سەرچاوەی ورە و جۆش و خرۆش لە تونێلەکانی جەنگدا

دوو گەریلا بوونەتە ترس لە دڵی سوپای داگیرکەردا. یەکێکیان چەکی بی کەی سیی پێیە و ئەوی تریان نیشانەشکێنە. لە کەسایەتیی ئەو دوو گەریلایەدا لە ئەشکەوتی برینداراندا، هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندیی بەهێز لەنێوان گەریلاکاندا دەبینرێت.

بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی زاپ، بژی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران.

ئەم دروشمانە ئێستا لەسەر زمانی گەریلاکاندایە، بە رۆح و ئیرادە و باوەڕبوون بەو دروشمانە شەڕ لە دژی داگیرکەران دەکرێت.

داستانێک تەنیا بە ورە و موراڵێکی لەو شێوەیە دەنووسرێتەوە. گەریلاکان لە هەرێمی زاپ لە تونێلەکانی شەڕ و لە ناوچەی ئەشکەوتی برینداران شەڕ دەکەن، بە جۆش و ورەیەکی زۆرەوە لە ژێر هێرشی قورسی سوپای تورکی داگیرکەردا دەجەنگن. میکانیزمی ڕەخنەگرتن و ڕەخنە لە خۆگرتن، کە یەکێکە لە بەهێزترین میکانیزمەکانی بزووتنەوەی پەکەکە، بە جوانترین شێوە لەم شەڕە قورسەشدا پیادە دەکات.

هەستی هەرەوەزی و کاری پێکەوەیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پەیوەندییە بەهێزەکانی هەڤاڵێتی لە ئەشکەوتی برینداراندا، لەلایەن گەریلاکان سەرخۆبوون هەورامان و چیچەک عەلییەوە نوێنەرایەتی دەکرێن.

سەرخۆبوون چەکی بی کەی سی بەکاردەهێنێت و چیچەک عەلی نیشانەشکێنە. قۆنداغی چەکەکەى کورتە، بەڵام هەمیشە ئامانجەکەی خۆی بە باشی دەپێکێت.

بەهۆی خواست، ئیرادە و بوێریی ئەو شەڕڤانانەوە سوپای داگیرکەر ناتوانێت لە ژێر بەردەکاندا سەر بەرز بکاتەوە.

"نەدەتوانن بکشێنەوە و نە دەتوانن بەرەو پێش بڕۆن"

سەرخۆبوون هەورامان لە ڕۆژی چوارەمی شەڕەکەدا و کاتێک پاسەوانی دەکات بەم شێوەیە بۆ کامێراکەمان دەدوێت:

"ئەمڕۆ چوارەمین ڕۆژی شەڕەکەیە، کە لە ١٧ی نیسانەوە لە زاپ دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ تا ئێوارە هەوا تاریک و مژاوی بوو،  دوژمن هیچ جوڵەیەکی نەبوو. هەڤاڵان بە چەکی قەناس و بۆمبهاوێژ، بە چەکی بی ٧ و ئەی ٤ چالاکیان کرد. هەڤاڵانمان لە شاخی جودی بە قەناس و بی ٧ چالاکییان ئەنجامدا. ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاو و ئەنجامگیر بوو، هەڤاڵان گورزێکی باشیان لە دوژمنیان دا. هەڤاڵ چیا بە چالاکییە نیشانەشکێنییەکانی لە شاخی جودی کارێکی کرد، کە دوژمنی ٣ کوژراو بدات. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر ناوچەى بەردە کۆن دەدات، ئەوە دەبینێت، کە سوپای تورک لە شەڕەکەدا گیریان کردووە. ناتوانن بەرەو پێشەوە بڕۆن، یان ناتوانن بکشێنەوە. ئەوان چەقیون و گیریان خواردووە".

"ئێمە بە گاڵتەکانمان بۆ یەکتر دەبینە مۆراڵ و ورە "

سەرخۆبوون هەورامان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ لە پاسەوانیدا بووە  و ئێستا پاسەوانییەکە ڕادەستی هەڤاڵانی تری  دەکات، کە ئێستا لە پشت کامێراوە ئامادەن و لەبارەی بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانەش پێشبینیی ئەوە دەکات، "لە بەر ئەوەی ئەمڕۆ هەورە، رەنگە ئێوارە جموجوڵ هەبێت، ئەگەر بتوانن هێزەکانیان لە ئێوارەدا لە ناوچەکە دادەبەزێنن. بۆیە بۆ ئەوەى ئێمە وەڵامێکی بەهێزتر بە دوژمن بدەینەوە و گورز لە سکۆرسکییەکان بدەین، ئیمە ئەمشەو ڕێوشوێنەکانی خۆمان دەگرینە بەر. تاوەکو  من و هەڤاڵ چیچەک لێرە بووین. ئێمە گروپێکین، هەڤاڵ چیچەک هەندێکجار زۆر سەرمای دەبوو، بەڵام ئەو شارەزا و لێهاتوویەکی باشی نیشانەشکێنییە".

 سەرخۆبوون ئەوەشی وت "من خۆم چەکی بی کەی سی بەکار دەهێنم. ئێمە بە گاڵتەکانی خۆمان ورە و موراڵ بە یەکتر دەدەین. ئێمە گروپێکین. هەڤاڵان هەندێکجار دەڵێن، من کەسێکی دڵخۆشم، بەڵام بە تەواوی وا نییە. گروپەکەمان بەڕاستی زۆر باشە، من لەو باوەڕەدام، کە لەگەڵ ئەم گروپەدا گورزی قورس لە دوژمن دەدەین. لە ڕۆژی چوارەمی شەڕدا مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ شەڕ بکات".

ژ.ت