ناڤ-بەرلین دەستی بە وۆرکشۆپی وێنەکێشانی بۆ منداڵان کردەوە

ناڤ-بەرلین وۆرکشۆپێکی وێنەکێشانی بۆ منداڵان دەستپێکردەوە، کە بەهۆی ڤایروسی کۆرۆناوە ناچار بوون کارەکانیان رابگرن.

 ناوەندی کوردستانیانی ئازاد لە بەرلین (ناڤ – بەرلین / Nav-Berlin) (Freie Kurdische Gemeinde e.V.-Nav-Berlin) ، کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کاردەکات، دەستی بە کارە کولتوری و هونەرییەکان کردەوە، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچار کارەکانیان رابگرن.

ناڤ بەرلین لە ڕووی مۆسیقا و ڕاهێنان بە ئامێرەکان، گروپی مۆسیقا و کاری بەکۆمەڵی مۆسیقایی فێری منداڵان دەکات. هەروەها منداڵان فێری هەڵپەڕکێ و گۆڤەند دەکەن و ڕاهێنانی فۆلکلۆرییان بۆ دەکەنەوە و بۆ منداڵان و گەنجان وۆرک شۆپی وێنەکێشان دەکەنەوە.

ناڤ-بەرلین سەرەتا وۆرکشۆپێکی وێنەکێشانی بۆ منداڵان دەستپێکرد. ئەو منداڵانە، کە بەشداری خولەکە بوون زۆر دڵخۆش بوون. منداڵەکان بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەستیان بە وێنەکێشان کرد..

بۆ بەشداریکردن لە خولەکاندا پەیوەندی دەکرێت بەم ناونیشانەوە:

Residenzstr 54, 13409 Berlin

Mail: [email protected]

ژ.ت