تۆرێس: دەمانەوێت لە دژی گۆشەگیری یەکبگرین

کامیلۆ تۆرێس چالاکوانی کۆڵۆمبیایی وتی، ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەیانەوێت بە ڕێپێوانی دژ بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو دامەزراوەکانی ئەوروپا دەنگیان ببیستن.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕۆژی ٦ی شوبات و کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە مەیدانی نیوڤی لە جنێڤ دەست بە ڕێپێوان دەکەن، لە ٧ی شوبات دا بەرەو لۆزان بەڕێدەکەون، لە ٨ی شوباتدا دەڕۆن بۆ بێرن و لە ٩ی شوباتدا دەڕۆن بۆ سۆلۆتۆرن و لە ١٠ی شوبات دا بەرەو بازل دەڕۆن و لە دوای تەواوکردنی چالاکییەکانیان لە سویسرا، بە رێکخستنی ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری لە ستراسبۆرگ کۆتایی بە چالاکییەکەیان دەهێنن.

ڕێپێوانی درێژمەودا هەموو ساڵێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دا بەڕێوەدەچێت. بەشی ئینتەرناسیۆنالیستی رێپێوانەکە لە ٦ی شوباتی ئەمساڵەوە لە جنێڤ دەستپێدەکات. ئینتەرناسیۆنالیستانەی ڕۆژی ٤ی شوبات بۆ ڕێپێوانەکە لە جنیڤ کۆدەبنەوە، دوای ئەوەی سیمینارێکیان لە ٥ی شوبات ڕێکخست، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رێکدەخەن.

کامیلۆ تۆریس ئینتەرناسیۆنالیستی کۆڵۆمبی بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێونەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕاگەیاند، دەیانەوێت هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی جیهان بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن و وتی: "دەمانەوێت لە دژی ئەو گۆشەگیرییەی سەر ڕێبەرایەتی پەیامێک بدەین، کە بگاتە شوێنی خۆی. ئێمە هەموو کەس بانگێشت دەکەین، کە لەگەڵ ئێمەدا بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەن. ئێمە تێکۆشانەکەمان زیاتر دەکەین و بە ئازادی جەستەیی، ڕێبەرایەتیمان تاجدار دەکەین".

تۆرێس ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکە بەردەوامە و وتی، دەیانەوێت بە ڕێپێوان کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنن. تۆرێس وتیشی: "ماوەی ٢٢ مانگە هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەرایەتی بەدەست نەگەیشتووە، ئەمە تەنها کێشەی کورد، یان کێشەی گەلانی ناوچەکە نییە، بەڵکو کێشەی هەموو لایەنە ئازادیخوازەکانە، کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجە (سی پی تی) ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە، کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی یەکجار قورس و توندتر بکرێت. کەواتە ئێمە دەمانەوێت ڕێپێوانەکەمان دەنگ بداتەوە. دەمانەوێت دەنگمان بگاتە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا. با گەل خۆی لە گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلان کەڕ نەکات".

'ئێمە دەمانەوێت هەموو دەنگ و ڕەنگەکان بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەن'

کامیلۆ تۆرێس ڕاشیگەیاند، ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ٥ی شوبات دا سیمینارێک پێشکەش دەکەن و وتیشی: "بێگومان گفتوگۆ دەکرێت، بەرنامەی کولتوریی جۆراوجۆر رێکدەخرێت. ئێمە دەمانەوێت هەموو دەنگ و ڕەنگەکان لە جیهاندا بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن. ئێمە دەمانەوێت بڵێین؛ ئێمە دەمانەوێت هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی جیهان لە سایەی ئەم تێکۆشانەدا کۆببنەوە و پێکەوە  گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی بشکێنین. هەروەها لە ١١ی شوباتدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەشداری لە چالاکی گەنجانی کورد ا دەکەین".

ژ.ت