پەکەکە حیزبی شەهیدانە و بە دڵنیاییەوە بڕوای شەهیدان ئازادیی گەلی کورد بەدی دەهێنێت -٢-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، پەکەکە پێگەى فەرمانی شەهیدانە و راشیگەیاند، "پەکەکە حیزبی شەهیدانە و بێگومان و بە دڵنیاییەوە پێوەر و بڕوایی شەهیدان ئازادیی گەلی کورد بەدی دەهێنێت".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هەموو شەهیدێک لەناو پەکەکەدا بە بڕوایەکی زۆر بە حیزب و هاوڕێکانییەوە شەهید دەبێت و دەزانن شەهیدبوونیان دەبێتە هۆی پێشکەوتنی گەورە لە حیزب و تێکۆشاندا.  بایک راشیگەیاند: "گرنگترین خەسڵەت لە تێکۆشانی شەهیداندا ئەوەیە، کە پێوەرێک بە حیزبدا زیاد دەکەن و پێوەری فیدایبوون هەمیشە گەش دەکەن. شتێک، کە سەرکەوتن دەهێنێت و تێکۆشان گەش دەکات خەبات بەردەوام و ریشەدار دەکات و ناهێڵێت شکست بهێنێت لەو پێوەرانەن. تاوەکو پێوەری پێوەری شەهیدان هەبێت بێگومان و مسۆگەر تێکۆشانەکەمان سەردەکەوێت".

هەوڵێکی گەورەی دا

مامۆستاکانی ڕێبەر ئاپۆ دەیانوت، 'تۆ وەک جیوەی'. ئەو وتەیەی مامۆستاکان دۆخ و پێگەى ئەودا لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨٤دا زۆر بە روونی بینرا. ڕێبەر ئاپۆ لەو ماوەیەدا کاریگەری و قورسایی خۆی دەرخست و لە هەموو شتێکدا رێبەرایەتیی خۆی سەلماند، چونکە جگە لەو شێوازەی ڕێبەر ئاپۆ لەو کاتەدا ئەستەم بوو رێکخستنەکە کۆبکرێتەوە و ئامادەکاری بۆ تێکۆشان بکرێت.  ئەو جۆرە هەوڵانەی رێبەرایەتی بێگوومان کاریگەریی هەبوو و ڕێبەر ئاپۆ دەیوت، رەنج بدەن، هەوڵ بدن، ئەنجام بەدەستبهێنن، ئێوەش ببنە خاوەن کاریگەری و بەو شێوەیە ڕاستیی ڕێبەرایەتی و بنەمای بەڕێوەبردنی دەخستە روو و دەیچەسپاند.

ئەوە ڕاستی رێبەرایەتییە، کە کاریگەریی خۆی لە دەست نادات

ڕێبەر ئاپۆ ئەگەر ٥٠ ساڵە کاریگەریی هەیە، ٢٣ ساڵە لە زینداندایە، سەرباری ئەوەش کاریگەریەکەی هەرگیز لاواز نەبووە و بە پێچەوانەوە هەموو ڕۆژێک کاریگەریی زیاتر بووە و کاریگەریی لەسەرکادیرەوە بۆ گەل و دۆستان زیادتر بووە و هەمووان دەڵێن، بژی سەرۆک ئاپۆ و ژیان بەبێ ڕێبەرایەتی نابێت، زۆرتر و بە زۆری ژنان پەیوەستن پێیەوە. ئەو کەسەیە، کە لە دنیادا زۆرترین دژایەتی دەکرد و زۆرترین رەشکردن بەڕێوەدەچێت. لە دژی ئەو کار ئەنجام دەدرێت، گەورەترین پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بەو ئەنجام دەدرێت، سەرەڕای ئەوانەش هەرگیز کاریگەریی کەم نەبووەتەوە، ئەمە بە پڕوپاگەندە بۆ رێبەرایەتی ئەنجام نادرێت، بەڵکو ئەوە لە سایەی بیر و کۆشش و رەنجی رێبەرایەتی بەدیهاتووە. راستیی رێبەرایەتییە، کە بە دەرزی بیر  هەڵدەکەنێت، بە تێکشکانی و هەڵوەشاندنەوەى سەختی و  زەحمەتی و دژوارییەکان ئەوەی بنیاتناوە، گەیشتووەتە ئاستێک کە هیچ هێزێک ناتوانێت کاریگەریی لەناوببات.

لەلای رێبەرایەتی هیچ شتێک بە ناوی کۆسپ و تەگەرە نییە، هیچ زەحمەتی و دژوارییەک نییە، بێ دەرفەتی و بێ توانابوون نییە، هەموو ئەوانە بۆ هەڵوەشاندنەوەن و دەبێت بیگەیەنەێتە ئامانجی خۆی. ڕێبەر ئاپۆ راستیی رێبەرایەتیە لە قۆناغی نوێ دا،  لوتکەیە. کەسانی شۆڕشگێڕ، لە کادیران تاوەکو ئەو کەسانەی دەیانەوێت رێبەرایەتی بۆ کۆمەڵگایەک و تێکۆشانێک بکەن دەتوانن هەموو ئەو شتانە لە رێبەرایەتیدا ببینن. ڕێبەر ئاپۆ یاد و مۆنۆمێنێتێکی ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتییە. هەموو ژیانی بووە بە کتێبی رێبەرایەتی، کە پێویستە بخوێنرێتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بە پەیوەندییەکی بەهێز پەیوەستی شەهیدانە

- یەکێک لەو ڕاستیانە، کە ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنانیە ئافراندووە، رەنجی شەهیدان و تێکۆشانیان و میراتی قارەمانێتییانە. لە ژیانی ئەو پێشکەوتنانەدا و لەناو پەکەکەدا ڕاستیی شەهیدان چییە؟ ڕۆڵی شەهیدان لەناو پەکەکەدا چییە، چییان بە ئەمڕۆ و داهاتوو زیاد کردووە؟

ڕێبەر ئاپۆ وتی، پەکەکە حیزبی شەهیدانە. مانای ئەوەش ئەوەیە هەموو بەهایەک، کە لەناو پەکەکەدا بنیادنراوە هی شەهیدانە. ڕێبەر ئاپۆ وتی: من وتەبێژی شەهیدانم و دڕێژەپێدەری رێگاکەى ئەوانم، من رەنجی ئەوان ناخەمە ژێر پێی هیچ کەسێک و ڕێگە نادەم کەس رەنجەکەیان بخوات. ناسنامەی خەبات و تێکۆشانی ئەوان، تێگەیشتنیان لە ژیان، پێوەرەکانیان و پەیوەستبوونیان،  ئامانجی هەرچییەک بێت هی پەکەکەیە. جگە لەوەش کەس ناتوانێت هیچ شتێک بەسەرماندا بسەپێنێت و پێم قبوڵ بکەن'.

ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بۆچوون لەو بارەیەوە لە ناو پەکەکەدا چۆن بێت چۆنیش سەیری بکرێت. یەکێک لەو هۆکارانە، کە ڕاێبەرایەتی زۆر بە سەختی کاری کرد و خەبات و تێکۆشانی مەزنی کرد و بەهای گەورەی بنیاتنا پەیوەندیی بە پەیوەستبوونییەوە بە شەهیدان هەیە. بە شەهیدبوونی حەقی قەرار، ئیدی ئەو بیر و رامانە بووەتە دۆزێک ئەرک و بەرپرسیاریی سەرشانی ئێمەیە، کە ئەو دۆزە سەربخەین. ڕێبەر ئاپۆ بەو وتانە نزیکبوونەوە لە شەهیدان و پەیوەستبوون بە شەهیدی گەورەمان حەقی قەرار دا، کە لە وەڵامی شەهیدکردنیدا دەتوانین ببینین. بەحیزبیبوون بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ هەڤاڵی حەقی بوو، بۆ وەڵامدانەوەی رەنج و گەشەسەندنەکان بوو و لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە و دروستکراوە. لەو رووەوە بە حیزببوون  و دامەزراندنی پەکەکە بۆ هێنانەدی ئاوات و خەونی شەهیدان و ئامانجیان دامەزرا. بێگومان ئەم حیزبە بۆ ئازایی کوردستان و گەلی کورد و رزگارکردنی لە جینۆساید و پاکتاوکاری دامەزرا، بەڵام ئەوانەی بەڕوونی ئەو ئامانجەیان خستەڕوو و ئەوانەی بە تەواوی دەیانەوێت ئەو ئامانجە پێکبهێنن، شەهیدانن. شەهادەت و زەحمەتی چەند سەختیش بن، بەڵام قورسترین سەختی هەوڵێکی گەورەی هەندێکان بوو بۆ وازهێنان لەو ئامانجە و رێگریکردن لە هێنانەدیی ئەو ئامانجە. لەبەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ وەک رێنمایی و فەرمانێک حیزبی شەهیدانی دروستکرد و گەشەی پێدا و گەورەتری کرد و خستییە سەر رێڕەو و کاروانی سەرکەوتن و تێکۆشانەوە.

شەهیدبوونی حەقی قەرار هەر بە تەنها نەبووەتە بنەما و کۆڵەکەی حیزب، بەڵکو وەکو شەهیدێک کە کولتوری حیزبی دروست کردووە و ڕۆحی ئەو بونیادی ناوە و بەشداری لە خەباتەکەماندا کردووە. کولتوری پەکەکە و تێگەیشتنی لە ژیان و هێڵەکەی بۆ مرۆڤ لە حەقی قەرارەوە دەستپێدەکات، کۆکردنەوەی تایبەتمەندییە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی هەموو شەهیدانمانە.

بنەڕەتیترین بەها، کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکەدا زیادی کردووە شێوازی نزیکبوونەوەیە لە شەهیدان و وەڵامدانەوەیە بە رەنج وخەباتی شەهیدان. تەنها بە شێوەی یادکردنەوە و مۆنۆمێت نزیکایەتی لە شەهیدان ناکرێت، بۆیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەییەکان  هەموو شەهیدبوونێک هۆکاری هەنگاوێک و قەڵەمبازێکی شۆڕشگێڕانەیە. دەبێت هەموو شەهیدبوونێک ببێتە زەمینە و بنەما و پاساو بۆ ئافراندنی گەشەپێدان و پێشکەوتن. بەم شێوەیە مرۆڤ دەتوانێت لە شەهیدان نزیک ببێتەوە و ئەگەر بەو شێوەیە لە شەهیدان نزیک نەبنەوە، ئەوە لە راستی ڕێبەر ئاپۆ و لە راستی پەکەکەدا دەبێتە گەورەترین بێڕێزی بە شەهیدان.

ئەگەر هەر شەهیدبوونێک پابەندی و پەیوەستبوون بە ئامانجە بەرزەکەیەوە دروست نەکات ئەوە بە مانای ئەوەیە، کە شەهیدبوون مانادار نەکراوە و واتای پێنەدراوە، یانی تێگەیشتن لەوە دروست نەبووە، کە شەهیدبوون لە ناو پەکەکەدا چییە و چ مانایەکی هەیە. لە ناو پەکەکەدا شەهیدبوون لە ئاستی فەرمانێکدایە لە بەڕێوبەراییەوە بۆ کادیران و گەل. لە ناو پەکەکەدا هەموو شەهیدێک بە باوەڕێکی زۆرەوە بە حیزب و هاوڕێیەتییەوە بەرەو شەهیدبوون رۆیشتووە، چونکە دەزانێت حیزبەکەی و هەڤاڵانی ئامانجەکەی ئەو بەدیدەهێنن، بۆیە هەموو جۆرە فیداکاری و قوربانیدانێک دەکات و بەرەو شەهیدکردن دەڕوات. دەزانێت شەهیدبوونی دەبێتە هۆی گەشەسەندن و پەرەسەندن لە ناو حیزبەکەیدا و چالاکییەکەی خۆی مانادار دەکات. هەموو چرکەیەک و هەناسەیەکی شەهیدان بەم شێوەیەیە. شەهیدەکان کاتێک بە شێوەیە بەرەو شەهادەت دەڕۆن و بەو شێوەیە بیر دەکەنەوە، کاتێکیش دەزانێت کادیرانی پەکەکە بەو شێوەیە واتا بە شەهیدان دەدەن، ئەوا لە دوای خۆیشی کادیران تێکۆشان و چالاکی بۆ یادی شەهیدان گەشتر و بەهێزتر دەکەن.

شەهیدان پێوەرەکان دەئافرێنن و بەرزتریان دەکەنەوە

گرنگترین تایبەتمەندی لەخەباتی شەهیداندا ئەوەیە، کە پێوەرێک بە پێوەرەکانی حیزب زیاد دەکەن، هەمیشە پێوەری فیدایەتی گەش دەکەن. ئەوەی سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و پەرە بە خەبات دەدات و خەبات بەردەوام دەکات و ناهێڵێت شکست بهێنێت ئەو پێوەرانەن. هەتا پێوەری شەهیدان هەبێت بێگومان تێکۆشانمان سەردەکەوێت. لە لایەکی دیکەوە ڕۆڵی شەهیدان لە زۆرێک لە سەرکەوتن و چالاکییەکاندا رۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەیە. لە تێکۆشانی گەلەکەماندا گرنگترین سەرچاوەی هێز شەهیدەکانمانە. یەکەمین ڕاپەڕینەکانی ساڵانی ١٩٩٠دەکان و چەندین ڕاپەڕینی دواتر لەسەر بنەمای خاوەندارێتی لە شەهیدان بوو. گەلەکەمان بە ڕاپەڕینەوە پێشوازییان لە شەهیدبوون کرد. ڕاپەڕینی ٢٠٠٦ لە ئامەد لەسەر بنەمای خاوەندارێتیکردن لە شەهیدان بوو. شەهیدان لە تێکۆشانی ئێمەدا ڕۆڵێکی گرنگییان لە گەشەپێدانی تێکۆشاندا گێڕاوە. هەر شەهیدبوونێک تێکۆشانی گەشتر کردووە. لە هەموو خێزانێک دا لە کوردستان شەهیدێک هەیە، یان لە ناو خزمەکانیان دا شەهید هەیە. لە هەموو گوند و کۆڵان و شەقامێکدا چەند شەهیدێکی خەبات و تێکۆشانی پەکەکە هەیە. ئەمەش ڕۆڵی شەهیدانمان لەخەباتدا نیشان دەدات. شەهیدەکانمان ئەوانە نین، کە بە زۆر بچنە ڕیزی سوپاوە و بە زۆر و بە ناچاری بکرێن بە سەرباز، بەڵکو ئەوانەن، کە بۆ فیدابوون بەشداری لە تێکۆشان و  بەرخۆدانی پەکەکەدا دەکەن. پەکەکە حیزبی شەهیدانە و پێوەری شەهیدانە و بە دڵنیاییەوە باوەڕییان بە ئازادیی گەلی کورد دەهێنێتە دی.

لە ماوەی ٥٠ ساڵدا چەندین کاری گەورە ئەنجام دراون

 - یەکەم کادیرەکانتان بە گروپی ئایدیۆلۆژی دەناسرێن، لە تورکیا کۆبوونەوە و پاشان ڕوویان کردە کوردستان. بە ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی شەنگال، بەرخۆدانی کوردستان بە ناوچەکە و جیهان دا بڵاودەبێتەوە، ئایا ئێوە لەو رۆژانەدا  پێشبینی ئەوەتان دەکرد؟ ئێوە چۆن ئەم پێشکەوتنە گەورانە هەڵدەسەنگێن، ئەم دۆخە چ هەستێک بە ئێوە دەدات؟

پەکەکە هەر لە یەکەم وتەى خۆیەوە وەک هێزێکی فیداکار، جیاواز و گروپێک دروستبوو. هێشتا گروپێکی ١٠ بۆ ١٥ کەس دەبوون، بانگەشە و ئیدعای گەورەیان هەبوو. بۆیە رێکخستنەکانی دیکە باوەڕیان بە بانگەشەکانی گروپی ئاپۆیی نەدەکرد. کاتێک گروپێکی بچووک بووین، گوتمان دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین و کوردستان ئازاد دەکەین گاڵتەیان پێ دەکردین. هەندێکیان وتیان، شێتن جگە لە ئێمە کەسی تر بڕوای بەوە نەبوو، کە گروپەکە گەشە بکات و خەباتێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات و زەمینە بۆ پێشکەوتنی گەورە خۆش بکات. بەڕای ئەوان وەک زۆرێک لە گروپەکان، گروپی ئاپۆیش لە ماوەیەکی کەمدا بێ توانا و بێ کاریگەر دەبێت. ڕوون بوو، کە سەرەتاش دەوڵەت ئەم گروپەی بە جدی نەدەزانی. سەرنجی لەسەر گرووپەکانی تر بوو.

گروپەکەمان لەسەر ئەو بانگەشە و ئیدعایە بوو، بەڵام هەموومان وەک ڕێبەر ئاپۆ باوەڕمان وابوو، کە ئەم پێشکەوتنە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوو دەدات، من ناتوانم باش بەوە بڵێم بەڵی. ئێمە بانگەشە و ئیدعایەکمان هەبوو، باوەڕمان پیی هەبوو، کە گروپەکەمان وەک گروپێکی شۆڕشگێڕ پێش دەکەوێت، لەسەر  بواری گروپەکەمان، ئێمە زۆر باوەڕمان نەدەکرد، کە گرووپەکانی تر گەشە بکەن. ئیدعا، جۆش و خرۆش و حەماسەت و پەرۆشیمان هەبوو. خواست و داواکاریمان بۆ گەشەپێدان و بەهێزبوونی گروپەکە زۆر زیادیکردبوو. لەو لایەنانەوە گروپەکەمان هێشتا گروپێکی بچووک بوو، خاوەنی تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانە بوو. خەسڵەت و تایبەتمەندیی ڕێبەرایەتیش لە گروپەکەماندا دەبینرا. گەورەترین بەڵگە و سەلماندن بۆ گروپەکەمان ئەوە بوو، کە ئەوەی باوەڕمان پێی بوو ئەوە بوو کە خەڵکی ئاسایی باوەڕیان پێ نەدەکرد. لە لایەکی دیکەوە جیاوازیی خۆمان لەگەڵ گرووپەکانی تر سەلماندبوو، ئێمە باوەڕمان بە وتەکانمان و قسەکانمان هەبوو و پراکتیزە و جێبەجێمان دەکردن. گروپەکەمان زیندوو و بە جۆش و پەرۆش بوو، بەڵام هێشتا مەودایەک لەنێوان ئێمە و رێبەرایەتیدا هەبوو.

رێبەرایەتیش ڕایگەیاند، گومانی هەیە، ئەو ئامانجە گەورەیە، ئەو تێکۆشانە مەزن و دژوارە لەگەڵ ئەو گروپەدا ئەنجامدەدرێت  یان نا؟ ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمە زیاتر لە ڕاستینەی دوژمن و زەحمەتییەکان ئاگادار بوو. ئەو دەیزانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە شۆڕشەکانی تر جیاوازتر و قورستر و دژوارترە. هەندێک جار بیری لەوە دەکردەوە، کە چەند ئەوەی تێگەیاندووە و ئێمە چەند ئاگاداری جیاوازیی نێوان ئەم جدیەتانە بووین.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەر و پێشەنگێکی شۆڕشگێڕە. ئەو رێبەرێکی وەهایە، کە خۆی سنوردار ناکات و بەپێی هەلومەرجەکان خۆی سنووردار ناکات، باوەڕی بە پێشکەوتنی گەورە هەیە و بە دەرفەتێکی بچووک گەشەپێدان و فراوانکردنێکی گەورەی ئەنجام دەدا.  زۆر بڕوای بە شێواز، میتۆد، ئوسلوب و پێگەى خۆی هەبوو. هەر ئەو تایبەتمەندییانەى نەبوو، بەڵکو بۆ هەر یەک یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی لەو چوارچێوەی راستیی کۆمەڵایەتیەدا بیر و رامان و ئیدعای خۆی دەخستەڕوو.  ڕێبەر ئاپۆ پێیوابوو ئەم تێکۆشانە لە ماوەیەکی کورتدا گەشە دەکات. کاتێک ١٠-١٥ کەس لە زانکۆ لە ئەنقەرە بوون بڕیاریاندا ئیدی لە کوردستان درێژە بە خەبات و کارەکانیان بدەن. ئەو پێیوابوو ئەگەر کادرێک بچێتە شوێنێک، ئەوا دەتوانێت لەوێ گەشە بکات. بەبۆچونی ئەو نابێت خەباتی گەریلا لە کوردستان دوابکەوێت. لە دامەزراندنی پەکەکە و لە گەشەسەندنەکانی گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیدا دەبێت ئەوە بەرێکخستنێکی پرۆفیشناڵانە و لێهاتوانە و بە پێداگری و بڕیاربوون بەڕێوەبچێت و لەگەڵیدا شەڕی حیزب، واتە شەڕی گەریلا بەڕێوەببات. هەر بە شەهیدبوونی حەقی، دەستی بە خەباتێکی شۆڕشگێڕانە بۆ دامەزراندنی حیزب کرد و لە دژی کەس و دامەزراوە سیخوڕییەکانی ڕێگر لە بەردەم بە رێکخستنکردندا تێکۆشانێکی گەورەی شۆڕشگێڕیی بەڕێوەبرد.

ئێمە باوەڕمان وابوو، کە هەندێک پێشکەوتن بە تێکۆشانی پەکەکە ڕوو دەدات، بەڵام لەو کاتەدا بیرمان لەوە نەکردەوە، کە پێشکەوتنەکان چۆن دەبن، ئەمە ڕاستیەکە، بیرکردنەوە لەبارەی ئەو پێشکەوتنانە و بینینی ئەو پێشکەوتنانە زۆر لەم پێشکەوتنانە جیاواز بوون. بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی بێشک دەبێت ئامانجی گەورەی خۆی هەبێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی، ئەو کەسانەی ئامانجیان زۆر باش و گەورە بوو، هەوڵیان بۆ دا و تێکۆشان و پێگەەشیان گەورە دەبێت. لە دۆخ  و گۆڕەپانێکی دا زۆر سەخت و دژوار دەبێت، کە هەموو ئیدعا و بانگەشەکان پێکبهێنرێن. ئەوە پێویستی بە شێواز، پێگە، ئوسلوب و تێکۆشان هەبوو. هەندێک لە رێکخستنەکان نەیانتوانیوە ئەم کارە بکەن. لەم ڕووەوە دروستکردنی ئەم پێشکەوتنانە ئەمڕۆ و ئافراندنیان واتە دروستکردن و هێنانەدیی ئاوات، هەست، ئامانج، خەون و بەرنامەکانمان. ئەوە بۆ شانازییە. سەرکەوتنێکی گەورەیە، کە ئێمە بەڵێنەکانمان پاراستووە و و لەسەر بەڵێنەکانمانین. ئێمە دوای ئیدعا و بانگەشەکانمان کەوتین و ٥٠ ساڵە بە بێ سرەوتن بەردەوامین لەسەر تێکۆشان و خەباتەکەمان و گەیاندوومانەتە ئێرە.

بەڵام ئەوەش هەیە، کە دەمانتوانی سەرکەوتنێکی گەورەتر بەدەست بهێنین. دەرفەت و دۆخی ئەوەش رەخسێنرابوون. دەبێت ڕەخنەش لەم لایەنە بگرین. هەرچەندە لاوازی و کەموکوڕیش هەیە، بەڵام پەکەکە کاری گەورەی کردووە. گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەیاندووەتە ئەم ئاستە. ئەگەر خەبات و تێکۆشانی پەکەکە نەبوایە وازمان لە بونیاتنانی ئەو پێشکەوتنانە بهێنایە، ئەو بزووتنەوە سیاسیانەی ئێستا بوونیان نەدەبوو. ئەمڕۆ لە سایەی پێشکەوتنەکانی نیوسەدەی خەبات و تێکۆشانی پەکەکە و لەم بوارە سیاسیەدا چەندین بزوتنەوەی کورد دروستبوون.

ژ.ت

 

 

****