رۆشنبیریی کورد لە فێستیڤاڵی ستریت فود لە سویسرا نمایش دەکرێت

فێستیڤاڵی ستریت فود لە شاری ئاراوی سویسرا بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکەدا رۆشنبیری و هونەری کورد بە هاووڵاتییانى سویسرا و بەشداربوانى فێستیڤاڵەکە دەناسێنرێت.

فێستیڤاڵی ستریت فود (رۆشنبیری و خواردن لەسەر شەقام) وەک نەریتێکى دێرین هەموو ساڵێک لە چەندین وڵات بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکەدا رۆشنبیری و هونەری گەلە جۆراجۆرەکان لە دەوری یەک کۆدەبنەوە.

لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە رۆشنبیری و هونەر و خواردنى سویسری، چێشتخانە و خواردنی چەندین ناوچەى تری جیهان دەناسێنرێت.

ئەنجوومەنى ژنانى رۆژبین لە ئاراو، ئەمساڵ بە ئامادەکردنى چەندین جۆر خواردنى کوردى بەشداریى فێسیتڤاڵەکەیان کردووە.

لە فێستیڤاڵەکەدا سەما و هەڵپەڕکێ لە وڵاتە جۆراجۆرەکانەوە پێشکەش دەکرێت. لەو بەشەشدا تیپی گۆڤەندی منداڵانی رۆشنبیریى مەد، هونەری خۆیان پێشکەش کرد و سەرنجی زۆرى سویسرییەکانى راکێشا.

فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ کۆتایى پێدێت. ئەنجوومەنى ژنانى رۆژبین داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بۆ ناساندنی رۆشنبیریى کورد لەگەڵیان بەشدار بن.

ر.م