'بڕیاری نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە کوردیەکان مەترسیدارە'

مازڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وتی، " بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری تورک بۆ نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان مەترسیدارە."

عەبدی لە تویتێکدا باسی ئەوەی کرد، بانگ لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکەن لەبەرامبەر گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بێدەنگ نەبن. لەبەرئەوەی نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە گرێ سپی و سەریکانی و ناچەکانی تر بە واتای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دێت.

هەروەها داوایکرد، هەوڵ بۆ گەڕانەوەی خەڵکە رەسەنەکەی بدرێت و ئەمریکاش لەم ڕووەوە هاوکار بێت.

ڕەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هەفتەی ڕابردوو باسی ئەوەی کردبوو، پڕۆژەیان هەیە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان دروست بکەن.

ف.ق