له ٤٢مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی
عه‌لی عه‌سكه‌ری و هاوڕێكانیدا
بزووتنه‌وه‌ی كوردی له باشووری كوردستاندا، هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا گیرۆده‌ی ده‌ستی چینێكی باڵا‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتخوازی سته‌مكار و مشه‌خۆر ده‌بێت و ئه‌و چینه‌ش له ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانیدا یه‌كیان گرتووه و دژ به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك راوه‌ستاونه‌ته‌وه كه‌وا دڵسۆزانه له‌هه‌وڵی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و نوێكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا بووبن، ئه‌و چینه باڵاده‌سته‌ی نێو خودی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، بۆئه‌وه‌ی جڵه‌وی بزووتنه‌وه‌كه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان بپارێزن، به‌رده‌وام له دژی كه‌سێتی و لایه‌نه وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌كاندا، خه‌ریكی پیلانگێڕی و كوشتوبڕی و زیندانیكردنیان بوون، ته‌نانه‌ت له مێژووی ئه‌و بزووتنه‌وه كلاسیكییه‌ی كوردایه‌تیدا زنجیره‌یه‌كی دوور و درێژی كوشتن و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵكوژیشیان ئه‌نجام داوه، له‌به‌رامبه‌ر به ئه‌وانه‌ی به نه‌یاری خۆیانیان زانیوه سڵیان له هیچ تاوانێك نه‌كردۆته‌وه و ده‌ستیان چۆته خوێنی ده‌یان و سه‌دان پیشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی دڵسۆز و شۆڕشگێڕی نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه‌وه.
٤٢ ساڵ پێش ئێستا؛ سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كورستان – عێراق، كه به "قیاده‌ی موه‌قه‌ته" ناسراو بوو، له سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان، له هه‌رێمی هه‌كارییدا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره دژی پێشمه‌رگه‌كانی لایه‌نه‌كانی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ئه‌نجامدا زیاتر له ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌شدا كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ش به‌دیل ده‌گیرێن، كه له‌ناویاندا سێ كرده‌ی مه‌زنی وه‌ك "عه‌لی عه‌سكه‌ری، د.خالید سه‌عید و شێخ حسێن بابه‌شێخ"یش به‌دیل ده‌گیرێن و ده‌خرێنه زیندانی تایبه‌تی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌وه.
له نێو زیندانیش‌دا گه‌لێك سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كرێن و له ئاكامدا به بڕیارێكی سه‌رپێی سه‌رانی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌دا به‌خائین و به‌كرێگیراو تۆمه‌تبار ده‌كرێن و بڕیاری كوشتن‌یان ده‌درێت و به چه‌مكی "مرۆڤی مه‌زن ده‌بێ به چه‌كی مه‌زن بكوژرێن" به چه‌كی ئار بی جی شه‌هید ده‌كرێن.
پووخته‌یه‌ك له ژیانی سه‌ركرده عه‌لی عه‌سكه‌ری
عه‌لی عه‌سكه‌ری كه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه بوو و له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی هه‌كاریدا به‌دیل ده‌گیرێت، شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و وڵاتپارێزی له ساڵی ١٩٣٦ له گوندی عه‌سكه‌ر له‌دایك بووه، كوڕی شێخ عه‌بدوڵڵا و برازای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌یه كه شێخی ته‌ریقه‌تی "هه‌قه"كان بوو. شێخ عه‌بدوڵڵای باوكیشی یه‌كێك بووه له لایه‌نگره دڵسۆزه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر.
شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری له سه‌رده‌می لاوێتیدا و ئه‌و كاته‌ی خوێندكاری ئاماده‌یی بوو له كه‌ركوك په‌یوه‌ندی كردووه به یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی چالاك و دڵسۆز و بوێر بووه، هه‌ر زوو ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رێكخراوی قوتابیان و لاوان. دوای ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ بۆته ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك و له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئاشكرای پارتی-دا ساڵی ١٩٦٠ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی خۆی بۆ كار و خه‌بات ته‌رخان بكات ده‌ستبه‌رداری خوێندنی زانكۆ ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كێشه و ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌كان و خێڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی بارزان ته‌شه‌نه ده‌سێنێت، پارتی، عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ركدار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گوندی بارزان و بارزانییه‌كان بپارێزێت. ئه‌ویش بارزان و گونده‌كه‌یان ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌چێته هه‌رێمی بادینان و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی پارتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلولی ١٩٦١دا وه‌ك لێپرسراوی پێشمه‌رگه له بادینان مایه‌وه تا ساڵی ١٩٦٢، رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له رێكخستنی هێزه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه و سه‌ركردایه‌تی چه‌ندین شه‌ڕیشی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی سلێمانی و بوو به فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌بات. هه‌روه‌ها كاتێك پارتی له ساڵی 1964دا له‌نێو خۆیدا دووچاری ئینشیقاق و پارچه‌بوون ده‌بێت، عه‌لی عه‌سكه‌ری دژی هه‌ژموون و قه‌ڵه‌مڕه‌وی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌چێته پاڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی-یه‌وه، كه به جه‌لالییه‌كان ناسرابوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش عه‌لی عه‌سكه‌ری هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی یه‌كبگرنه‌وه و شه‌ڕی براكوژی روونه‌دات و بزووتنه‌وه‌كه رووبه‌ڕووی تێك‌شكان نه‌بێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ری له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌نجام ده‌گرێت و هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی یه‌كده‌گرنه‌وه. بۆیه كاتێك له ساڵی 1974دا شه‌ڕ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی كوردی و رژێمی به‌عسدا هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه ئه‌ركی به‌رگریكردن له‌و ناوچه‌یه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ی لێیه به عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌سپێردرێت و ئه‌ویش ئه‌و ئه‌ركه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌پارێزێت.
دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، عه‌لی عه‌سكه‌ری دژی ئاشبه‌تاڵكردنی بزووتنه‌وه‌كه بوو و له‌و باوه‌ڕییه دابوو كه گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی و پێشمه‌رگه‌كانی به‌بێ پشتویانی ئێران و ده‌وڵه‌تانی تریش، توانستێكی زۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕكردنیان هه‌یه و ده‌بێت به‌رگری بكرێت نه‌ك هه‌ره‌س به تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌كه بهێنرێت. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول گوێ به بۆچوونه‌كه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ری ناده‌ن و بێباكانه پێداگری له‌سه‌ر هه‌ره‌سهێنان و نسكۆ ده‌كه‌ن و له‌ئاكامدا كۆتایی به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول ده‌هێنرێت و له ئێران خۆیان ئۆردوگانشین ده‌كه‌ن.
به‌ڵام عه‌لی عه‌سكه‌ری و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانی ئه‌و هه‌ره‌س و شكسته تراژیدییه په‌سند ناكه‌ن و زوو له ئێران گه‌ڕانه‌وه باشووری كوردستان و سه‌رله‌نوێ ده‌ست به تێكۆشان ده‌كه‌نه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان داده‌مه‌زرێنن. به‌ڵام رژێمی به‌عس عه‌لی عه‌سكه‌ری بۆ باشووری عێراقی دوور ده‌خاته‌وه. به‌ڵام به نهێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ست به تێكۆشانی چه‌كداریی ده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك نیمچه به‌ره‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانیش ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و نیمچه به‌ره‌یه و عه‌لی عه‌سكه‌ریش به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
عه‌لی عه‌سكه‌ری خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی فه‌رماندارێتی و سه‌ركرده‌یی هه‌بوو، شاره‌زایه‌كی بواری سیاسی و سه‌ربازی بوو، دڵسۆز، فیداكار، ئازا و چاونه‌ترس و قاره‌مان بوو، دژ به شه‌ڕی براكوژیی بوو و به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ئاشتی نێوخۆیی ده‌دا، هه‌قبێژ و راستگۆ و دڵفراوان بوو، له رووی سیاسییه‌وه هوشیار و واقیعبین بوو، دژی هه‌موو جۆره سته‌مكارییه‌ك بوو، كۆڵنه‌ده‌رێكی رێگای ئازادی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بوو.
به‌ڵام كاتێك هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كانی ناو (ی.ن.ك) به ئامانجی گه‌یشتن به سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان (سوریا) و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له سوریاوه بۆ (ی.ن.ك) دابین كرابوو، ده‌یانه‌وێت به سنووری نێوان باكوور- باشووری كوردستاندا، به هه‌رێمی هه‌كاریدا تێبپه‌ڕن، چه‌كدارانی قیاده‌ی موه‌قه‌ته، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه ده‌خه‌نه بۆسه‌وه، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كان له‌و بۆسه‌یه‌دا شه‌هید ده‌كرێن، به‌شێكیشی له‌نێو به‌فردا ره‌ق ده‌بنه‌وه و شه‌هید ده‌بن. عه‌لی عه‌سكه‌ری و د.خالید سه‌عید، شێخ حسێن بابه‌شێخ و چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به‌دیل ده‌گیرێن و دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانێكی زۆری ده‌روونی و جه‌سته‌یی، دادگایی ده‌كرێن و له‌و دادگاییه‌دا عه‌لی عه‌سكه‌ری و هاوڕێكانی به خائین و به‌كرێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و بڕیاری ئیعدامكردنیان ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه و وتارانه‌ی له كتێبی "پیاونامه"دا، كه باس له سه‌ربرده‌ی ژیانی عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌كات، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و دادگاییه‌یان به‌ڕێوه بردووه هه‌ر یه‌ك له "سامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌ربه‌ست ئازاد به‌رواری، ئه‌حمه‌د دڵشاد، هه‌ژار عه‌بدولڕه‌حمان به‌رواری، جه‌وهه‌ر نامق سه‌لیم، كه‌مال كه‌ركوكی، سه‌عید(محه‌مه‌د ره‌زا)" بوون.
دوای ئه‌و دادگاییه قه‌ره‌قۆشی و دوور له یاساییه له رێكه‌وتی 7ی ته‌مموزی ١٩٧٨دا ئه‌و بڕیاری ئیعدامكردنه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به گووته‌ی سه‌رانی قیاده‌ی موه‌قه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق كه "مرۆڤی مه‌زن ده‌بێت به چه‌كی مه‌زن بكوژرێت" هه‌ر یه‌ك له عه‌لی عه‌سكه‌ری، د.خالید سه‌عید و شێخ حسێن بابه‌شێخ" به چه‌كی ئاربی جی شه‌هید ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی ٤٢ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌كاری و كوشتنی هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی دیلكراو "عه‌لی عه‌سكه‌ری، د.خالید و شێخ حسین بابه‌شێخ" كه‌چی هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی و حقوقی سه‌باره‌ت به‌و تاوانه گه‌وره‌یه نه‌كراوه و تاوانبارانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و دیلكوشتنه‌ش دادگایی نه‌كراون و به سزای یاسایی نه‌گه‌یه‌نراون.
ڕ.ح