سوپای داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغە کراوی بەکارهێناوە

سوپای داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغەکراوی وەک فۆسفۆڕی بەکار هێناوە.

لە سەرێکانی شەڕی کۆڵان بەکۆڵان دەستیپێکردووە.

سەرەڕای هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە، سوپای تورک چەکی قەدەغەکراو بەکار دێنێت.

شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. لەو شەڕەدا بەدەیان سەرباز وچەتەی تورک کوژران وبرینداربوون. بەدەیان جەنازە لەناو کۆڵانەکان کەوتوون.

ژمارەیەک خەلکی مەدەنی کوژران

هاوکات خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج. ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید بوون.

سوپای تورک کە کەوتنەوە ناو بەشێک لە شاری سەرێکانی ڕێگە نادەن بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.

ک-ش