ڕۆزا)یە دواتر لە پەنجەرەوە تەماشای ژوورێکی تر دەکات هەڤاڵێکی تر بە ناوی ڕووناهی شەهیدبووە، لەبەر هێرشە درندانەکەی پەدەکە ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەوانان شەهیدببوون، بەڵام لەبەر ئەوەی بیانەکە ڕووخابوو جەنازەکانیان کەوتبوویە ژێر پاشماوەی بیناکە".

حامید ئاماژە بەوە دەکات ئەو تاوانە نامرۆڤانەیەی پەدەکە هێندە وەحشیانەبوو، کە هیچ کاتێک لە هزری گەلی کورد بە تایبەتیش خەڵکی هەولێر دەر ناچێت، کە لەبەر چاوی هەموو خەڵکی هەولێر کۆمەڵیک ڕۆژنامەوان گەریلای برینداری بێ چەکیان شەهید و کۆمەڵکوژ کرد.

وێرای ئەوەی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو تاوانە تێپەر دەبێت، بەڵام تا ئێستا تەرمی ئەو شەهیدانە ڕاستی خێزانەکانیان نەکراوەتەوە و پەدەکە جەنازەکانیشی شاردووەتەوە،  بەشێک لە خەڵکی هەولێر ئاماژە بەوە دەکەن لە دوای کۆمڵکوژیەکە پەدەکە تەرمی شەهیدەکانی بە شێوازی گۆڕی بە کۆمەڵ لە نزیك فڕۆکەخانەی ئێستای هەولێر شاردووەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ٢٥ ساڵە کەس و کاری شەهیدان دوای دیاریکردنی چارەنوسی تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام پەدەکە زۆر بێ باکە لە ئاستی ئاهوناڵەی دایکی شەهیدان و درێژەی بەو تاوانە قێزاونانەی دەدات، لە دواین تاوانیشی ساڵی پار ٥ گەریلای تری لە ناوچەی خەلیفان شەهید کرد و دەستی بەسەر تەرمەکانیاندا گرت و ئامادە نین تەرمی شەهیدەکان هاوشێوەی تەرمی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر ڕادەستی خێزانەکانیان بکاتەوە.

ژ.ت