دادگه‌یی كردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد
له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنی ٧ سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ستی پێكرد.
له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنی ٧ سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ستی پێكرد.
پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنی ٧ سیاسه‌تمه‌داری كورد كه به گوێره‌ی مادده‌ی ١٢٩ب به بیانووی ئه‌وه‌ی «ڕێكخستنی بیانین» دۆسیه‌یان بۆ كرابوویه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد.
سه‌ره‌تا دانیشتنی دادگه به سه‌رۆكایه‌تی د. كلاوس بێللینگ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی شه‌مسه‌دین ب. (٥٣ ساڵان) به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده خوێندرانه‌وه. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له لایه‌ن داواكاری فیدڕاڵی دژبه شه‌مسه‌دین ب. ئاماده كراوه ڕیزێك تاوانی له‌خۆگرتووه. دانیشتنه‌كه هه‌تا ١٨ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت. دواتریش له ٢ی ئایاره‌وه درێژه‌ی پێده‌درێت. له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كاتژمێر ٩:٣٠ دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دووه‌مین دانیشتنیش ده‌رباره‌ی ساڵح ك. بوو كه به تۆمه‌تی؛ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی شوباتی ٢٠١٧ له ناوچه‌ی هایلبرۆن، شتوتگارت تا مانهایم و ستراسبۆرگ، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٧، پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له هانۆڤه‌ر و چالاكیی دانیشتن له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له نیسانی ٢٠١٧ له ستراسبۆرگ، تۆمه‌تبار ده‌كرێت. له دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ناوبراو خوێندرانه‌وه. بڕیاره دانیشتنه‌كه سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت. پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن تا ٦ی ئایار كاتژمێر ٩:٣٠ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت.
دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ڤه‌یسه‌ل س. (٣٧ ساڵان) عه‌گید ك. (٢٥ ساڵان) كه هاوڵاتیی توركیا و ئه‌ڵمانیایه، ئه‌ڤریم ئا. (٣٤ ساڵان)، ئۆزكان ت. (٣٢ ساڵان) كه به ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت و جیهان ئا. (٣٧ ساڵان) كه به‌بێ ئاماده‌بوون دادگه‌یی ده‌كرێت، دوێنێ كاتژمێر ١٣ به‌ڕێوه‌چووبوو. شوێنی گیراوان، پارێزه‌ران، چاودێران و ئاماده‌بوانی دیكه به كابینه‌ی جامی جیاجیادا جیاكرابوونه‌وه. پارێزه‌ران هه‌ستانه سه‌رپێ و ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕێكاره. دواتر به نووسراو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر دۆخه‌كه و دانیشتنه‌كه بۆ ٨ی ئایار دواخرا. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنه‌كه تا كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ درێژه بكێشێت.
به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه له ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨-ه‌وه ٦ كه‌س زیندانی كراون و له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه كه له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده نییه، دادگه‌یی ده‌كرێن.
له كاتی دادگه‌یی كردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دا له به‌رده‌م بینای دادگه پارتیی ماركسیست لینینیستی ئه‌ڵمانیا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایگه‌یاند، «له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له توركیا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادییه، نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێده‌كۆشن له ڕێی ده‌ستووره‌وه چاودێریان بكرێت.»
s.m