نەپەگە: شەڕی زاپ لوتکەیە و داهاتووی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە دیاری دەکات

نەپەگە ڕایگەیاند، شەڕی ئێستا لە زاپ شەڕێکە لە هەموو لایەکەوە شەڕێکە لە لوتکەدایە، داهاتووی گەلانی ناوچەکە دیاری دەکات، بۆیە چاوی هەمووان لەسەر ئەم شەڕەیە. نەپەگە ڕاشیگەیاند، گەریلا ئەرکی خۆی بەجێدەهێنێت و پێویستە گەلیش ئەرکی نیشتیمانپەروەریی خۆی بەجێبێنێت

نەپەگە ڕایگەیاند، شەڕی ئێستا لە زاپ شەڕێکە لە هەموو لایەکەوە شەڕێکە لە لوتکەدایە، داهاتووی گەلانی ناوچەکە دیاری دەکات، بۆیە چاوی هەمووان لەسەر ئەم شەڕەیە. نەپەگە ڕاشیگەیاند، گەریلا ئەرکی خۆی بەجێدەهێنێت و پێویستە گەلیش ئەرکی نیشتیمانپەروەریی خۆی بەجێبهێنێت.

فەرماندەیی بڕیارەگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی مانگی شەهیدانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لە شەڕی زاپ و  گرنگیی ئەو شەڕە بۆ داهاتووی کوردستان و ناوچەکە کرد.

پەیامەکەی فەرماندەییەی نەپەگە:

"مانگی ئایار لە تێکۆشانی ئێمەدا جێگایەکی تایبەت بە خۆی هەیە. ئایار مانگی شەهیدانە. ١٨ی ئایار ڕۆژی شەهیدانە. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی ئایار و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەینەوە، لە کەسایەتیی یەکەم هاوڕێ شەهیدەکانماندا حەقی قەرار، خەلیل چاڤگون، فەرهاد کورتای و محەمەد قەرەسونگور، شیرین عەلەم هولی، ئۆزان مزگین، ئازاد سیسەر و چاکدار ئامەد سەری رێز و نەوازش بۆ یاد و تێکۆشان و ئامانجەکانیان دادەنەوێنین. ئێمە ئەو بەڵێن و پەیمانە، کە بە شەهیدانمان داوە بەبۆنەی ئەم مانگە پیرۆزەوە دووپات دەکەینەوە. ئێمە درێژەپێدەری رێگاکەیان دەبین و بۆ ئەوەى خەون و خەیاڵەکانیان بەدی بهێنین، ئێمە پێوەیانەوە دڵسۆز دەبین و بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی یادیان دەکەینەوە و خاوەندارییان لێدەکەین.

مانگی ئایار اهکات مانگێکی گرنگە بۆ گەلانی تورکیا و شۆڕشگێڕانی تورکیا، شەهیدبوونی دەنیز گەزمیشەکان و ئیبراهیم کایپاک کایاکان لەەم مانگەدا ڕوویداوە. هاوکات مانگی ئایار مانگێکی گرنگە بۆ گەلی عەرەب. زۆرێک لە نیشتمانپەروەران و ڕۆشنبیرانی عەرەب لە دیمەشق لە لایەن ئیتحاد و تەرەقیی عوسمانیەکانەوە لە سێدارە دران و شەهید بوون، بۆیە هاوکات یادی شەهیدانی گەلی تورک و عەرەبمان دەکەینەوە.

لە کوردستان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی شتێکی ئاسایی نییە، چونکە وڵاتەکەمان نکۆڵیی لێکراوە و لەژێر چەقۆی کۆمەڵکوژیدا بووە. لە لایەکەوە بەڕێوەبردنی تێکۆشانی ئازادی لە دۆخێکدا، کە مرۆڤ نەیدەتوانی ناوی کوردستانیش بهێنێتە سەر زمان پێویستی بە ئازایەتییەکی زۆر هەبوو، لە وڵاتێکی وەهادا، کە لە ژێر سیاسەتی پاکتاوکردن و و سڕینەوەدا بوو، بەڕێوەبردنی تێکۆشان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی بوو. واتە سەرەتا ئێمە ناچار بووین لە بەردەم لەناوچوون و سڕینەوەدا بوەستینەوە و گەرەنتی و مسۆگەرکردنی هەبوونمان بکەین و بەم شێوەیە بەدوای دۆزی ئازادیدا بگەڕێین. وڵاتەکەمان وڵاتێکی ئاوا بوو. بۆ ئەو مەبەستەش تێکۆشانی ئازادی تەنها بە ڕەنج و بە بەرخۆدانی شەهیدان بەڕێوەدەچوو و بە دیهات.

"لە کوردستان بە ڕەنج و بەرخۆدانی شەهیدان گەلەکەمان هەبوونی خۆی مسۆگەر کرد"

لەهەموو وڵاتێکدا شەهیدان گرنگن و لە بەهاکانی هەموو وڵاتاندا شوێنی شەهیدان تایبەتە، بەڵام ئەوە لە کوردستان هێشتا جیاوازە، واتە لە کوردستان گەلەکەمان بە تێکۆشان و بەرخۆدانی شەهیدان گەرەنتی و مسۆگەرکردنی هەبوونی خۆیان کردووە، هەموو شەهیدێک بووە بە داری ژیان، بووە بە هێزی خەبات و ڕێگاکەی کردووەتەوە، هەر ئەڵقەیەکی شەهادەت بووەتە بناغەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی و گەشەکردن و گەورەبوون.

بە تایبەتی هێشتا لە سەرەتادا بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ و لە پێشخستن و گەشەکردنی ڕۆحی هەڤاڵێتی و دۆستایەتیەتی، پەیوەستبوون و گرێدانی هەڤاڵێتی و گرێدان بە شەهیدان لە بزووتنەوەکەماندا بووەتە بناغەی بزووتنەوەکە و سەرچاوەی هێز. ئەمڕۆ سەرچاوەی هێزەکانمان شەهیدانمانن. بەڵێن و پەیمانی هاوڕێیەتی و شەهیدان پیرۆزترین بەڵێن و پەیمانە. بەڵێن و پەیمانمان لەگەڵ گەلەکەماندا لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان و بە مرۆڤایەتی، لەسەر بنەمای پەیوەستبوون و گرێدانی شەهیدان قوڵابونەوەی ئافراندووە. ئەو بەڵێنە شەرەفە، ئەوە کەرامەتی مرۆڤە، هێز و ئیرادەی پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە دروست بووە. واتە ئەو بەڵێنەی ئێمە داوەمانە، بۆ شەرەف و شکۆمانە، بۆ ئێمە هۆکاری ژیانە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانی قارەمانمان داوە، ئێمە هەرگیز دەستبەرداری نابین. ئەوە سەرەکیترین خەسڵەت و تایبەتمەندیی ئێمە، واتە خەسڵەت و تایبەتمەندیی هەموو شۆڕشگێڕ و جەنگاوەرێکی پەکەکەیە. گرێدانی  نێوان بەها مرۆییەکان، گرێدان بە ئایندەیەکی ئازاد، گرێدان بە قووڵایی مێژوو، کەلتوور و شەرەف و شکۆ بەو بەڵێن و پەیمانەدا تێدەپەڕێت. ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە شەهیدانمان داوە، لەسەر ئەو بنەمایە ئیرادەبوون، ئازایەتی و بە بڕیاربوون و سووربوونمان  سەرکەوتنە. ئێمە دەزانین، کە بەڵێنی ئێمە بە شەهیدان بەڵێنی سەرکەوتنێکی مەزنە، بەڵێنی سەرفیرازییە.

شەهیدەکانمان لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا ڕۆڵێکی وەهایان گێڕاوە، بۆ ئێمە بوونەتە سەرچاوەی هێز و بناغەی بە بڕیاربوون و پێداگری و بوێری، ئەمڕۆش بەهۆی شەهیدەکانمانەوە دروست دەبێت و قارەمانمان هەیە. ماوەی مانگێکە لە ناوچەیەکی ئەیالەتی زاپ و لە ئاڤاشین لە دژی هەموو تەکنۆلۆژیای ئەم سەردەمە و لە دژی دڕندەیی و تۆقێنەریی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و پاکتاوکاری و  کۆمەڵکوژکاریی ڕژێمی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی و جەنگی گەورە لەئارادایە، لەم شەڕەدا قارەمانییەکی  زۆر گەورە ئەنجام دەدرێت، ئێمە لەم داستانە تازەیەی زاپدا بە ڕێز و پێزانییەوە یادی هەموو قارەمانانی ئەم بەرخۆدانە دەکەینەوە، لە کەسایەتیی فەرماندەی ئازیز هاوڕێ مزگین ڕۆناهی و هاوڕێ ڕۆهات، باهۆز، ڕومەت، ئارمانج، ڕێبەر، شارستان و ڤیانەکاندا بناغەی سەرکەوتنی شۆڕش و تێکشکانی ڕژێمی دڕندەی فاشیستیانی دانرا. بە بەرخۆدانی ئەمڕۆیان و لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئەو بەرخۆدانە، کە بە تێکۆشان و قارەمانێتیی شەهیدان بەڕێوەدەچێت، بناغەی سەرکەوتنی گەورەی ئافراندووە.

"شەڕ و بەرخۆدانی ئێستا لە زاپ شەڕێکی ئاسایی و باو نییە"

هێرشەکانی دوژمن لە ١٤ی نیسان و ١٧ی نیسان بەشێوەیەکی گشتی بۆ سەر ئەیالەتی زاپ هێرشێکی ئاسایی نییە، بەرخۆدانی ئێستا لە زاپ بەرخۆدانێکی ئاسایی نییە، بەرخۆدانێکی مێژووییە، ئەوە زۆر گەورە و مانادارە. پێشتریش وتمان: "ئەو شەڕە، شەڕی هەبوون و شەڕی مان و نەمانە، لەم چوارچێوەیەدا بەرخۆدان دەکرێت، بەرخۆدانێکی مێژووییە بۆ سەرۆکایەتیمان، بزووتنەوەکەمان و بۆ داهاتووی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکەیە".

بۆچی ئاوایە؟ وەک دەزانرێت، دەوڵەتی تورک ٧ ساڵ پێش ئێستا ڕێککەوتننامەی دۆڵمەباخچەی ڕەتکردەوە و شەڕی لە دژی ئێمە ڕاگەیاند، دوای ساڵێک لەوە و لە ٦ ساڵی ڕابردووە تاوەکو ئێستا هێزەکانی دەوڵەتی تورک-یان لەسەر دید و چەمکێکی نوێ یەکخستووە و خستویانەتەگەڕ تاوەکو لە کوردستان سیاسەتی جینۆساید سەربخەن و سنوورەکانی تورکیا فراوان بکەن و هەموو باڵەکانی تورکیا لە نێوان خۆیاندا هاوپەیمانیی نەتەوەپەرەستییان دروست کردووە  لەسەر ئەم بنەمایە، لە دژی سەرۆکایەتیمان، لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان، هێرشێکی سەرتاسەری ئەنجامدرا. پێش هەموو شتێک هەڵوێستی ڕێبەی ئاپۆ لە ئیمرالی لە دژی ئەو دوژمنە هەڵوێستێکی زۆر مانادارە، پەیامێکی گرنگە بۆ هەموومان، ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی زۆر گەورە و بە سەبرێکی زۆر بەرزەوە لە بەرامبەر گوشارەکان و ئەشکەنجەکانی ئیمراڵی هەنگاوی بۆ دواوەوە نەهاوێشتووە و بەرەنگاری دەکات.

هەموو زیندانیان بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. ئەمڕۆ دوژمن وەک ساڵانی ١٩٨٠ زیندانییەکان دەچەوسێتەوە و ئەشکەنجەیان دەدا، لە بەرامبەر ئەمەدا هەڤاڵان بەرگری و بەرخودان دەکەن. لە دژی گەلەکەمان و لە بەرامبەر سیاسەتی کوردی دیموکراتیک و چەپ – سۆسیالیست پاکتاوکردنی سیاسی و زوڵم و ستەمی فاشیزم بەردەوامە، ئەو هێرشە فاشیستییانە و گوشار و ئەشکەنجەکان شانبەشانی هێرشەکانی سەر گەریلا زیاتر قوڵ بوونەتەوە.

"گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال وەڵامی پێویستیان بە دوژمن دایە"

لە لایەکی دیکەوە لەو ماوەیەدا بە هەمان شێوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگال بەردەوام بوو، لە دژی ئەوە، بەرخۆدانەی گەلانی باکور - رۆژهەڵاتی سوریا، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و گەلەکەمان لە شەنگال بووە وەڵامی گرنگ بۆ دوژمنان و بەرخۆدانێکی شکۆدار و درێژخایەنیان بەڕێوەبرد. دوژمن ویستی لەوێ بە ئەنجامێک بگات، بەڵام هەڵوێستی شۆڕش و گەلەکەمان وەڵامی پێویستی بە دوژمنی دایەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە دوژمن ٧ ساڵە لەسەر دید و چەمکی پاکتاوکردن و سڕینەوەی شەڕ دەکات، بەڵام لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا لە چەندین قۆناغدا لە دژی ناوچەی گەریلا هێرش ئەنجام دەدات، تاوەکو ئیستا بە زۆر قۆناغدا تێپەڕیوە، بەرخودان و بەرگرییەکی زۆر گەورە و قارەمانانە هەبوو. لە شارەکان و لە سەر چیاکاندا چەندین داستانی قارەمانانە تۆمار کران. شەهیدە پێشەنگەکانمان بە ڕەنج و قارەمانانەیان هەموو هێرشەکانی دوژمنیان بۆ سەر هەموو ناوچەکانی گەریلا تێکشاند و دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێنا و  شکستیان هێنا، بە تایبەتیش وەک ئیرادەیەکی پۆڵاین هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی شەهیدان لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا فاشیزمی ئاکەپە، مەهەپە و ئەرگەنەکۆن لە هیچ ناوچەیەکەدا سەرنەکەوت. نە لە ڕۆژئاوا و نە لە شەنگال و نە لە باکوور، نە لە باشوور، دوژمن نەیتوانی لە پلانەکەیدا سەرکەوتوو بێت بە دڵنیاییەوە، ئەوە ئاسان نەبوو، ئەوەی بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی زۆرەوە ئەنجامدرا.

بەڵام ئێمە دەزانین دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن بۆ سەرخستنی سیاسەتی جینۆساید لە کوردستان دامەزراون. ئەم حکومەتە، حکومەتێکی جەنگی و شەڕانگێزە، ئامانجیشی داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میلییە، ئەویش داگیرکردنی ڕۆژئاوا و بەشێک لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستانە، جارێکی تر عێراق و سوریا بخاتە ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی خۆی، ئەو حکومەتە بۆ ئەو کارە دامەزراوە و ئەوەی بۆ دەستنیشان کراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات، سیستمی دەوڵەتی تورک گۆڕدرا، سیستمی سەرۆکایەتی بۆ ڕێکخستنی ئەم شەڕە دامەزرا تاوەکو تەیب ئەردۆغان بتوانێت بە یەکدەستی و بە بڕیاری خۆی شەڕەکە بەڕێوەببات و هەموو هێزەکانی شەڕ بە یەک فەرمان و لە یەک چوارچێوەدا بجوڵێنەوە. ئەوەیان بۆ ئەوە ئەنجامدا، کە بتوانن سەربکەون، بۆ ئەوەش هەموو توانا و دەرفەتەکانیان خستە دەستی ئەردۆغان.

هێزەکانی ناتۆش لە پێناو سیاسەت و بەرژەوەندییەکانیاندا نایانەوێت سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلای ئازادیی کوردستان دا تێکبشکێت، بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک لە قۆناغی نوێدا لە دژی گەریلاکان سەربکەوێت، پشتگیریی دەوڵەتی تورکیایان کرد. سەرەڕای هەندێک ناکۆکی لە نێوانیاندا، ناتۆ پشتگیریی ئەم قۆناغەی کرد. بەتایبەتی تەکنەلۆژیای نوێی فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێڕشبەریان ڕادەستی تورکیا کرد تاوەکو تورکیا بتوانێت خۆی دروستی بکات و دژی گەلی کورد کاری بهێنێت. فۆرمولەکەیان پێدا و پارچە تەکنەلۆژییە گرنگەکانیان بۆ تورکیا دابین کرد. فڕۆکەی چاودێریی هێرشبەر وەک چەکی تیرۆرە. هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی نەیاندەویست بەرپرسیارێتیی ئەوە لە ئەستۆ بگرن، بەڵام فورمولەکەیان بە تورکیادا، لەلایەن تورکیاوە ئەو چەکە بۆ کوشتن و تیرۆر دروست کرا، بەڵام تا ئێستا ئەوە دەزانرێت، کە ئەو فڕۆکەیە هەمووی مۆنتاژە، بەشە هەستیارەکانی لەلایەن گلادیۆی ناتۆوە بۆیان دابین دەکرێت.

"دوژمن ساڵێکی لەبەردەمدا ماوە، ڕژێم زۆر لاواز بووە"

هاوکات هێزە بیانییەکان هەوڵیان بۆ ئەوە داوە، کە هێڵی کوردی هاوکاری لە دژی ئەو دید و چەمکە نەبێت و تەنانەت شانبەشانی ئەم قۆناغە بەشداری لە قۆناغەکەدا بکات، هەر لەو چوارچێوەیەدا لق و قاچی ئەو دید و چەمکەیان لە ناو کوردیشدا خستەگەڕ. لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک ستراتیژی شەڕی خۆی گۆڕی و کردی بە ستراتێژی هێرشکردنە سەر دەرەوە، لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ هێرشی کردە سەر جەرابلوس، لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦دا لە دژی ناوچەی ئەرتۆش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی دەستیپێکرد، بەڵام سەرەڕای ئەو پشتیوانییە تەکنەلۆژی و سیاسیانە دیسانەوە هەموو دەرفەتەکان  تواناکانی دەوڵەتی تورکیایان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە خستە کار، هەموو ئەوانە لە شەڕی دژ بە ئێمەدا بەکارهێنران، بەڵام شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن.

ئێستا ساڵێکیان لە بەردەمدا ماوە، واتە لە قۆناغی کۆتاییدان، بەڵام ڕژێم زۆر لاواز بووە، ئەوان هەموو ئابووریی خۆیان لەو شەڕەدا خەرج کردووە، ئێستا خەڵکی تورکیا برسین. هەژارییەکی زۆر لە باکوری کوردستان و تورکیا پەرەی سەندووە، بۆچی؟ چونکە هەموو ئابووری تورکیا لەشەڕدا خەرجکراوە، بەڵام ئێستا ڕژێمی فاشیست و پاکتاوکار دەیەوێت ئەمساڵ جارێکیتر هەل و شانسی  خۆی تاقی بکاتەوە.

"دەوڵەتی تورک هەموو هێزەکانی دەرەوە و ناوەوەی خۆی لەم شەڕەدا بەکار دەهێنێت"

ئەردۆغان دەیەوێت ئەمساڵ هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەکاربهێنێت، دیسانەوە دەیەوێت سوود لە دۆخی سیاسی و قەیرانەکان  وەربگرێت. بەتایبەتی، کە لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگی ئۆکرانیادا ناکۆکیی نێوان ڕوسیا و ناتۆ قوڵتربووەتەوە، هەروەها دەیەوێت لەو ماوەیەدا و لە نێوانەدا یاری بکات و سوود لەم دۆخە وەربگرێت، کەواتە هێرشێکی گەورە لە دژی ئێمە پەرە پێ دەدات، هاوکات ئەوەش زانراوە، کە بە چەندین کۆبوونەوە و سەودا و مامەڵە و بارزگارنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیانەوێت هێزەکانی پارتی لە پێشتر چالاکتر بن. دیسانەوە دەیانەوێت لە تەواوی کوردستان دا هاوکاریی کورد بە تەواوی بەکاربهێنن. هەموو جەردەوانەکانی کوردستان خستووەتە ناو ئەم شەڕە، واتە لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆی وڵات دەوڵەتی تورک سوود لە هەموو دەرفەت و تواناکانی وەردەگرێت، ڕژێمی فاشیستی بکوژی پاکتاوکار دەیەوێت هەموویان بەکار بهێنێت، بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی شەڕێکی گشتی لە دژی ئێمە و دەیەوێت بەوە  ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.

بەتایبەتی شوێنێکی تایبەتیان داوە بە بەکارهێنانی چەتەکانی داعش و نوسرە، ئەردۆغان لە هێنانەدی خەونە عوسمانیەکەیدا دەیەوێت خزمەت بە هێڵی قاعیدە و هێڵی ئیخوان موسلیمین بکات، لە و چوارچێوەیەدا و بۆ ئەوەى بتوانێت لە شەڕی ١٧ی نیسان دا لە دژی  زاپ ئامادەکران، ئێمە دەزانین لە زستانەوە کار بۆ ئامادەکارییە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییەکان دەکرا، ئێمە چاودێریی ئەو پرۆسەیەمان کرد، نەک ئەوەی، کە ئێمە نەماندەزانی، واتە قۆناغێکی فراوانە، قاچی ناوەکی و دەرەکیی بۆ ئامادە کراون.

نەک تەنها هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵکو هەموو باشوری کوردستان، مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاواش لە ئامانجی ئەو پیلانەدان، ئاشکرایە دەیانەوێت بە خێرایی لە زاپ ئەنجام بەدەست بهێنن و دواتر بە خێرایی درێژە بە جموجوڵەکەیان بدەن و بەرەو کۆتایی بڕۆن. بینیمان شانبەشانی هێرشەکەی سەر زاپ، چەند هێزێکی عێراقی هێرشیان کردە سەر شەنگال، هاوکات چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەکنەلۆژیای فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و جەنگی کرایە ئامانج، واتە ئەم جۆرە چەمکە بە شێوەیەکی گشتی لە دژی هەموو کورد خراوەتە کار و بەکار دەهێنرێت. ئاشکرایە ئەگەر یەبەشە و خەڵکی ئێزدیمان وەڵامی دەستێوەردانەکانی هێزە عێراقییەکانیان  نەدایەتەوە، بێگومان دەیانویست ناوچە پارێزراوەکان بگرن و یەبەشە چەک بکەن و بەم شێوەیە گەلی ئێزدیمان تەسلیم بکەن، بەڵام بەرهەڵستی و بەرەنگاری لەم پێناوەدا هەوڵەکانی بەشێک لە حکومەتی عێراقی بەپشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک بێ ئەنجام کرد، تا ئێستا دۆخەکە ڕوون نییە، بەڵام هێرشکردنە سەر شەنگالیش بەشێکە لە چەمکی گشتی ئەو هێرشانە.

"دوژمن تا ئێستا لە هیچ ناوچەیەکدا لە دژی ئێمە سەرکەوتوو نەبووە"

تا ئێستا دوژمن لە هیچ ناوچەیەکدا لە دژی ئێمە سەرکەوتوو نەبووە، ئەوە ڕاسته! لەوانەیە هەندێک ناوچەیان داگیر کردبێت، بەڵام ئامانجیان جیاواز بوو، ئامانجیان تێکشکانی تەواوی بزووتنەوەی ئازادی بوو، ئێستا دیسان دەیانەوێت بە هەموو دەرفەتەکانیانەوە لە هەڵمەتێکی وەها فراواندا پەرە بەو ئامانجەیان پێبدەن و سەرکەوتوو بن، بەو هۆیەوە شەڕ لە زاپ دەستی پێکرد و پێی دەوترێت 'چنگی قوفڵ' واتە دەڵێن: ئێمە لە زاپ دەدەین و ئەنجام بەدەست دەهێنین، کلیلەکە دەکرێتەوە و دەتوانین هەموو ناوچەکان تێکبشکێنین، ئەمە حساباتی ئەوانە، بێگومان ئەو شەڕە، بە دڵنیاییەوە شەڕی هەبوون و مان و نەمانە. هاوکات بۆ ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار، شەڕی هەبوون و لەناوچوونە.

ئەگەر هێرش و هەڵمەتەکەیان شکستی هێنا ئیتر ناتوانن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، ئەوان چیتر ناتوانن ئەم سیاسەتە پەیڕەو بکەن، لەبەر ئەو هۆکارە، ئەم جەنگە شەڕێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوان، دەیانەوێت ئەنجامی دیاریکراو بەدەستبهێنن و بزووتنەوەکەمان و هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناو بەرن، بەڵام هاوکات هەمان شتیش بۆ ئێمە هەر وەهایە. واتە: 'بۆ ئێمە وەک شەڕی هەبوون و  مان و نەمانە"، چونکە ئەم دوژمنە دەیەوێت هەبوونی خۆی لەسەر نەبوونی ئێمە دروست بکات، دەیەوێت ئێمە لە ناو ببات و تاوەکو ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکار بەردەوامی بە هەبوونی خۆی بدات، یان ئەوەتا ئێمە شکستیان پێ دەهێنین، ئەگەر شکستیان هێنا ئەوا ڕژێمی فاشیست ناتوانێت بەردەوام بێت و بەرپرسیارێتییەکەی جێبەجێ بکات، واتە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت هەبوونی خۆیان لەسەر نەبوونی ئێمە دروست بکەن، ئەگەر شکستیان هێنا ئەوا دەچنە بەردەم دادگا، لەبەر ئەم ڕاستییەش ئەو شەڕە گرنگە بۆ هەردوولا لە ئاستی ژیانی و چارەنووسسازی و مان و نەماندا.

"شەڕی زاپ شەڕی لوتکەیە"

لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی ئێستا لە زاپ، شەڕی لوتکەیە، وەک گەریلا ماوەی ٣٨ ساڵە خەباتی چەکداری بەردەوامە، ئێستا لە قۆناغی لوتکەدایە، ئەمە هەمان شتە بۆ دوژمن، هەموو دەرفەتەکانیان پێکەوە کۆکردووەتەوە و بەپێی خۆیان شەڕێکی گەورە و لە لوتکەدا ئەنجام دەدەن، بەڵام لەم جەنگەدا، ئەو دەرفەتانەی، کە دەبێت بیبەینەوە هێشتا زۆرن، پێش هەموو شتێک، دۆزەکەمان ئێمە مافدار دەکات و ئەوەش ڕاستییەکی مەزنە، ێگاکەمان، یانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگایەکی ڕاستە، تێڕوانینی ئێمە بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەجێی خۆیدایە، ئەمە دەتوانێ سەرکەوتنمان بێت، رێبەر ئاپۆ لە کوردستان تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئافراندووە و ئەو تێکۆشانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا لەسەر هێڵی ژنانی ئازاد و بە ڕۆحی گەنجان و کۆمەلگەى ئازاد و دیموکراتیکی نوێ دروست کردووە. سەرەڕای ئەوەش چەندین ساڵ ئەزموونمان هەیە و گەلەکەمان ئەمڕۆ پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات. ئەوە ئیرادەیە و ئازادییە، بناغەی سەرکەوتنی بەهێز کردووە

دەمانەوێت ستراتیژی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕی قووڵتر بکەینەوە و نۆژەنیشی بکەینەوە و تیایدا پەرە بە داهێنان و قووڵی بدەین. لە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا شەڕی گەریلا هەیە، شەڕی گەل هەیە، شەڕی خۆپاراستن هەیە واتە جموجوڵی خۆپاراستن و بەشداری گەل و شەڕی گەریلا هەیە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە لەم خاڵانەدا قوڵی و قوڵی زیاتر پەرە پێ دەدەین ئێمە لە شەڕی گەریلادا نوێبوونەوە دروست دەکەین، وەک چاکسازی یان شۆڕش ئێمە دەمانەوێت گەریلای سەردەمی نوێ، گەریلاکانی سەدەی ٢١یەم دروست بکەین لە شەڕی گەریلادا پەرە بە شێوازی 'تیمی شارەزای گەڕۆک' دەدەین، هاوکات قوڵکردنەوەی شارەزایی لە بواری ئایدیۆلۆژی و کولتووری سەربازی لە جەنگدا پەرە بە ئەدای گەریلای نوێ دەدات، واتە گەریلا لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی خۆی بنیاد ناوە.

وەک ژن و پیاو ئەمڕۆ وزە و ئێنێرژیەکی بەهێز دروست بووە. لەسەر هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ، قوڵبونیک دروستبووە و جەوهەرێکی زۆر قۆڵ دەرکەوتووە. لەسەرم ئەم بنا‌غەیە دەمانەوێت تاکتیکی قوڵ و دەوڵەمەند بەرەو پێشەوە ببەین. ئەمڕۆ لە بەرانبەر تەکنەلۆژیای سەردەم نە تەنها لەسەر زەوی بەڵکو لەژێر زەویش شەڕ بەڕێوە دەبەین. لەم چوارچێوەیەدا دەمانەوێت لە شەڕی گەریلادا قوڵبوونێک دروست بکەین. شەڕی ژێر زەوی و سەر زەوی. شەڕی گەل، شەڕی پاراستنی جەوهەری بە شێوازێکی پسپۆڕانە بەڕێوەببەین و لە بەرانبەر تەکنەلۆژیایی سەردەم بە بەهێزی مرۆڤ، ئیرادەبوونی مرۆڤ، تاکتیکی مرۆڤ شەڕ بکەین. دوژمن مادەی بە بناغە گرتووە، دەیەوێت بە تەکنیکی مادی ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێمە مەعنەویەت وەک بناغە وەردەگرین. دەمانەوێت تاکتیکی مەعنەوی مرۆڤ بەرەو پێشەوە ببەین و قوڵ بینەوە، بەم شێوەیە تەکنیکی دوژمن لەناوببەین و سەربکەوین. سەربازانی دوژمن بە پارە شەڕ دەکەن. لەسەر بناغەی پارە جموجووڵ دەکەن. شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بناغەی مەعنەوی و بیر و باوەڕەوەیە. نەک مادیەتە. ئەمە جیاوازیەکەیە و بناغەی سەرکەوتنی ئێمەیە.

"کلیلی دوژمن لە دەرگاکەدا گیریخواردووە، نە دەتوانێت دەرگاکە بکاتەوە و نە کلیلەکە دەربهێنێت"

ئێستا دوژمن زاپی کردە ئامانج ، ئەمە هەڵەیەک بوو بۆ ئەوان، چونکە دەیانەوێت ئەنجامەکە خێراتر بکەن، سەرەتا زاپیان کردە ئامانج ئەوان پێیان وایە کە دەتوانن زاپ بکەنە ئامانج، پاشان دەتوانن گارێ و ناوچەکانی تر بکەنە ئامانج، بەم هۆیەوە لە سەرەتای شەڕەکەوە لە هەموو شوێنێک بە تایبەتی لە کورەژارۆ و وەرخەلێ و شەهید شاهین و شەهید بەرخودان هێرشی توند پەرە پێ دەدەن. چونکە دەیانەوێت بە خێرایی بگەنە ئەنجام، پلانێکی لەو شێوەیەیان پێشخست و بە "پەنجەی کلیل" ناوزەدیان کرد، بەڵام ئێستا وا دیارە کە کلیلەکە لە ماڵەکەیدا مایەوە، واتە بێ هیوا بوون. کلیلی دوژمن لە دەرگاکەدا گیریخواردووە، نە دەتوانێت دەرگاکە بکاتەوە و نە کلیلەکە دەربهێنێت. لەنێو زۆنگاودان، ئێستا دوژمن دەیەوێت یەک بە یەک گەمارۆی هەریمەکانی ئێمە بدات و بە هاوکاری پەدەکە دەیەوێت هەرێمەکان لە یەکدی داببڕێت و یەک یەک هەرێمەکان داگیر بکات. دەیەوێت بە خێرایی ئەو بکات و ئێستا ستراتیژیەکەی بەو شێوەیەیە.

لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە بۆتان، لە هەرێمی جوودی زنجیرەیەک چالاکی لە دژی دوژمن ئەنجامدران. ئەو چالاکیانە خراپ نەبوون. یەکەی تۆڵەی شەهید بەدران گوندیکرەمۆ، زنجیرەیەک چالاکی ئەنجامدا، ئەوان خراپ نین. دیسان هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەوان هەموویان زۆر گرینگن. سڵاو لە هەموو ئەو چالاکوانانە دەکەین. پێویستە ئەمڕۆ هەموو لایەکی کوردستان لە دژی ئەو دوژمنانە و هێرشی گشتی هەڵوێست وەربگرن و بە پێی هەلومەرجی ناوچەکەیان شێوازی بەرگری پەرە پێبدەن.

باکوری کوردستان دەتوانێت لە ئێستاوە چالاکتر بێت بە گشتی، هاوڕێکان لە باکوور لە زستاندا سەرکەوتوو بوون. دوژمن چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و سەرنەکەوت. ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە. لە سەرەتای زستاندا، واتە لە پاییز، لە باگۆک و لە دێرسیم، شەهیدمان هەبوو. بەڵام ئێمە چووینە ناو زستانەوە دوای ئەوە هەوڵەکانی دوژمن هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە. ماوەی چەند ڕۆژێکە دوژمن باسی چیای ئاگری دەکات. دەڵێن " زیانمان بە گەریلا گەیاندووە" بەڵام ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە نییە. وادیارە دوژمن لە مارینوس تووشی گورزێکی جدی بووە. زانیاری زۆر لەم شێوەیە هەیە. بەڵام هەڤاڵان هێشتا تەکمیلەیان نەناردووە. بە گشتی ئێستا گەریلاکانی باکوری کوردستان چوونە قۆناغێکی نوێوە. واتە وەک ساڵانی ڕابردوو گەریلاکان لە مانگی ئازار و نیساندا هیچ گورزێکیان بەرنەکەوت. لە ساڵانی ڕابردوودا لە مانگی نیساندا زیان هەبوو. بەڵام ئەمساڵ گەریلاکان نەک هەر لە زستاندا سەرکەوتوو بوون، بەڵکو لە بەهاریشدا سەرکەوتوو بوون. ئەوە دەرفەتێکی گەورە دروست دەکات. هاوڕێیان دەتوانن بەشێوەیەکی بەهێز و چالاک لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرانبەر دوژمن بە گشتی بجووڵێنەوە.

بەرخۆدانی زاپ داهاتووی گەلەکەمان و گەلانی هەرێمەکە دیاری دەکات

بێگومان پێشەنگی ئەمجارەیان بەرخۆدانی زاپە. وەک زانراوە، هەرێمی زاپ هەرێمێکی ئاسایی نییە. واتە مێژوویەکی هەیە و تا ڕادەیەکیش پەرفۆرمانسێکی خۆی هەیە. هاوڕێکان تێیدا زاڵن. جێگای بیر و باوەڕە. واتە، باوەڕێک هەیە کە هاوڕێیانی زاپ لەم ماوەیەدا پێشەنگییەکی زۆر بەهێز دەکەن. کە پێویستە هەموو هەرێمەکان و گۆڕەپانەکان زاپ بەتەنها نەهێڵن. واتە بەرخۆدانی زاپ بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و دیموکراتییە. ئەوە تەنها بەرخۆدانی هەرێمێک نیە. بەرخۆدانی هەموو کوردستان و گەلانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆچی؟ ئێمە دەزانین کە دوژمن لەسەر شەپۆلی تورانیزم کار دەکات. دەیەوێت هێڵی ئیتحاد تەرەقی نوێ بکاتەوە و زاڵ بێت. دەیەوێت خۆی لە سەدساڵەی کۆمار و سەدساڵەی پەیمانی لۆزاندا بەهێز بکات و سەروەر بێت. لەم سنورەی تورکیا نەمێنێتەوە و دەڵێن: ئەم سنوورانە بۆ ئێمە تەسکە، ئەگەر لەم سنوورانەی کە هەیە بمێنینەوە دابەش دەبین. دۆزی کورد سەردەکەوێت و تورکیاش دابەش دەبێت. بۆ ئەوەی ئەو کارە نەکرێت پێویستە دۆزی کورد لەناوببەین و سیاسەتی جینۆساید پەیڕەو بکەین و خۆمان فراوانتر بکەین. واتە بە درێژایی هێڵی ئیتحاد تەرەقی کۆمەڵکوژییەک ئەنجام بدەن." هەروەک ئەرمەنی و ئاشووری و سوریای کوردیش کۆمەڵکوژ بکەن، دەیانەوێت سیاسەتی جینۆساید بەسەر کورددا نوێ بکەنەوە. ئەم هێڵە هێڵێکی ئاوایە. دەیەوێت سەدساڵەی کۆمار و لۆزاندا سەردەمێکی نوێ بۆخۆی دروست بکات. سەردەمێک کە دەوڵەتی تورک باڵندە نەبێت، دەوڵەتێکی گەورە، یان دەوڵەتی ئیمپڕیالی هەرێمی بێێت. عەقڵیەتی تورانیزم بۆ کورد زۆر مەترسیدارە. راستە، بەڵام بۆ رەنجدەرانی تورک، عەرەب، ئاشوری، سوریانی، ئەرمەن، گەلی فارس و هەموو هەلانی هەرێمەکەش مەترسیەکی گەورەیە. بۆیەش بەرخۆدانی ئەمڕۆی زاپ و بەرخۆدانی دەوروبەری زاپ و شۆڕشی ئێمە لە هەموو کوردستان، بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و دیموکراتیکە. بەرخۆدانی دوارۆژی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەیە. لەم ئاستەدا زۆر گرنگ و ستراتیژیە. بەر لە هەموو کەسێک، پێویستە هەڤاڵانی زاپ، ئەمە باش بزانن. بەڵام هەموو شۆڕشگێرانی کوردستان پێویستە بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە سەیری ئەم قۆناغە بکەن.

نەخۆشخانەکانی دوژمن پڕن لە کوژراو و بریندار

لەگەڵ هەندێک کەموکورتی بەڵام لە زاپ دۆخەکە باشە. دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی بکەین، بە تایبەتی لە سەرەتادا دوژمن ویستی لە زۆر جێگە سەرباز دانێت و بەم شێوەیە هەڤاڵان شۆک بکات. لە هەندێک جێگە جێگیر بکەن و سەروەر ببن. بەڵام هەڤاڵان بە هۆشیاریەکی زۆر و بە رۆحێکی بەرز بە راستی دۆخەکەیان بە باشی هەڵسەنگاند. وڵامی پێویستیان بە دوژمندا. راستە هەندێک گەریلای قاڕەمانمان شەهید بوون، بەڵام هەڤاڵان پلانی دوژمنیان تێکشکاند. هەر لە سەرەتادا واتە لە دوو و سێ رۆژی سەرەتادا سەرکەوتوو بوون. پێشتریش باسمان کردبوو، ئەوە بۆ بە بناغەی سەرکەوتنی گشتی. ئێستا مانگێک تێپەڕیوە، ٣٣ رۆژ تەواو بووە و دوژمن تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. ئەمە بۆ دوژمن تێکچوونە. پلانی دوژمن لێرە تێکچووە. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئەمە بە باشی دەزانن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، وەک شەڕی دەرۆنی خۆیان وەک سەرکەوتوو پیشان دەدەن و دەڵێن، ' قۆناغی یەکەممان بە سەرکەوتووی تەواو کرد'. تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێناوە. ٤٠٠ کوژراویان هەیە، کەچی ناوی ١٠ کوژراویان ئاشکرا کردووە. بەڵام ناتوانن تاوەکو کۆتایی بیشارنەوە. هەموو رۆژێک لە دەڤەرێک ئاشکرا دەبێت کە کوژراوی زۆریان هەیە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکردووە. نەخۆشخانەکانیان پڕە لەکوژراو و بریندار. بە شەڕی دەرۆنی دەوڵەت ئەم راستیە لە کۆمەڵگە و رای گشتی دەشارێتەوە. واتە سەرنەکەوتوون و تێکشکاون. بەڵام دیارە زوو بە زوو دان بەم راستیە نانێن. پێویستە ئەمە بنزانرێت و هەڤاڵانیش بەپێی ئەم دۆخە مامەڵە بکەن.

ئەگەرێکی زۆر پلانی دوژمن ئەوە بوو کە لە ماوەی ٣ هەفتەدا زاپ داگیر بکات و دواتر داگیرکەریەکەی تاوەکو مەتینا فراوان بکات. دواتر دەڤەرەکانی دیکە بکاتە ئامانج. بۆچی بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گردی هەکاری، گردی جوودی و گردی بەهار؟ لەبەرئەوەی ئەوێ لە چوارچێوەی پلانی ئەواندایە. کەی لە رۆژهەڵاتی زاپ سەروەر ببێت، دەچێتە رۆژئاوای زاپ. بەڵام تاوەکو ئێستا تێپەڕنەبووە. لەوێ پیلانەکانیان جێبەجێ نەبوون. پلانەکانیان تێکچوون، ئێستا پێویستە چاودێری بکەین کە بە تەمای چییە.

'بە تەنها کیمیاییان بەدەستەوە ماوە، ئەوەش لە بەرانبەر تاکتیکی ئێمە چارەسەر نییە'

ئاشکرا بوو کە دوژمن هیچ سەرکەوتنێکی نییە. هەموو تەکنیکێکی بەکارهێناوە. بە تەنها کیمیاییان بەدەستەوە ماوە، ئەوەش لە بەرانبەر شێواز و تەکنیکی ئێمە چارەسەر نییە . بەو چەکە ناتوانێت سەربکەویت. هیوامان وایە هەڤاڵان بە تەنها بەرگری نەکەن، بەڵکو پێویستە هەڤاڵان خوڵقێنەر بن، بە لۆژیک بجووڵێنەوە و بە پلان کار بکەن. هەڤاڵان رۆحی پێکەوە کارکردنی هەڤاڵتی لەنێو خۆیاندا گەش بکەن و تەواوکەری یەکدی بن و بەم شێوەیە دوژمن تێکبشکێنن.

چاوی گەلی کورد، دۆستەکان و دیموکراتخوازان لەسەر زاپە

ئێستا ئێمە لە سەردەمێکی مێژووییداین. هاوڕێکان لەم کاتە مێژووییەدا لە مەیداندان. ئەوان لە سەمادان. لەبەر چاوی گەلی کوردن. ئەمڕۆ چاوی گەلی کورد و دۆستان و چاوی هەموو دیموکراتەکان لەسەر زاپە. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات ڕێگە بە خەسارەت نەدات، ڕێگە بە دوژمن نەدات. رێگە نەدات دوژمن سوود لە کەموکورتیەکان ببینێت. ئەمە زۆر گرنگە. بە تایبەتی، بۆ شەڕی تونێلەکان، ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەرکەوتوون دەبێت لە لایەن هاوڕێکانەوە لەسەر ئەو زەمینەیە دروست بکرێن. پێویستە خوڵقێنەر بن، بە خوڵقێنەری بجووڵێنەوە، بێگومان دوژمن پووچەڵ دەکەن. کە پێویست بوو هەر کەس ببێتە فەرماندەیەکی گەورە. ئەگەر جووڵەیەکی وا هەبێت، ئێمە باوەڕمان وایە کە هاوڕێکان بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. مێژوویەکی نوێ دروست دەکەن.

بەرگری ئێمە بەرگری چالاکە. واتە هێرشکردنە. هەڤاڵانی نێو تونێلەکان دەتوانن بەم رێبازە ئەکتیڤە بجوڵێنەوە و چالاکی ئەنجام بدەن. بە تایبەتی تیمەکانی هێرش، لە هەموو هەرێمێک پێویستە رۆڵێ خۆیان بگێڕن. تیمەکانی هێرش پێویستە بە شێوەیەکی شاراوە بجوڵێنەوە. وەک کەسانی نەبینراو بن. کەی ویستیان دەرکەون و کەی ویستیان ون ببن. چۆن هەڤاڵان دەتوانن خۆیان لەبەرانبەر فڕۆکەی چاودێری و تەکنیکەکان بپارێزن، بە هەمان شێوە هەموو کاتێک رێبازی سابۆتاژ، سویقاست، هەڵکوتانەسەر، بۆسە بەکار بێنن و گورز گەورە لە دوژمن بدەن. زۆر جار یەک گولە، کاریگەریەکی زۆر لەسەر دوژمن دروست دەکات. تیمەکانی هێرشکردن لەسەر ئەم ڕێ و ڕێبازە بە قوڵی پێویستە بجوڵێنەوە. بە تایبەتی سابۆتاژ و سویقاست، هەروەها لە بوارە تەڵەدا پێویستە زۆر بە قوڵی بیر بکەنەوە.

'لەژێر هەر دارێک و لەژێر هەر بەردێک گەریلا...'

ئێمە بڕوامان واتە پێویستە شێوەی جوڵەی تیمە پسپۆڕەکان بە راست و دروستی بەکاربهێنرێت. هیچ هێزێک بەم شێوەیە ناتوانێت گورز لەو تیمانە بدات. بەم شێوەیە دەتوانین هەموو جێگەیەک لە دوژمن بکەینە دۆزەخ. ژێر هەر دارێک، ژێر هەر بەردێک گەریلایەک هەیە، هەموو جێگەیەک لەبەرچاوی دوژمن بکەنە گەریلا. خۆی ئەو ترسە لە دڵێ دوژمندایە. بەو هۆیەوە دوژمن ترسنوک بووە. بەڵام نابێت لاوازی دوژمن زۆر ئەستۆر بکەین. راستە، دوژمن لەدژی ئێمە ئیرادەی شەڕی نییە. سەربازیان بە کرێ گرتووە، واتە بە پارە شەڕدەکەن. چەتەیان بە پارە هێناوە و ئیرادەی شەڕیان نییە. ترسنوکی وەک نەخۆشیەک لەناخیاندایە. لە پراکتیکدا هەڤاڵان بە چاوی خۆیان دەیبینن. بەڵام لایەنی بەهێزیش هەیە. تەکنیکیان بەهێزە. ئامرازی چاودێری بەهێزیان هەیە. بۆیەش پێویستە زیاتر ئاگادار بین و کار لەسەر ئەوە بکەین چۆن پووچەڵیان بکەینەوە. لایەنی لاوازی دوژمن زۆر لەبەرچاومان گەورە نەکەین. پێویستە نەڵێین، دوژمن ناتوانێت هیچ شتێک بکات. نا! لەمبارەیەوە مائۆ زیدۆنگ سەرۆکی شۆڕشی چین دەڵێت، ' پێویستە دوژمن لە رووی تاکتیک وەک پڵنگێک ببینێت، بەڵام دەبێت بزانین کە دوژمن لە ستراتیژیدا پڵنگێکی کارتۆنیە. واتە لە ستراتیژیدا وەک پڵنگێکی کارتۆنی ببینێت، بەڵام رێوشوێنی پێویستە ببینێت و وەک پڵنگێکی راستەقینە ببینێت. هەموو هەڤاڵان پێویستە بەم شێوەیە بجوڵێنەوە.

بابەتێکی دیکە کە هەڤاڵان پێویستە لەبەرچاوی بگرن، راگەیاندنە. شەڕی ئەمڕۆ بەرێوەدەچێت، شەڕی گەلە. پێویستە ئەم شەڕە بکەینە موڵکی کۆمەڵگا. بۆیەش بە هەموو شێوەیەک پێویستە شەڕەکە بکەینە بەڵگە. دیمەنەکان تۆمار بکەین. پێویستە هەڤاڵان دیمەنەکان تۆمار بکەن و خۆشیان قسە بکەن و بەشداری لە بەرنامەکاندا بکەن. شتێکی باشە. لەبارەی ئەم شەڕەوە بڵێین، نە تەنها لە زاپە، لە هەموو کوردستانە. لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان دابەشی بکەین و بکەینە موڵکی کۆمەڵگە. بەشێکی شەڕەکە، راگەیاندنە واتە بانگەشەیە. دوژمنیش بەشێکی شەڕەکەی بەم شیوەیەیە، دەرۆنیە. زۆر درۆ دەکات و رەتی دەکاتەوە. کوژراوەکانی لە کۆمەڵگا دەشارێتەوە. شکستی وەک سەرکەوتن رادەگەیەنێت. بۆیەش پێویستە شەڕی بانگەشەی دوژمن بە پرۆپاگاندەی شۆڕشگێری پووچەڵ بکەینەوە. لە پرۆپاگاندەی شۆڕشگێریدا پێویستە ئێمە راستی و دروستی بۆ گەل و کۆمەڵگە ئاشکرا بکەین.

ئەم شەڕە دوژمن دەخاتە نێو زەحمەتیەکی گەورەوە. بەڵام بە ئاسانی نابێت. باج و رەنجێکی زۆر دەدەین. پێویستە گەلەکەمان ئەم زەحمەتی و ناخۆشیانە ببینێت. پێویستە هەڤاڵانی راگەیاندن، دوژمن نە بچوک و نە گەورە ببینن. راستیەکان بڵێن. راستیەکەمان بەشی هەموو کەسیک دەکات. ئەگەر کەسێک باسی راستی گەریلا لە زاپ بکات، ئەوە پرۆپاگاندەیەکی راستی گەورە دەبێت. پێویستە ناکات دوژمن بچووک بکەینەوە، پێویست ناکات گەورەشی بکەین. پێویستە بە گشتی باسی بکات. ئێمە لەبەرانبەر دوژمنێکی دڕندە، لە بەرانبەر چەکی کیمیایی، لە بەرانبەر چەکی پێشکەوتووی سەردەم شەڕ دەکەین. لەبەرانبەر چەکی دوژمن، نوێنەرایەتی ئیرادەبوون، بەهێزبوون و خوڵقێنەری مرۆڤ دەکەین. بابەتێکی زۆر گرنگە و راستیەکی گەورەیە.

مرۆڤ لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت، بە ئیرادە و خولقێنەری و بە عەقڵی خۆی تەکنەلەلۆژیای سەردەم پووچەڵ بکاتەوە، بێگۆمان، فیداکاری، ئیرادە و غیرەتێکی زۆری دەوێت. ئەوە پێکهات و دوژمنیش نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەڵام بەو شێوەیە نابێت کە دوژمن ترسنۆکە و بە چەند تیمێک ئەنجام بەدەستدەهێنین. بەڵێ دوژمن بەپێی مادە لەدژی ئێمە دەجوڵێتەوە و ئیرادەی شەڕی نییە. بەڵام هەموو تەکنەلۆژیای سەردەم لەدەستی دوژمندایە. ناتۆ هەموو شتێکی دەداتێ. هەموو چەتەکانی هەرێمەکەی کۆکردووەتەوە و پەلاماری ئێمە دەدات. چەتە عەرەبەکان، ئەلنوسرە، پاشماوەکانی داعش، جاش و چەتەکان بە پارە دەهێنێت و لەدژی ئێمە بەکاری دەهێنێت. سەگ بۆ شەڕ بەکاردەهێنێت، مرۆب لە جێگەی سەغ بەکاردەهێنێت. هەموو رێبازێک بەکاردەهێنێت. لەدژی دوژمنێکی بەم شێوەیە بەرخۆدان ئاسان نییە. پێویستە کۆمەڵگاکەشمان ئەمە بزانێت. پێویستە راستیەکان ئاشکرا بکەین. ئێمە بزوتنەوەیەکی راستیەکانین. هەموو شتێکمان لەسەر بناغەی راستیە. بۆیە پێویستە پرۆپاگاندەی ئێمە لەسەر بناغەی راستی بێت.

'سەردەمی خاوەنداریکردنی گەریلایە، گەریلا خۆی خاوەنداری لەخۆی دەکات، پێویستە گەل ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات'

کات ئەو کاتە نییە کە گەل خاوەنداری لە گەریلا بکات. گەریلا دەتوانێت خاوەنداری لە خۆی بکات و گەریلا هێزیکی پێشەنگە. گەل پێویستە خاوەنداری لە ئەرکی وڵاتپارێزی خۆی بکات. واتە کاتی ئەوەیە هەموو کەسێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێریدا ئەرکی گەریلا هەیە و ئەرکی گەلیش هەیە. لەم جوارچێوەیەدا پێویستە کە گەل خاوەنداری لە ئەرکی خۆی بکات.

بە گشتی ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی ئاسایی نییە. ساڵێکی ستراتیژیە. بزوتنەوەکەمان وەک ساڵێکی نائاسایی لەقەڵداوە. لەم ساڵەدا سەفەربەریمان راگەیاندووە. سەفەربەری بە تەنها بۆ گەل نییە. بێگۆمان گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی دەرەوەی ولات، بە ڕاستی رەنجێکی زۆر گەورەیاندا. هەموو رۆژێک لە کۆڵانەکان بوون. هەموو رۆژێک بە دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا و بژی سەرۆک ئاپۆ' جوڵانەوە. بە ناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سڵاو بۆ هەموو گەلەکەمان دەنێرین کە لە چالاکیدابوون. بڕوامان وایە کە سەرەتا ژنانی ئازادیواز و گەنجانی کوردستان لەسەر رێنمایی نەتەوەی دیموکراتیدا، خاوەنداری لە ئەرکەکانیان دەکەن و ڕۆڵی خۆیان پێک دەهێنن. لە چوارچێوەی رێنماییەکانی نەتەوەی دیموکراتیکدا گەلانی عەرەب، ئاشوری، سوریانی، رەنجدەرانی تورک و فارس و ئەرمەن و هەموو گەلێک دەجوڵێنەوە و لەم سەردەمەدا رۆڵێ خۆیان دەگێڕن. بەم هیوا و بڕوایە، بەڕێزەوە سڵاو بۆ هەموو گەلان و دیموکراتخوازانی هەرێمەکە دەنێرین."

ژ.ت / ف.ق