دیمەنێکی تراژید کۆمیدی لە کەرکووک

کەرکووک بە نەوتەکەی دونیا گەرم دەکاتەوە بەڵام خەڵکی خۆی لە سەرما دەلەرزن، هاوڵاتیان دوای چەن ڕۆژ ڕاوەستان لە ڕیزی  وەرگرنتی نەوت بە دەهۆڵ زوڕنا پێشوازی لە بەشە نەوتەکەیان دەکەن.

نەوتی شاری کەرکووک بە دونیادا بڵاو دەبێتەوە دونیا گەرم دەکاتەوە  بەڵام خەڵکی شاری کەرکووک بۆ خۆی سەرمایەتی، نەوتی ئەو شارە هۆکاری ململانی دەوڵەتانی زلهێزی وەک ئەمریکا، ڕوسیا و ئەورپایە، دونیا چاوی لەسەرە.

ئەو نەوتەی کە بۆ دونیا بۆتە خێرە بەرەکەت بۆ کەرکووکیش  بۆتە دەردە سەری، لە ناو ماڵەکانی ئەو شارە گەل لەم وەرزی زستانە و سەرماو سۆڵەیە  نەوتی نیە خۆی پێ گەرم بکاتەوە.

ڕۆژانە لە  کەرکووکە وە بە سەدان هەزاران بەرمیل نەوت هەناردەی بازارەکانی جیهان دەکرێت، بەڵام ساڵانە ڕیژەیکی کەم نەوت بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت هەر ماڵیک دەبێت چەن ڕۆژێک لە ڕیزی وەرگرتنی نەوت ڕاوەستێت.

 لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک دیمەنێکی سەرنج ڕاکێش بڵاو بۆتەوە کە تێدا ژمارەیکی زۆر خەڵک لە شاری کەرکووک لە ڕیزی وەرگرتنی نەوت ڕاوەستان دوای چەن ڕۆژیک لە چاوەڕوانی هاوڵاتیان بە دەهۆڵ زورنا و گۆرانی گەلەری پێشوازی لە وەرگرتنی نەوت دەکەن، هەرچەندە موزیک گۆرانیەکان شادبن بەڵام دیمەنێکی تراژیدیە، شاری نەوت بەم شێوازە تامەزرۆ وەرگرتنی نەوت بێت.