"مەترسی ژەهرخواردکردنی چالاکوانانی بادینان هەیە لە زیندانی پەدەکە"

بەپێ زانیارییەکانی سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشوی هەرێمی کوردستان مەترسیی ژەهرخواردکردنی چالاکوانانی بادیانان هەیە، کە ئێستا لە زیندانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دان.

"مەترسی لەسەر ژیانی چالاکوانانی بادینان هەیە"

سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ی ڕاگەیاند: "چالاکوانانی بادینان کە ئێستە لەزیندانن مەترسی لەسەر ئایندەی ژیانیان ھەیە، بەپێی زانیاری سەرچاوە تایبەتەکان ئەو چالاکوانانە لەڕێی ئاوی خواردنەوە و خۆراکیان لەزیندان ھەوڵ ھەیە جۆرە ژەھرێکیان دەرخوارد بدەن، کە دوای ئازادبونیان بەماوەیەک گیان لەدەست دەدەن!."

هاوکات سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەرکی ھەمووانە فشارەکان چڕ بکەینەوە بۆ سەلامەتیی ژیان و ئازادبونیان. ناوبراو وتیشی: "لە ڕێی خۆمەوە ھەموو ناوەندەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە دەرەوە ئاگادار دەکەمەوە لەسەر ئەوھەوڵە مەترسیدارە بۆ تیرۆری چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان و بەوانەی حوکمدراون و بەوانەشی ھێشتا حوکم نەدراون."

 "ژەهرخواردکردن دۆسێیەکی مەترسیدارە"

لە درێژەی قسەکانی جەختی لەوە کردوە: "مێژوی رەشی ژەھرخواردوکردنی نەیارانی سیاسی لە ھەرێم دۆسێیەکی مەترسیداری بێدەنگ و تیرۆرێکی ھێواشە، کە چەندین کەسی پێ لەبەین براوە!."

حاجی حەیدەر لە هەولێر ژەهر خوارد کرا

پێشتر ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) زانیاریی بڵاوکردبوویەوە، کە هاوڵاتییەک بە ناوی حاجی حەیدەر دێرهێنێ دانیشتوی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە دوای ٥٤ ڕۆژ زیندانیکردنی لە زیندانی ئاسایشی پەدەکە لە هەولێر ئازادیان کرد، بەڵام دوای ئازادکردنی بە هەفتەیەک گیانی لە دەستدا، بەپێی پشکنین و زانیارییەکانی تەندروستی ئەو هاوڵاتییە پێشتر لە زیندان ژهرخوارد کراوە و دواتر ئازادیان کردووە و لە ژێر کاریگەریی ژەهەرەکەش هەفتەیک دوای ئازادبوونی گیانی لە دەستداوە.

 مەتین ئادۆگیت لە زیندان بە شێوازێکی گوماناوی گیانی لە دەستدا

مەتین ئادۆگیت هاووڵاتییکی تری کامپی پەنابەرانی مەخموور بوو، کە لە ٧-١٠-٢٠٢٠ لە شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ووە دەستگیرکرا، دوای ٣ ڕۆژ لە زیندانیکردن بە شێووازێکی گوماناوی گیانی لە دەستدابوو، بەڵام ئاسایش پەدەکە ئەو مەردنەی دەشەردەوە و دوای دووو مانگ لە مردنی مەتین ئادۆگیت، ئینجا بە خانەوادەکەی دەڵێن: مەتین بە جەڵدەی دڵ  گیانی لە دەستداوە.

پەدەکە عومەر بارتانی ڕادەستی تورکیا کرد

هەر لە درێژەی پلانەکی پەدەکە بۆ لەناوبردنی ئازادیخوازان و ڕادەستکردنەوەیان بە داگیرکەران لە هەفتەی ڕابردوودا تاوانێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر پەنابەرێکی سیاسی باکوری کوردستان بەناوی عومەر بارتان ی ئاشکرا بوو، کە لە دەستی دەسەڵاتی تورکیا بە ناچاری هاتبوو بۆ باشوری کوردستان. لە ڕۆژی ٣ی تەممووزی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر کرا، لە پاش ١٩ مانگ ڕاگرتنی لە زیندانی هەولێر، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە بارتان بدەن هیچ پەیوەندییەک بە دەرەوەی زیندانەوە بکات، لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠  بەدەست چاو بەستراوی لە سنوری ئیبراهیم خەلیل ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.

 "ئاسایش وتی بارزان لا ئێمە یە دوای بە کوژراوی دۆزرایەوە"

ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، هاوڵاتییەك لەماڵەكەی دەچێتە دەرەوە و دوای كاتژمێرێك تەلەفۆنەكەی دادەخرێت، ئەوکات ئاسایش وتوویەتی ئەوان دەستگیریان کردووە، دوای سێ مانگ تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئاسایشیش “پەشیمان بوونەتەوە و  ڕەتیدەکەنەوە لای ئەوان بووبێت”.

کەسوکاری قوربانییەکە دەڵێن، ئامادەنین تەرمی کوڕەکەیان بنێژن، تا وەڵامێکی ڕوونیان لەلایەن حکومەتەوە دەستنەکەوێت، کە بۆچی “گولـلەباران کراوە و دواتر خراوەتە چاڵی نەوتەوە”.

کەسوکاری قوربانییەکە، کە بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کردووە، وتیان داوایان کردووە تەماشای کامێراکانی چاودێری بکەن ئەوانەی لە بەردەستی ئاسایشی هەولێردان، بەڵام ڕێگایان پێنادرێت، هەروەها بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی دوواین جار پەیوەندی بە قوربانییەکەوە کردووە کۆمپانیای کۆڕەک و ئاسایش هاوکارییان ناکەن.

ئەنوەر پیرداود باوكی كوژراوەكەیە، بە ڕۆژنیوزی وتبوو: سەرەتا ئاسایش پێیوتین كە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراوە، بەڵام دواتر پەشیمان بوونەتەوەو ڕەتیانكردووەتەوە لای ئەوان بێت.

لە هەولێر پێشوازی لە سەرەک چەتە نەسر حریری دەکرێت

ئەو تیرۆر و پاکتاوکارییەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر ئازادیخوازان لە کاتێکدایە، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەولێر پێشوازی لە سەرەک چەتەیەک بە ناوی نەسر حەریری سەرۆکی ئیتلافی سوری دەکات، کە بەرپرسی یەکەمە لە داگیرکردنی عەفرین و سەریکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر.

 هەموو ئەو ئەوو ڕووداوانە پێمان دەڵین، دەرگای کۆشەکاکانی بارزانی بۆ داگیرکەران و دووژمنانی کورد کراوەیە، بەڵام دەرگای زیندانەکان بۆ ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان ئاواڵەکردووە و بۆ ئەوەى لەسەر داوای داگیرکەران و لە پێناو بەرژەوەندیی بنەماڵەکەیاندا، چارەنوسی ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان رووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و کوشتن و لەنابردن بکەنەوە.

ژ.ت