ژنانی کورد بەشداریی فیستیڤاڵی گەلانیان لە دویسبورگ کرد

فیستیڤاڵێک بە پێشەنگایەتیی ڕێکخراوە دژە فاشیستییەکان لە دویسبورگ بەڕێوەچوو. ژنانی کورد بەشێواز و ڕەنگی خۆیان ئامادەیی فێستیڤاڵەکە بوون.

فیستیڤاڵێکی ٣ ڕۆژە لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوە دژە فاشیستەکان بەڕێوەچوو.

هاوکات لەگەڵ بەشداریی گەلە جیاوازەکان و رێکخراوە جۆراجۆرەکانیاندا، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ئایسا یوکسەل-یش بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد. ژنان ستاندێکی زانیاری پێدانیان دانا، بروشووریان دابەشکرد و واژۆیان بۆ ئەوە کۆکردەوە، کە ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت.

لەفیستیڤاڵەکەدا جل و بەرگ و خواردەمەنیی کوردەواریی ژنانی کورد سەرنجێکی زۆری بەشداربوانی ڕاکێشابوو.

ژ.ت