دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر چەندین شوێنیان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد لە چەند شارێکی تورکیا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین شوێنیان سووتاندووە.

دەسپێشخەریەکە لەم بارەیەوە رایگەیاند، ٨ی ئاب لە ناوچەی بۆرنوڤای شاری ئیزمیر دوکانی 'فاشیستێکی تورکیان' سووتاندووە. هاوکات ٩ی ئاب لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا دوکانێکی فرۆشتنی دار، لە دەنیزلی کارگەیەکی ئەندامانی ئاکەپەیان سووتاندووە.

هەمان رۆژ لە دەنیزلی وێستگەیەکی کارەبا و لە تەکیرداغیش ناوەندێک و لە ئیزمیریش کۆگایەکیان سووتاندووە.

ز.ش