نەچەمە شەوە ئاهەنگی بۆ گۆرانیبێژەکان ڕێکخست

ناوەندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا (نەچەمە - NÇM) شەوە ئاهەنگێکی بۆ گۆرانیبێژەکان ساز کرد. زۆرێک لە هاوڵاتیان بەشدارییان لەو شەوە ئاهەنگەکەدا کرد و بە هەلهەلە و چەپڵەلێدان پێشوازییان لە گۆرانیبێژەکان کرد.

ناوەندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا (نەچەمە) "شەوە ئاهەنگی گۆرانیبێژان"ی ڕێکخست. میوانانی گۆرانیبێژی شەوە ئاهەنگەکە بریتیبوون لە کەریم ژیرکی، ئەڤین سندی و محەمەد سەرحەدی. گۆرانیبێژەکان لاوک و حەیران و مەقامی جۆراوجۆریان چڕی.

لە شەوە ئاهەنگەکەدا ئاماژە بە سیاسەتەکانی لە ناوبردن و سڕینەوەی سەر کولتوری کوردی کرا. باسیش لە ڕۆڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە بەرەوەپێشردنی گەلێک دا کرد.

لە مەراسیمەکەدا یادی هونەرمەندی کورد عەگیدی جمۆ کرایەوە، کە "پاشای بلوێر" ناسراوە و لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا کۆچی دوایی کردبوو. هەروەها باسیش لە ڕۆڵی گۆرانبێژەکان لە کولتوری کورددا کرا و پاشان گوێ لە بلوێرەکەی عەگیدی جمۆ گیرا.

هەموو هاوڵاتیانی بەشدار بوو لە شەوە ئاهەنگەدا جل و بەرگی نەتەوەیی خۆیان لەبەر کردبوو و لەگەڵ گۆرانیبێژەکان گۆرانییەکانیان دەوتەوە. ژنان هەلهەلەیان لێدەدا و و ژمارەیەکیش هاوڵاتیەکیش دیمەنەکانی شەوە ئاهەنگەکەیان تۆمار دەکرد و بۆ خزم و کەسوکار و هاوڕێکانیان دەنارد. چەندین گۆرانی وتران. گۆرانیبێژ خالیدەش لە شەوە ئاهەنگەکەدا بوو. شەوە ئاهەنگەکە بە گێڕاندنی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێهات.

ژ.ت