ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیەنرا؛ ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد. لەچالاکی هێزەکانی گەریلا بە گشتی ١٠٠٥ سەربازی تورک سزادراون.

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە بارەی شەڕو پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"ئێمە ساڵی ٢٠٢٠مان کە لە مێژووی بەرخۆدانی گەلی کوردستان خاوەن پێگەیەکی گرینگە، دەرباز کرد. ساڵی ٢٠٢٠ کە لە هێڵی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەلەکەمان بووە ساڵی بەرخۆدانێکی سەراسەری. بووە ساڵێکی بەرخۆدانی لە دژی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕ و فاشیست کە لە هەموو بووارێکەوە لە دژی گەلەکەمان ، نوێنەرانێ ئێمە گوشار و گرفتیان درووستکردووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ساڵی ٢٠١٩ زۆر پاشەکشێی کردبوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ جارێکی تر بە بانگەشەی ئەوەی کە تێکۆشانی ئێمە لە ناو ببات دەرکەوت، لەو چوارچێوەیەدا هەموو هێزی خۆیان خستەگەڕ. بە سیاسەتی شەڕی قڕێژ هەموو هەوڵی خۆی دا کە شەڕی هەرچوار بەشی کوردستان بکات و دەسکەوت بەدەست بێنێت.

بەڵام ڕژیمی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە کە بانگەشەی ' لەناوبردنی یەکجارەکی' گەریلاکانئ ئازادی کوردستان  دەکات  و خۆیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ هیچ ئەنجامێکیان دەست نەخستوو. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بە بەرپرسیارەتی گەیاندنی گەریلای سەردەم لە٢٠٢١ سەرقاڵ بوون، لەلایەک بە تاکتیکی گەریلای سەردەم، چالاکیەکانیان زۆرکردووە و گورزیان لێ داون، گورزی قوورسیان لە دوژمنی قڕکەر وشاندووە، لەلایەکی ترەوە لە ڕووی شێوازی جووڵەی گەریلای نوێدا بە پێی پێویستی سەردەم، لە ئاستێکی بەرزدا هێرشەکانی دوژمنیان پۆچەڵکردەوە و جارێکی تر هەموو پیلانێک بۆ تێکشکاندنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان پووچەڵ دەکرێتەوە. بوونی قەیرانی ئابووری، سەربازی، سیاسی دەوڵەتی تورک بێگومان هەڵمەتی بەرخۆدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان فراوانتر دەکات.

'لە ٢٠٢٠ لە باکووری کوردستان بەرخۆدانێکی مێژوویی کرا'

لە باکووری کوردستان  کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێیدا دامەزراوە و لە دژی پیلانگێڕی شەرێکی گەورە دەکەن، هێزەکانی ئێمە لە ئاستێکی زۆر بەرخۆدانی و فیداکاری کردووە، وەک نوێنەری ئەم رێچکە بەرخۆدانیە پەکەکە ، گەریلاکانی هەپەگەی فیدایی خۆی کە بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی خۆیان تەیارکردووە، دەستیان بەتێکۆشان کردووە و پلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە. بە هەلوێستی قارەمانانە بە پێشەنگایەتی عەگید جڤیان، یەڵماز دەرسیم، ئامارا ڕۆناهی، سەما کۆچەر، سەرهەڵدان و یەڵدزەکان ساڵی ٢٠٢٠ لە سەرخاکی باکووری کوردستان بەرخۆدانیەکی مەزنیان کردووە. لە کۆتایی ساڵەکەدا، لە گەلەداخ کە درگای بەرخۆدانی ئیحسان نووری پاشایە، لە نێوان ٢ بۆ ٢٧ی تەشرینی دووهەم لە دژی ئۆپەراسیۆنی دوژمن کە پلانی لە ناوبردنی گەریلای دابوو بەرچاوی خۆی، ئەو بەرخۆدانەی کە هێزەکانمان نیشانیاندا و لەو ئۆپەراسیۆنەی دوژمندا کە ٢٤ ڕۆژ بەردەوام بوو، بێ ئەوەی هێزەکانمان زیانیان بەرکەوێت، گورزێکی کوشنەدە لە دوژمن درا و بە دەست خستنی چەک و جبەخانەی دوژمن نموونەیەکی سرەنج ڕاکێشە بۆ ئاستێکی هەرە پرۆفیسیۆناڵ کە گەریلاکان لە باکووری کوردستان نیشانی دەدەن. بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ، بە هێزی میدیایی خۆیەوە ڕاستییەکان چەواشە دەکات و لە خەڵکی دەشارێتەوە . بەرخۆدانی لە باکووری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠، لە دژی پیلانگێڕی دەوڵەتی تورک کە دوای ساڵی ٢٠١٦ وەک ئامانجێکی گەورە داویەتە بەر چاوی خۆی کە لە باکووری کوردستان گەریلا دەرخات و بۆ ئەوەی تێکشکاندنی خۆی لەم بووارەدا بشارێتەوە ،ڕۆژانە بە بڵاوکردنەوەی ئاماری درۆ گەل چەواشە دەکات، بووەتە گورزێکی سەخت. ڕژیمەکەی ئاکەپە و مەهەپە ی قڕکەر و پیلانگێڕ، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەیان ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویان ئەنجامداوە بە ئامانجی لە ناوبردنی گەریلا کە لەم بوارەدا تووشی شکەستی گەورە هاتووە. سوپای تورک لە سەرخاکی باکووری کوردستان ٩٢ ئۆپەراسیۆن، ٣٢٩ هێرشی ئاسمانی و ٢٣جاران تۆپبارانی ناوچەکانی کردووە، هێزەکانی گەریلاش لەناو خاکی باکووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ٨٢ چالاکی ئەنجامداوە، لەو چالاکییانەدا و لەو شەڕانەدا بەگشتی ٣٦٩ سەربازی دوژمن کوژراون، لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا ١٦٥ هەڤاڵی ئێمە شەهید بوونە. رژێمی فاشیست – داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە لەلایەکەوە هەم لە باکووری کوردستان ئەو ئەنجامەی کە دەیخواست بە دەستی نەهێنا و لەلایەکی تریشەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و خاکی باشووری کوردستان و خواستی ئەنجام بەدەست بهێنێت، لێرەدا لەسەر بنەمای بە دەستهێنانی سەرکەوتن هەوڵی دا خەونی عوسمانیی نوێ زیندوو بکاتەوە، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە حەفتانین و خواکورک لە دژی سوپای فاشیستی تورک، کە هەوڵی دەدا و دەیخواست ئۆپراسیۆنی داگیرکەری پێش بخات، بەرەنگارییانکرد، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گورزی گەورە و قورسیان لە دوژمنان دا، هەڵوێستی مێژوویی، قاسم ئەنگین، لەیلا ئاگری، عەگید گارزان، بارگران، ئەسمەر، نوجان و رۆستەم نیشانیاندا و سەلماندیان، کە داگیرکەران هەرگیز لەسەر خاکی کوردستان سەر ناکەوێت.

شێوازی شەڕ بە شێوازی ئاسمانی بە ئەنجام و پووچکرایەوە

هاوڕێیانمان لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە دژی ٣٠ ئۆپراسیۆنی وشکانی، ١٢٦٠ هێرشی ئاسمانی و ١٨٣ هێرش بە تۆپخانە و هاوەن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە فیداکارییەکی گەورە و بە گیانی بەرخودان جوڵانەوە و ٣١٥ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکی و شەڕانەدا ٦٣٦ سەربازی دوژمن لەلایەن هیزەکانمانەوە سزا دراون، لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا ١٩٧ هاوڕێیمان شەهید بون و بەشداری کاروانی نەمران بوون. لە جەنگی حەفتانین دا، کە ٦ مانگ و نیو لە ناو دڵی دوژمندا بە فەرماندەیی بارگرانەکان و ئەسمەرەکان بە شێوازی شەڕی گەریلایی سەردەم شەڕیان کرد و تێکیانشکاندن، بە بەرخودانێک، کە داستانی ئافراندووە، وەک ئەوەش لە خواکورکدا لە ناو دڵی دوژمندا بە درێژایی تەواوی ساڵ شەڕ و بەرخودان کرا، هەروەها لە هەموو لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و سەرباری بۆردومانەکان، ئەو تابلۆیە نیشانی دەدات، کە دەوڵەتی تورک بێ ئەنجام بووە. بە شێوازی جوڵەى راست لەلایەن هێزەکانمانەوە و هەڵوێستی بەجێهێنان، شێوازی شەڕ لەسەر هێرشە ئاسمانییەکان، کە دەوڵەتی تورک هیوای گەورەی لەسەر هەڵچینبوون، بێ ئەنجام و پووچ کرا.

هەم لە باکووری وڵات و هەمیش لە باشوور لە ئاستی بەرخودان و لە ئاستی ژمارەدا هێزەکانی هەپەگە لە دژی سوپای کۆماری تورکیای فاشیست ئەنجامیاندا، هەروەها ئەوەیان سەلماند، کە پلانەکانی قەڵاچۆکردن، پاکتاوکردن و سڕینەوە لەلایەن رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەوە چۆن پووچکراونەتەوە. سەرباری پڕوپاگەندە، کە سیستمی شەڕی تایبەت بە پێچەوانە نیشاندانی گەورە و بڵاوکردنەوەی درۆ، هەموو راستییەکانی شەڕ بەو ژمارانە بە شیوەیەکى روون دەخاتە بەرچاو. قۆناغی شەڕی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر راست لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە، ئەوانەى دەیانەوێت ئاماری راست و دروستی ئەو شەڕەیان دەست بکەوێت، بە چاودێریکردن و خوێندنەوەى راگەیاندراوەکانی هەپەگە دەتوانن روونترین و شەفافترین زانیاری بە دەست بهێنن. لەبەر ئەوەش، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ئەو بابەتە قورسایی خستووەتە سەر شەڕی دەروونی و هەرگیز راستییەکان بڵاوناکاتەوە و بە بەردەوامی راستییەکان چەواشە دەکاتە و بە هەڵگەڕاوەیی پیشانیان دەدات.

گەریلاکانی ئازادی لە ٢٠٢١ دا بە بەهێزی بە رۆڵ و ئەرکەکانی هەڵدەستن

قۆناغی بەرخودانی ٢٠٢٠، دروستبوونی رێنماییەکانی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى گەریلاکان لە کوردستان نوێبوونەوە و بەرخودانی گەریلای سەلماند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مێژووی تێکۆشانماندا بۆ یەکەمجار ئامێری ئاسمانییان بەکارهێنا و لەسەر بنەمای فەلسەفەی ئاپۆیی، کە تاوەکو دێت هۆش و لێهاتووی مرۆڤ زیاتر و گەشتر دەکات، خۆیان بە قوڵایی تاکتیک و شێوازی سەرکەوتوانە دەگەیەنن. ئەوە دەرکەوت، بەو رێنماییە سەردەمیانمان هێزەکانی گەریلا بە فەرماندەیی فەرماندە پێشەنگەکان، تاکتیکەکان نوێ بکەنەوە و لێ قوڵ ببنەوە، ئەوەش دەبێتە هێزی سەرکەوتنی گەورەتر. لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانی پاراستنی گەل خۆیان بۆ پراتکی ٢٠٢١ ئامادە دەکەن و ئاڵای ئازادی، کە شەهیدە قارەمانەکانمان لە بەرخودانی ٢٠٢٠دا بۆیان بەجێهێشتووین، بە دڵنیایەوە لە ئاسماندا شەکاوە دەبێت، بەدڵنیاییەوە لە رێکردنی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستاندا دەبێتە هێزی پێشەنگ و کاریگەر و بەو بڕیارە و بەو پێداگرییەوە بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. هەموو پێشکەوتن و گەشەسەندنەکان کە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەدەستهاتوون، نیشانی دەدات، کە ساڵی ٢٠٢١ بۆ گەلانی کوردستان و هەرێمەکە ساڵێکی ئاساییی نابێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکەدا بوونەتە هاوژیانی گەلان، لەو قۆناغە مێژوویی بەردەمماندا بە دڵنیاییەوە و بە مسۆگەری بە رۆڵی خۆی هەڵدەستێت، بەوەش بۆ هاوڕێیانی شەهیدی قارەمان و رێبەرایەتیمان دەبنە وەڵام.

ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ بەمشێوەیەیە:

هێرشەکانی سوپای کۆماری تورکیا

ئۆپراسیۆنی زەمینی - ١٢٢

هێرشی ئاسمانی - ١٥٨٩

هێرش بە تۆپخانە و هاوەن و تانک - ٢٠٦

ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان

چالاکییەکانی گەریلا - ٣٩٧

هێرشی ئاسمانی گەریلاکان (چالاکییەکنای هێزی پاراستنی ئەسمانیی شەیهد دەلال ئامەد) - ١٣

ئەو شەڕ و پێکدادانانەی روویانداوە - ٦٣

ئەو چالاکییانەى ئەنجامەکانیان روون نەبوونەتەوە - ١٢٠

ئەو هێزانەى دوژمن کە سزا دراون – ١٠٠٥

سەربازە پلەدارە سزادراوەکان

(١ سەرهەنگ، ١ ئەفسەری یەکەم، ١ سەرپەل، ٤ ئەفسەری پسپۆڕ، ٢ ئەفسەر) بەگشتی ٩ پلەدار

هێزی برینداری دوژمن - ١٠٥

زرێپۆشە تەقێنراوەکانی دوژمن – ١٨

ئۆتۆمبێلە ئاسایی و مەدەنییەکانی دوژمن کە تێکشکێنران - ٣

حەفارە و شۆفێڵی تێکشاوی دوژمن – ١٦

خستنە خوارەوەی درۆن – ٣

تێکشکاندنی کۆپتەر – ١

گورزدان لە کۆپتەرەکانی دوژمن – ١٢

هاوڕێ دیلکراوەکانمان لەلایەن دوژمنەوە – ١٠

هاوڕێ شەهیدەکانمان – ٣٥٨

ژ.ت / ک.ش