ئاوازی چیا كلیپێكی به‌ ناوی ‘‌رێگه‌ ناده‌ین‘ بڵاوكرده‌وه‌

گروپی میوزیكی ئاوازی چیا كلیپێكی به‌ ناوی ‌‘رێگه‌ ناده‌ین‘ بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌و كلیپه‌ له‌ باره‌ی به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك تێده‌كۆشن.

سوپای تورك له‌ ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرشێكی داگیركه‌ری ده‌ستپێكردبوو. به‌رخودانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ریش بووه‌ بابه‌تی كلیپی ئاوازی چیا. له‌ كلیپه‌كه‌دا به‌ ناوی ‌‘رێگه‌ ناده‌ین‘ له‌سه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلاكان راوه‌سته‌كراوه‌.

له‌ كلیپه‌كه‌دا باس له‌ خیانه‌تیش ده‌كرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رێگه‌ ناده‌ن كه‌ خیانه‌ت سه‌ربكه‌وێت.

هـ . ب