یادی شاعیری بەناوبانگی کورد جگەرخوێن کرایەوە

شاعیری بەناوبانی کورد جگەرخوێن لە ٣٦هەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.

ئەمڕۆ ٣٦هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری بەناوی بانگی کورد جگەرخوێنە. بەم بۆنەیەوە لە شاری قامشلۆ لەسەر گۆڕەکەی خۆی، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا هەر یەک لە ئەندامانی یەکێتی رۆشنبیرانی هەرێمی جزیر، یەکێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوای کوردستان، یەکێتی نووسەرانی کوردی سوریا، یەکێتی نووسەرانی کوردستان-سوریا ئامادە بوون.

 لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی رێزلێنان لەسەر گۆڕی جگەرخوێن دانرا و دواتریش چەند وتە و پەیامێک پێشکەش کران. لە پەیامەکاندا باس لەوە کرا کە هەڵبەستڤان جگەرخوێن بانگەوازی بۆ یەکێتی گەلی کورد کرد و بە پێنووسەکەی دەستی لە دژی سیستمەکانی دەسەڵات کە دەیەوێت ناسنامەی کورد لەناوبەرێت، وەستایەوە.

هاوکات لە قسەکاندا بانگەوازیەک ئاڕاستەی هەموو نووسەران و گەلی کورد کرا کە بە چاوێکی گرنگەوە تەماشای هێڵی نووسین و شیعرەکانی جگەرخوێن بکەن.

ز.ش