لە سلێمانی یادی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک کرایەوە

کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان و گەڕیان، لە مەراسیمێكدا لە سلێمانی ٤٩یەمین ساڵ یادی کۆچی هونەرمەند حەسەن زیرەک-یان بەرز نرخاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی بەناونیشانی” شمشاڵەکەت بێدەنگ نابێت جوانڕۆ”، لە سەنتەری ڕۆشنبیری سەرای شارەکە، کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان و گەڕیان، بۆ بەرز نرخاندنی یادی کۆچی هونەرمەند حەسەن زیرەک ئێوارە ئاهەنگێکی گۆرانیی و مۆسیقا سازکرا.

لە سەرەتادا هونەرمەندان نیگەرانییان بۆ کۆچی هونەرمەند “جوانڕۆی باڵەبان” دەربڕی و ئیدانەی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەو هونەرمەندەیان کرد.

هەروەها عەبدولی حەمە باقی-یەوە کورتە باسێک دەربارەی ژیان و هونەری حەسەن زیرەک پێشکەشکرا.

سیروان زیرەک و ئیحسان زیرەک، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک، بەردەوامییان بە ئاهەنگەکەدا.

حەسەن زیرەک لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خزمەتێکی گەورەی هونەر و موزیکی کوردیی کردوە و هەتا ئێستاش گۆرانییەکانی لە نێو کورددا گوێی لێدەگرێت،

هونەرمەند حەسەن زیرەک، لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کردوە.

ف.ق