کلیپی نوێ بۆ گۆرانی دایەدایە وەقتێ جەنگە بڵاوکرایەوە

کۆمیتەی کولتور و هونەری بێستوون کلیپی وتنەوەی گۆرانی شۆڕشگێڕیی لۆڕی "دایە دایە وەقتێ جەنگە"ی بڵاوکردەوە.

گۆرانی دایە دایە وەقتێ جەنگە یەک لە گۆرانیە بەناوبانگە شۆڕشگێڕییەکانە کە بە دەنگی رەزا سەقایی لە نێوان کوردەکان و گەلانی دیکەدا بەناوبانگە.

بەهۆی ئەوەی ئەم گۆرانییە هێشتا تام و بەرامەی شۆڕشگێڕی و حیماسەخوڵقێنی خۆی ماوە، لەلایەن کۆمیتەی کولتور و هونەری بێستوونەوە لە شاخە سەرکەش و سەربەرزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، سەر لەنوێ ئەم بەرهەمە وتراوەتەوە و کلیپێکی بۆ ئامادەکراوە.