دڵداری تەڤگەری ئازادی: شەهید شنیار کاوە

شەهید شنیار کاوە بە نازناو سارینا ساریا کە کچێکە لە خانەوادەیەکی خەڵکی دووزخورماتوو، پەکەکەی ناسی و خۆشی ویست و بەشداری لە تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین ساڵە لەبەرانبەر گەلی کورد و کوردستان جموجووڵی داگیرکەری، تواندنەوە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. لدژی ئەوەش گەریلاکانی ئازاد بە قاڕەمانێتیەکی گەورە بەرخۆدان دەکەن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر لەناوچوونی کور دامەرزراوە و دەیەوێت لەگەڵ ئەوە جموجووڵی داگیرکەری خۆی لە باشووری کوردستان بە ئەنجام بگەیەنێت. بە پلانی لەناوبردنی کورد و دەستکەوتەکانی کورد و لەنابردن جارێکیتر دەستی بە جووڵە کردووە. بەڵام دەرخۆدان و داستانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پلانی داگیرکەران پووچەڵ دەکەنەوە.

یەکێک لە گەریلاکانی کوردستانی ئازاد، کچێکی گەنج و قاڕەمان، کچی فەرماندەیەکی پێشمەرگە شنیار کاوەیە.

گەریلا شنیار کاوە بۆ پاراستنی گەلی کورد ٣٠ی تەموزی ٢٠١٥ بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. شنیار، لە نزیکەوە هێزە داگیرکەرەکانی ناسیوە کە لەبەرانبەر گەلەکەمان هێرش و زوڵم ئەنجام دەدەن. لەبەرانبەریدا شنیار، پاراستنی کەلتور، زمان و خاکەکەی بە بناغە وەرگرت و لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا بوو بە پێشەنگێکی نمونەیی.

شەهید شنیار، وەک هیوایەکی گەورە بۆ ئازادی گەلی کورد بە بڕیارەوە و بە ڕوحێکی فیدایی لەبەرانبەر داگیرکەری جێگای خۆی لە بەرخۆداندا گرت. شەهید شنیار لە بەرخۆدانی شەڕی خواکورک دا لە بەرانبەر دوژمن بە شێوە و تاکتیکی گەریلا ڕۆڵی پێشەنگی گێڕا. لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی ناسی و بە ژیانی گەریلا لە ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆدا قوڵ بووەوە و لە ژیانی گەریلا و پراکتیکدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. شنیار لە بەرانبەر هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستان ئەو ڕۆژەوەی هەستی پێکرد و تا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و تا شەهید بوو، داگیرکەری قبوڵ نەکرد و لەم چوارچێوەیەدا بۆ شکاندنی داگیرکەری ڕەنجێکی زۆری کێشا.

شەهید شنیار ١٥ی نیسانی ١٩٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. خانەوادەکەی خەڵکی دووزخورماتوویە. دوورخورماتوو ناوچەیەکی سەر بە هەرێمی گەرمیانە. دووزخورماتوو بە تایبەتمەندیەکانی خۆی کورد، عەرەب و تورکمان و شیعە و سونی دەنارێت. شارێکی رەنگاوڕەنگ و کۆزموپۆلیتیکە. کوردانی دووزخورماتوو وڵاتپارێزن و لە تێکۆشانی گەلی کورد دا جێگای خۆیان لە بەرخۆداندا گرتووە. خانەوادەی شنیاریش لە بەرخۆدانی گەلی کورد و لە ئەنفالدا بەشی خۆیان وەرگرتووە. باولی شنیار لە تەمەنی منداڵیدا بۆ خاکەکەی بپارێزێت لەناو بەرخۆداندا جێی خۆی گرتووە و بووەتە پێشمەرگە. شنیار بەم زانستە لە تەمەنی منداڵیدا لە راستی وڵاتەکەی تێدەگات و پەکەکە و هزری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەناسێت.

باوی شەهید شنیار (کاوە محیەدین) لەبارەی ژیانی منداڵی و تایبەتمەندیەکانی شەهید شنیار بەم شێوەیەیە دەدوێت:

'کاتێک خوێندی پەکەکەی ناسی و خۆشی ویست'

"شەهید شنیار، ١٥ی نیسانی ١٩٩٨ لە سلێمانی لەدایکبوو. بەڵام ئێمە خەڵکی دووزخوورماتووین. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدان لەساڵی ٢٠٠٤ دا بۆ دوورخورماتوو گەڕاینەوە. شنیار خوێندنی سەرەتایی تا دووی ناوەندی لە دووزخورماتوو تەواو کرد. لە منداڵیەوە تایبەت و جیاواز بوو. منداڵێک و کچێکی زۆر زیرەک بوو. کاتێک قسەمان لەگەڵ دەکرد، واماندەزانی کەسێکی گەورەیە و بە زانستی گفتوگۆی دەکرد. لە خوێندنگادا هەموو کاتێک یەکەم بوو و زوو تێدەگەیشت. لە پۆلی یەکی ناوەندیدا پەکەکەی ناسی و خۆشی ویست.

'خۆی ڕێکخست و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد'

هەڤاڵ و دۆستی هەبوو کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان دەناسی. شنیاریش بەم شێوەیە پەکەکەی ناسی و خۆشی ویست. کاتێک لە پۆلی ٣ی ناوەندی بوو ئێمە لە دووزخورماتووە هاتین بۆ سلێمانی. شنیار دوای هاتمان بۆ سلێمانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەڤاڵان بەهێز کرد. سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٢دا ویستی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی کەم بوو هەڤاڵان قبوڵیان نەکرد. لەگەڵ هەڤاڵ خۆی ڕێکخستن و پەروەردە بوو و لە ٣٠ی تەموزی ٢٠١٥دا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد و بوو بە گەریلا.

'بە گەریلا سەربەرز بوو'

شەهید شنیار منداڵی گەورەی ماڵەوە بوو. هەستی نەتەوەیی بەرزی هەبوو. شنیار لەبەرانبەر گەندەڵی و قێزەونی دەسەڵاتداران زۆر بێزار بوو. شنیار خۆشەویستیەکی ڕادەبەدەری بۆ گەریلا هەبوو.

هەموومان پرسم بە شەهید شنیار دەکرد، تو بە کێ سەربەرزی: وڵامەکەی ئەوەبوو کە بەو خانەوادانە سەربەرزم کە لەگەڵ هەڤاڵان و گەریلا کار دەکەن.

'ئەو شەهیدانەی کە چالاکی فیداییان کردبوو دەناسی و وێنەکانی ئەوانی هەڵگرتبوو'

بڕوام نەدەکرد کە شەهید شنیار بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات، لەبەرئەوەی تەمەنی کەم بوو. کاتێک لە پۆلی ٣ ناوەندی بوو هەوڵیدا بچێت بەڵام ئاسایشی هەرێمەکە گەڕاندیانەوە. دواتر قسەم لەگەڵ کرد، پێم وت تۆ منداڵی، خوێندنەکەت تەواو بکە. دەمەوێت تو بخوێنی. بەڵام شنیار هەر باسی کوردایەتی دەکرد. پەکەکەی باش دەناسی. لێکۆلینەوەی لەسەر هەموو شتێک کردبوو و دەیزانی. دواتر شەهیدەکانی ناسی. شنیار ئەو شەهیدانەی باش دەناسی کە چالاکیان ئەنجامدابوو. وێنەکانیانی هەڵگرتبوو.

بڕوای شنیار بە گەریلا هەبوو. شەهیدبوونی شنیار کاریگەریەکی زۆری لەسەر خزم و دەوروبەرمان دانا. ئێمە باش دەزانین کە لەبەرانبەر دوژمنی داگیرکەر شەهید بووە. ئێمە شانازی پیوە دەکەین و سەربەرزین. خۆشم هیوام وایە ڕۆژێک وەک شەهید شنیار لەدژی داگیرکەری لە چیاکان شەڕ بکەم."

ناسنامەی شەهید شنیار بەم شێوەیەیە:

نازناو: سارینا ساریا

ناو و پاشناو: شنیار کاوە

شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ناوی دایک و باوک: دیمەن و کاوە

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورک / ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩

ف.ق