شاعیران و هۆگرانی شێعری کوردی لە ستۆکهۆلم کۆبوونەوە

شاعیران و شەیدایان و هۆگرانی شێعری کوردی لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

شاعیران و خۆشەویستانی شێعری کوردی بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی لە هۆڵی ئەی بی ئێف لە گەڕەکی ڤۆربی گارد لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆبوونەوە. پەیمانگای کوردی لە ستۆکهۆڵم ئەو کۆبوونەوەیە رێکخستبوو.

لەکۆبوونەوەکەدا دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، سەرۆکی پەیمانگای کوردی ستۆکهۆڵم کامەران سمۆ هەدلی سوپاسی بەشداربووانی کرد.

کامەران سمۆ هەدلی وتی: "ئێمە هەموو ساڵێک ئەو چالاکییە ئەنجام دەدەین. ئامانجی ئێمە لەم دیدارە ئەوەیە، کە شاعیران و ئەدیبان و خۆشەویستانی شێعر بە زمانەکەمان پێکەوە کۆببنەوە و گوێ لە شیعری جۆراجۆر بە زراوە جۆراوجۆرەکان بگرن".

کامەران سمۆ هەدلی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئەم جۆرە چالاکییانەوە دەیانەوێت دەوڵەمەندیی کەلتووری زمانی ئەدەبی خۆیان بناسن.

دوای وتارەکە شاعیران شێعر و بەرهەمەکانی خۆیان خوێندەوە.

ژ.ت