ژمارەی مانگی شوباتی گۆڤاری ستێرکا جوان دەرچوو

ژمارەی مانگی شوباتی گۆڤاری گەنجان لە ئەوروپا دەرچوو.

ژمارەی مانگی شوباتی گۆڤاری ستێرکا جوان کە یەکێک لە گۆڤارەکانی گەنجانی کوردە لە ئەوروپا دەرچوو.

لە گۆڤارەکەدا لەگەڵ زاراوەکانی کورمانجی و کورمانجکی، بە زمانی ئەڵمانی و تورکیش بابەتەکان بڵاودەکرێنەوە. بابەتەکانی ئەم مانگەی ستێرکا جوان باسی پیلانگێری ١٥ی شوبات و داهاتووی وڵات و داگیرکەری دەکەن.

لە ژمارەی مانگی شوباتی گۆڤارەکەدا شرۆڤەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبارەی پیلانگێری نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە ناوی ' ساڵی ٢٠٢١ بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرخۆدانی گەریلا گورزی گەورەی لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا' نوسینێکی بڵاوکردەوە.

ف.ق