ئۆزگور ئابول: ئێمە خاوەنداری لە زمانی خۆمان دەکەین
ئۆزگور ئابول لە دەسپێشخەریی خوێندکارانی ئازاد ڕایگەیاند، جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کلتوری بەردەوامە و ڕاشیگەیاند، پێویستە لەم پرۆسە و قۆناغەدا خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەین و زمانەکەمان بپارێزین.
ئۆزگور ئابول لە دەسپێشخەریی خوێندکارانی ئازاد ڕایگەیاند، جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کلتوری بەردەوامە و ڕاشیگەیاند، پێویستە لەم پرۆسە و قۆناغەدا خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەین و زمانەکەمان بپارێزین.
ئۆزگور ئابول لە دەسپێشخەریی خوێندکارانی ئازاد ڕایگەیاند، جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کلتوری بەردەوامە و ڕاشیگەیاند، پێویستە لەم پرۆسە و قۆناغەدا خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەین و زمانەکەمان بپارێزین.
ئۆزگور ئابول وتەبێژی دەستپێشخەریی خوێندکارانی ئازاد ڕایگەیاند، لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکەوە، هەموو دەسەڵاتەکان سیاسەتی ئاسیمیلە و تواندنەوەیان پەیڕەو کردووە و ڕاشیگەیاند، بەڵام ئێمەی گەنجانیش لە دژی ئەو سیاسەتە دەوەستینەوە.
ئۆزگور ئابول بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و وتی، دەوڵەت لە دوای دامەزراندنی، خواستی تورکچێتی و بە تورککردن بچەسپێنێت، هەموو ئەو کەسانەی لە دژی ئەو سیاسەتە دەوەستانەوە ستەمیان لێدەکرا و وتیشی: "ئەگەر تۆ زمانی کۆمەڵگایەک لەناوببەیت، ئەوا تۆ سروشتی ئەو کۆمەڵگایە لەناودەبەیت و لەناو خۆتدا دەیتوێنیتەوە. هەوڵەکانی بەتورککردنی کورد لەسەر زمان بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەوەش زمانی کوردی قەدەغەکراوە".
ئابول ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی سیاسەتی تواندنەوە و چەوساندنەوە لە دژی کوردان قەدەغەکردنی زمانی کوردییە و وتی، "ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە پێداگریی لەسەر دەکەن، دوورخستنەوەی کوردە لە کولتور و زمانەکەی. ئامانج و خواستی درێژخایەنیان ئەوەیە، کە بە تەواوی کورد بچەوسێننەوە و بیتوێننەوە. ئەوەش بەشێکە لە سیاسەتی چەوساندنەوە و تواندنەوە. ئەو سیاسەتە لە سەردەمی ئیتحیاد و تەرەقییەوە پەیڕەو دەکرێت، بەڵام ئێمە لە دژی ئەوە دەوەستینەوە".
"گەنجەکان لە خۆیان نامۆ دەبن"
ئابول ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی راگواستن و کۆچکردنەکان سەپێندران، ئەو کەسانەی لە گەورەشارەکاندا گەورەبوون لە کولتوورو زمانەکەیان دوورکەوتنەوە و ڕایگەیاند، ئەوە ئامرازێکە بۆ چەوساندنەوە و تواندنەوەی کورد.
ئابول لە بەردەوامیدا وتی: "بۆ ئەوان هەڕەشە ئەوەیە، کە هەموو کەسێک لە کوردستان بە کوردی قسە لەگەڵ منداڵەکانی بکات و هەموو کەس کوردی بزانێت. لەبەر ئەوەش ئەوەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەن ئەوەیە، کە رێگری لە پێشکەوتنی ناوچەکەمان بکەن و کولتور و مێژوومان بسڕینەوە. لەبەر ئەوەش ناچارکردن بە کۆچکردن سەپێندرا".
"پێویستە زمانەکەمان بپارێزین"
ئۆزگور ئابول وتەبێژی دەستپێشخەری خوێندکارانی ئازاد لە ئەنقەرە داوای لە گەنجانی کورد کرد، بە زمانی خۆیان بدوێن و وتی: "ئەگەر بە تورکی قسە بکەن، وەک تورک بیر دەکەنەوە، ئەگەر بە کوردی قسە بکەن، وەک کورد بیر دەکەنەوە. لەم قۆناغ و پڕۆسەیەدا، کە جینۆسایدی کولتوری چڕکراوەتەوە، پێویستە ئێمەی گەنجانی کورد زمانی خۆمان بپارێزین و خاوەنداری لە زمانەکەمان بکەین. بە ناوی دەستپێشخەریی خوێندکارانی ئازاد بانگەوازمان ئەوەیە، پێویستە ئێمە زمانەکەمان بپارێزین و خاوەنداری لە زمانەکەمان بکەین".
ژ.ت