"ئێمە بە گەل و گەلیش بە ئێمە پشت ئەستوورە"

گەریلا دیرەن سەما لەبارەى گرنگیی ناوچەى حەفتانینەوە رایگەیاند، گەریلا بۆ پاراستنی بەهاکانی کورد شەڕ دەکات. راشیگەیاند، گەل بە ئەوان و ئەوانیش بە گەلی خۆیان پشت ئەستوورن و وتیشی، "بە دڵنیاییەوە گەلی باشوور رێگا بە داگیرکەری نادات".

دیرەن سەما گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل و یەژاستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و باسی هەڵوێست و ئازایی شەهیدانی حەفتانینی کرد و وتی، "لەم دەمەدا بەرخودانی جەنگی حەفتانین بە شێوەیکی دژوار بەردەوامیی هەیە. بەشداریکردن لە جەنگی حەفتانین دا ورەیەکی فیدایانە بە مرۆڤ دەبەخشێت. هەر چۆن مرۆڤ ئاگرێک دەکاتەوە و پزیسک و بڵێسەکانی بە دەورووبەردا بڵادەبنەوە، شەڕی حەفتانینیش بەو شێوەیەیە. ئێمە لە سەدەی ٢١داین، کارەکتەرەکانی ئەم سەدەیە بۆ شەڕ لەسەر تەکنیک و تەکنەلۆژیا بەڕێوەدەچێت، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت زۆر نمونە بهێنێتەوە، کە چۆن گەریلا تەکنیکی ئەم سەردەمەى پووچ کردووەتەوە و ئەڵتەرناتیڤی دروستکردووە. یەکێک لەو نمونانە بەرخودان و شەڕی پیربولا بوو. بەرخودای پیربولا پێگەیەکی گرنگی لەو بەرخودانەدا هەیە. چونکە دوژمن لەو شەڕەدا گورزێکی گەورەی بەرکەوت. لە دوای ئەوەش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گورزی قورسی تری لێدرا.

"شەڕ بە فیداییانە بەردەوامیی هەیە"

من دەمەوێت بە تایبەت لێرەدا باسی هەڵوێستی هەڤاڵانی شەهید و رەنجیان بکەم، کە بۆ ئێمە هێڵکیان دیاریکردووە. بێگومان هەر هەڤاڵێک بۆ ئەوەى گورز لە دوژمن بدات، بۆ سەرکەوتن رەنجێکی زۆر دەدات. بەشداربوون لە ناو ئەو بەرخودانەدا بە تەنها خۆی ئازایەتییەکی زۆری دەوێت. شەڕڤانانی رێبەر ئاپۆ لە حەفتانین بە تایبەتمەندی و کەسایەتیی خۆیان بە رەنج و فیدایەتی خۆیان هۆنییەوە و رازاندەوە و ئەو بەرخودانەیان بەڕێوەبرد. لە هەر لوتکەیەکی خانتوردا، لە شاخی دوپشک، لە هەر رێگایەکی شەشدارا دا شەڕ و بەرخودانیان کرد و هەموو ئەوانە مانای زۆر گرنگیان لە هەناوی خۆیاندا هەڵگرتووە. لە هەر ناوچەیەکی حەفتانین هەڤاڵانی هێژا بەرەنگارییان کرد و گەیشتنە ئاستی شەهادەت.

"ئێمە ئەو رۆڵانەین، کە بۆ ئازادی گریاوین"

هەر چۆن لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبەکەماندا هاوڕێیان حەقی، کەمال و سارا هەڵوێست و هێڵێکیان دیاری کرد، ئەمڕۆ لە حەفتانین هەڤاڵانی شەهید هێڵێکی نوێیان دیاری کرد. هەر هەڤاڵێک کاتێک شەهید ببێت، وەک نەمامی ئازادی لەسەر خاکی پیرۆزدا دەڕوێت. هەر بستێک لە خاکی حەفتانین بە خوێنی شەهیدانمان تێراوکراوە. بە بەرخودان لە بەرزترین ئاستدا و ورەی فیداییانەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. وەک شەهید تۆڵهەڵدان، مەمیان و فەرمان، من لەو بڕوایەدام هیچ کەسێک بە ئەندازەى ئەو هەڤاڵانە ئازایەتی و بوێریی نییە. لەبەر ئەوەش جەنگی حەفتانین بەرخودانێکە بە رۆح و ورەی فیدایانە بەڕێوەدەچێت. هەموو گولـلە و فیشەکەکان بە توڕەیی تۆڵەکردنەوە تەقێنراون. چونکە ئێمە رۆڵەیەکین کە لە ناو دەنگی تۆپ و فڕۆکەدا گەورە بووین. وەک ئەو منداڵانە نەبووین، کاتێک یارییەکی منداڵانەیان لێسەندوون دەستیان بە گریان کردووە، ئێمە بۆ ئەوانە نەگریاوین، بەڵکو بۆ ئازادی گریاوین. بۆ ئەوەى ئێمە بە شێوەیەکی ئازادانە پێبکەنین شەڕ دەکەین.

"ئێمە بە گەل و گەلیش بە ئێمە پشت ئەستوورە"

هەر هەڤاڵێک بە رۆح و ورە و هەڵوێستێکی ئازایانە بەشداری جەنگی حەفتانین دەبێت. ئەو ئازایەتییەش چۆکی دوژمن دەشکێنێت. ئێمە بەو گورزانەى کە لە دوژمنی دەدەین، ناوی ئەم بەرخودانە گەش دەکەین. حەفتانین گۆڕەپانێکی گرنگی باشووری کوردستانە. نەیارانی کورد دەیانەوێت بەو ئۆپراسیۆنە ناسنامەى کورد تێکبدەن. بەڵام گەریلا بۆ بەها و نرخی کوردان شەڕ دەکات. ئێمە چەند ئەو نرخ و بەهایانە بپارێزین ئەوەندە ئازاد دەبین. ئێمە سڵاو لە حەفتانین و هەموو پارێزگاکانی باشووری کوردستان دەکەین. ئێمە دەزانین گەلەکەمان بە ئێمە پشت ئەستوورە، چونکە ئێمەش بە گەلەکەمان پشت ئەستوورین. گەلی باشوور رێگا بە داگیرکەری نادات. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە، کە سەرکەوتنی گەورە بە دەست دەهێنین".

ژ.ت