دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە بورسا، ئەنقەرە، ئیزمیر و ساکاریا کۆگایەکی کاغەز و ٣ کۆگای خۆراک و پێشانگایەکی ئۆتومبیل و کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی پلاستیک و کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی بانی ماڵانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە بەرواری نێوان ٢٩ی حوزەیران تا ٣ی تەموز لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامداوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، ٣ی تەموز لە ناوچەی یەنی مەحەلەی شاری ئەنقەرە کۆگایەکی پاشماوەکان بۆ ریسایکلینیان سووتێنراوە.

لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەدا هاتووە:" ١ی تەموز کارگەیەکی پلاستیک و کۆگایەک لە سەر رێگای نێوان بورسا-ئەستەنول سووتێنراوە. کارگەکە کە لەسەر رووبەری ٦ دۆنم زەوی دروست کراوە، بە تەواوەتی سووتێنراوە و بووە بە خۆڵەمێش.

لە ناوچەی یلدرمی بورساش ٣ کۆگای خۆراک لە یەک کاتدا سووتێنران.

٢ی تەموز لە ناوچەی گازی ئەمیری ناوچەی ئیزمیر ئاگر لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبیل بەردرا و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٦ ئۆتومبیلی تێدا سووتان. ٢٩ی حوزەیرانیش لە ناوچەی ساپانجای ساکاریا کۆگای کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی بانی ماڵان، سووتێنرا."

ز.ش