کەوانی زێڕین: دەبێت تاوەکو ڕوونبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکە بەرخۆدان بەردەوام بێت

بزووتنەوە ڕۆشنبیریی ژنانی کەوانی زێڕین لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد، بەرخۆدان لە مەیدانەکاندا بەردەوام بێت تا ئەو کۆمەڵکوژییە ڕوون دەبێتەوە.

بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی ژنانی کەوانی زێڕین، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆسایدی کەلتووری و جەستەیی دژی کورد ئیدی سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و ڕایگەیاندووە: "بە بڕوای ئێمە، بکەرەکانی ئەو تاوانە دیار و ڕوونن، دوای ١٠ ساڵ لە هەمان شوێن و بە هەمان شێوە ئەم تاوانە ئەنجامدرایەوە. بێگومان ئەمە ڕێکەوت نییە. هێرشەکەی پاریس لە ساڵیادی هێرشی ساڵی ٢٠١٣ی پاریس دا ڕوویدا. ئاکەپە - مەهەپە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەو وڵاتانەدا هێرشەکانیان لە دژی کورد و ژنان ئەنجام دەدات، کە ناچار بوون بە هۆی فاشیزم و زۆردارییەوە لە ئەوروپا نیشتەجێ ببن.

دەوڵەتی تورک لە فاشیزمدا هیچ سنوورێک ناناسێتەوە، بۆ نەهێشتنی واقیع و ڕاستیی خۆڕاگری کورد و ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هەموو جۆرە پیلانێکی پیسی خستووەتە کار و جێبەجێ کردووە، چونکە باش دەزانن، کە واقیع و ڕاستیی کورد و ژنانی کورد کۆتایی بە سیستمەکەیان دەهێنێت.

 گەلی کورد و ژنانی هێژا و بە نرخ؛ ئەگەر فاشیزم لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا هێرش بکات، ئەوا ئەرکی ئێمەیە لە هەر کات و شوێنێک دا بەرەنگاری دیکتاتۆرەکان ببینەوە و کۆتاییان پێ بهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە وەک بزووتنەوەی رۆشنبیریی ژنانی کەوانی زێڕین هێرشی قورسی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەحمەد کایا شەرمەزار دەکەین و داوا لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین، کە ئەو تاوانە و هێزە پیسەکانی پشتی ئاشکرا بکات و دادگاییان بکات. پێویستە حکومەتی فەرەنسا بزانێت، کە زوو یان درەنگ لە ویژدانی مێژوو و مرۆڤایەتیدا وەک هاوکارێک لە هەر کوشتنێک دا، کە لە تاریکیدا بمێنێتەوە و ڕۆشن نەکرێتەوە دادگایی دەکرێت.

لەسەر ئەم بنەمایە بەتایبەتی لە کەسایەتیی هونەرمەند میر پەروەر دوو هەڤاڵمان دا، بەڕێزەوە سەری رێز بۆ ڕاستیی کورد و ژنان دادەنەوێنین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو هونەرمەندان و بە تایبەتی ژنانی هونەرمەند دەکەین، کە لە مەیدانەکاندا خۆڕاگری بکەن تا ئەو کاتەی کۆمەڵکوژییەکەی دژ بە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا ڕوون دەبێتەوە".

ژ.ت