پێنجەمین فێتستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بەردەوامە

بە بەشداریی ھەزاران ھاوڵاتی و سەدان میوان لە چوار پارچەی کوردستان و بە دەیان ئەکتەر و دەرھێنەری فیلم لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان، دوێنێ لەشاری سلێمانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم دەستی پێکرد.

 بە بەشداریی ھەزاران ھاوڵاتی و سەدان میوان لە چوار پارچەی کوردستان و بە دەیان ئەکتەر و دەرھێنەری فیلم لە دەرەوە و ناوخۆی  کوردستان، دوێنێ لەشاری سلێمانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم دەستی پێکرد و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و ئەمڕۆش لە دوەم رۆژدا بەردەوامە. لە دوای ئەوەی ئەکتەر و دەرھێنەران لەسەر فەڕشی سوور چوونە ناو ھۆڵی فێستیڤاڵ، فێستیڤاڵ بە خولەکێک رێزگرتن لە شەھیدان دەستی بە کارەکانی کرد.

لە درێژە بەرنامەی فێستیڤاڵەکەدا ژماریەک ژنە ھونەرمەندی ناسراوی چوار پارچەی کوردستان کۆمەڵێک بەرھەمی موزێک و گۆرانیی فۆلکوریی کوردیان بە زراوە جیاوازەکان پێشکەش کرد.

بڕیارە ئەو فێستیڤاڵە تا ھەفتەیەک درێژە بە کارەکانی خۆی بدات و تیایدا دەیان بەرھەمی فیلمی کورت و درێژی کوردی و نێودەوڵەتی نمایش بکریت لە دوای ھەڵسەنگاندنی دادوەرانی فێستیڤاڵیش، خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بەسەر بوارە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.

ژ.ت