دوو شەهیدەکەی بادینان بەخاکسپێردران

تەرمی ئەو باوک و کوڕەی ئەمڕۆ فڕۆک جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە بادینان شەهیدی کردن هێندرایەوە شارەدێی دێرەلوک و بەخاک سپێردران.

کاتژمێر١٠:٠٠ی بەیانی رۆژی ٣٠ ئایار دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا و دوو هاوڵاتی لە گوندی هتنێ، نزیک چیای کوڕەژارۆ سەربە شاردەێی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک بە بۆردوومان شەهید کرد، کەسێکیش بە سەختی برینداربوو.

لەدوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٠ کاتژمێر بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورکدا، هاوڵاتیان توانیان تەرمی ئەو دووهاوڵاتییە لەژێر مەترسی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک و بەپشتی ئاژەڵ لە شاخی کوڕەژارۆ بێننە خوارەوە و لە شارەدێی دێرەلۆک بەخاک سپێردران.

رۆژنیوز

ز.ش