لەبارەی دوو گەریلاوە کە بە برینداری بە دیلگیراون هیچ زانیارییەک بەردەست نییە

دوو گەریلا کە بە برینداری لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە دیلگیران هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەردەست نییە. بنەماڵەکان نیگەرانی دۆخی دۆخی رۆڵەکانیانن.

هەپەگە لە ٩ی شوبات بەدواوە لە دۆخی بێ چالاکیدایە. بەڵام بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە زۆر جار پێکدادان روویداوە.

بەتایبەتیش هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ زیادیان کردووە، هەربۆیە شەڕ دێتە ئاراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراون، لە شەڕدا گەریلا سارینا (گوڵستان گوڵمەز) لەدایکبووی ١٩٩٠ رۆژی دووی حوزەیران، خابور (حەسەن رەمزی) کە لەدایکبووی ١٩٩٦ی عەفرینە لە ٣ی حوزەیران بە برینداری بە دیل گیراون.

دەوترێت بۆ چەند رۆژ ئەو دوو گەریلا بریندارە ئەشکەنجە دراون و ویستراوە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانان بکەن. بەهۆی ئەوەی زانیاری لەسەر هەردوو گەریلا دیلە بریندارەکان بەردەست نییە، بنەماڵەکانیان نیگەرانن.

هـ . ب