"دروستکردنى تەنور سەرچاوەى ژیانە"

تەنور لە مێژووى کوردستاندا وەک بەشێک لە کولتوری لێهاتووە، کە لەسەر دەست و رەنجى ژنان دروست دەکرێت. چەندین ساڵە ساریا ئەردۆغان و شوکران ئەرکوش بژێویى ژیانیان لەسەر دروستکردنى تەندور دابین دەکەن.

دروستکردنى تەنور و نانى تەنور لە ناو کولتور و رۆشنبیریى کورد دا جێگەیەکى تایبەتى هەیە. سەدان ژن لەگەڵ هاوژینەکان و منداڵەکانیاندا لە گەڕەکى سەیران تەپەی ناوچەى یەنى شەهیری ئامەد تەنور دروست دەکەن و لەو رێگەیەوە بژێویى ژیانى خۆیان دابین دەکەن.

شێوەى ژیانى کۆمەڵایەتیى هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی و جیاوازیى خۆى هەیە. هەر ناوچەیەک بەپێى کولتور و رۆشنبیریى خۆى درێژە بە ژیانى خۆى دەدات. هەلومەرجی ژیان کاریگەریى لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات، بەڵام سەربارى ئەوەش لە هەموو بارودۆخێکیشدا بەپێى کولتور و رۆشنبیریی خۆیان درێژە بە ژیان دەدەن. هەموو گەلێکى خاوەن رۆشنبیری و نەریتى دێرین پشتبەستوە بە میژووی دێرینى خۆی. لە ناو ژنانى کورد دا کولتوری دروستکردنی تەنور و نان پێوەدان و نانی تەنور مێژوویەکی دێرین و کۆنى هەیە. ژنانى ئامەد ئەو کولتورە دێرینەى خۆیان دەپارێزین.

ر.م