مەخمور سوپای عێراق ناچار بە کشانەوە دەکات و کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکەی دەهێنێت

مەجلیسی گەلی دیموکراتیک لە کەمپی مەخمور ڕایگەیاند، گەیشتوون بە لێک تێگەیشتن لەگەڵ سوپای عێراق بۆ کشانەوەی سوپا لەدەوروبەری مەخمور و کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتی گەل.

ڕاگەیاندراوەکە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، لەلایەن هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی مەخمور، یوسف قەرە خوێنرایەوە.

لە ٢٠ ی ئایارەوە، سوپای عێراق هەوڵدەدات خەندەق و تەلبەند و قولەی چاودێری لەدەوری کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور). لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا، واتە ١٦ ڕۆژە، کۆچبەرانی مەخمور دژی ئەم هەوڵانە وەستاونەتەوە، شەو و ڕۆژ خەباتیان کرد.

چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامدرا لەڕێگەی کۆمیتەی دیپلۆماسی و مەجلیسی گەلی مەخمورەوە. لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە، ڕێککەوتن کرا و سەربازانی عێراق لە دەوری کەمپەکە کشانەوە و گەلی مەخمور کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێنا.

مەجلیسی گەلی مەخمور لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە بارەگای مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل، یوسف قەرە خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"گەلەکەمان ١٦ ڕۆژە دژی گەمارۆی عێراق بەرخۆدان دەکات. ئەم هەوڵە لەمڕۆوە دەستی پێ نەکردووە. دوو ساڵە بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢١ ویستیان گەمارۆمان بدەن. گەمارۆکە بە فشاری دەوڵەتی تورک و هێزە لۆکاڵییەکانی سەر بە بارزانی ئەنجامدرا. ئەم هەوڵانە بەشێکە لە پیلانگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەیانەوێت کەمپی مەخمور لەناوببەن، بۆیە فشاردەکەنە سەر عێراق. تا ئێستا کەمپەکە هیچ یاسایەکی عێراقی پێشێل نەکردووە. عێراق ئەمە دەزانێت. لە کۆبوونەوەکاندا پێمان ڕاگەیاندن نابێت ببنە شوێنکەوتەی خواست و ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، دووربکەونەوە لە گەمارۆدان. لە ٢٠ ی ئەم مانگە ویستیان خەندەق و تەلبەند دابنێن، کەمپەکەیان بە زرێ‌پۆش و چەک گەمارۆدا. گەلەکەمان وەک هەمیشە بەرخۆدانی پیشاندا.

چەندین کۆبوونەوەمان لەم بارەیەوە ئەنجامدا، دوایین کۆبوونەوەمان لە بەغدا بوو. لە ئەنجامدا گەیشتینە ڕێککەوتنێک. عێراق هێزە زیادەکەی کشاندەوە کە بۆ گەمارۆدان هێنرابوون، ئێمەش چالاکییە دیموکراتیکەکانمان ڕاگرت وەک چالاکی خێوەتەکان. بەڵام با هەمووان بزانن، هەرکات هێرشێک بۆ سەر مەخمور هەبێت و بیانەوێت هێز بەسەر ئیرادەی گەلی مەخمور بسەپێنن، ئەوکات تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی مەخمور دەبینن. دەزانین ئەم گەمارۆیە ئارەزووی دەوڵەتی تورک و پەدەکەیە، ویستیان بە هاوکاری عێراق بیسەپێنن. لە ڕۆژی یەکەمەوە ویستمان ئەم پرسە بە گفتوگۆ چارە بکەین، هەرواش کۆتایی هات.

وەک گەلی مەخمور سوپاسی هەموو دامەزراوە و پارت و کەسایەتییەکان دەکەین کە پشتیوانمان بوون. مەخمور نموونەی بەرخۆدانە، پێویستە کورد لە هەموو پرسێک یەکێتی خۆیان بونیادبنێن".