هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی گۆشین-ی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییانی سیڤیل كراوه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌ك به ناوی مه‌نسوور نافع كه له قه‌زای چۆمان پۆلیسه شه‌هید بووه و براكه‌شی به ناوی په‌شێو نافع بریندار بووه.
په‌یامنێرمان ڕاشیگه‌یاند، برینداره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان كراوه. جموجۆڵی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه سیخووڕییه‌كانیش به‌رده‌وامه.
s.m