سبەینێ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەبەشداریی زیاتر لە ١٨٠ ناوەند، پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.

لەژێر چاودێریی سەرۆک کۆماری عێراق و بەھاوکاریی ژووری بازرگانی سلێمانی و بەبەشداریی زیاتر لە ١٨٠ ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتمانی و بیانی و عەرەبی، سبەینێ یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.

پێشانگاکە لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی ١١/١٤ بۆ ١١/٢٣ لەبینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت لە کۆمەڵگای تاسڵوجە و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ بەیانی ھەتا ٧ شەو کراوە دەبێت.

وڵاتانی تونس، جەزائی، سعودیە، ئیمارات، سۆدان، ئوردن،عێراق، ئێران، تورکیا و کتێبخانە گشتیەکانی کوردستان بەشدارن لە پێشانگاکەدا.

ف.ق