شانۆیی 'ژورێکی تاکەکەسیی بێ شەو' لە سان سباستیان نمایش کرا

شانۆیی "ژورێکی تاکەکەسیی بێ شەو" باس لە زیندانیبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و لە شاری سان سباستیان پێشکەش کرا.

گروپێکی شانۆیی لە وڵاتی باسک یەکەم نواندنی خۆیان لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڤیکتۆریا پێشکەش کرد. ئەوەش بووە یەکەم نواندن لە ئەوروپا.

شانۆگەرییەکە لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن گالێر  وێلز ئیرۆستا-وە نووسراوە و لەلایەن میریا گابیلۆندۆ دەرهێنانی بۆ کراوە. شانۆییەکە سەرنجی خستە سەر چوار دیواری ژوورێکی دابڕاو و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

 'ژورێکی تاکەکەسیی بێ شەو'  (La celda sin noche) یەکەم نواندنی ئیرۆستایە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە بیلباوی ئیسپانیا لە دایکبووە و شانۆنامەنووسێکی گەنج و دەرهێنەری سینەما و شانۆیە.

ئیرۆستا باس لە زیندانیبوونی عەبدوڵا ئۆجالان و بیرکردنەوەکانی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا دەکات.

لەیارییەکەدا سێ کەسایەتی نوێنەرایەتیی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەکەن و سەرنج ڕادەکێشنە سەر  گۆڕانکاریی سیاسی. بینەران دوای گفتوگۆکانی نێوان ئەو سێ کەسایەتییە، سەرسامی ئەو بیروبۆچوونە ئازادانەیە دەبن، کە سەرەڕای بەربەستەکانی زیندانەکان هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە و بێسنورن.

هەرچەندە ئەم چیرۆکە چیرۆکی خەبات و تێکۆشانی کوردە، بەڵام لە ڕاستیدا ئیرۆست و گابیلۆندۆ بە زیندانیکردن و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەوە دەردەبڕن و نمایشی دەکەن.

"ژوورێکی تاکەکەسیی بێ شەو" لە لایەن بەرنامەی "دراماتورژیلێری نوێ" (نوڤاس دراماتورگیس/ ئەنتزریکیگنزتا بێریک) پەسەند کرا و هەڵبژێردرا. بەرنامەی "درامای نوێ لە شاری بیلباوی پایتەختی باسک، دۆنۆستیا / سان سباستیان و ڤیتۆریا-گاستیز لەلایەن سێ شارەوانییەوە شانۆیەکە نمایشکراوە.

ژ.ت