زەریاکان لە توانایاندایە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ خۆیان نوێ بکەنەوە!

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی هەوڵەکان بۆ پاراستنی زەریاکان، پسپۆڕانی ١٠ وڵات رایانگەیاند، زەریاکان لە توانایاندایە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ ئیکۆسیستم و ژینگەی خۆیان سەرلەنوێ بژییەننەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لە هەوڵە باشەکان بۆ پاراستنی ئیکۆسیستم و ژینگەى زەریاکان کراوە و پسپۆڕان رایانگەیاندووە، مرۆڤ دەتوانێت تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ ئیکۆسیستمی زەریاکان بە تەواوەتی نوێ بکاتەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا باسی ئەوەکراوە، مرۆڤ لە رووی کار، خواردەمەنی و تێربوون و وزەوە زۆر قەرزاری زەریاکان و دەریاکانە و دەتوانێت بە رێوشوێنی وەک رێگریکردن بە بەکارهێنانی گازی (دووەم ئۆکسیدی کاربۆن - CO2) بە رێژەی ٢.٥ لە ١٠٠ خزمەت بە پاککردنەوەى ژینگەى جیهان بکات. تاوەکو ئیکۆسیستمی زیانی پێ بگات زەریاکان و دەریاکان ناتوانن ئەرکەکانى خۆیان جێەجێبەجێ بکەن و ناشتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە، کە بە بەردەوامی سەرچاوەى کار و خواردن و وزە بن بۆ مرۆڤ.

جین پیریر گاتوسۆ بەرێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەى زانستیی نیشتمانیی فەرەنسا (CRNS) و یەکێک لە نووسەرانی گۆڤاری نەیچەر وتی "ئێمە خەیاڵ پڵاونین، بەپێی ئەو کارانەی لەمساڵانەى دوایدا بۆ پاراستنی ئیکۆسیستم وژینگە کراون، لە هەموو روویەکەوە دەکرێت ژیانی زەریاکان و دەریاکان نوێ بکرێنەوە، کە ئەو رێوشوێنانەش لە رووی ئابوورییەوە کاری هۆشمەندانەن".

ژ.ت