"عەلی پڵنگ فەرماندەیەکى گەورە بوو"

گەریلا رۆستەم ئامەد لە ئەیالەتی زاپ لەگەڵ شەهید عەلی پڵنگ پێکەوە بوون و لەبارەی فەرماندەی شەهید عەلی پڵنگ رایگەیاند: "فەرماندە عەلی پڵنگ دەریایەک بوو، فەرماندەیەکى گەورە بوو. من لەوە فێری ژیان، ئاشنای حیزب، شەڕڤانی و فەرماندەیی بووم".

عەلی پڵنگ ساڵی ١٩٧٢ لە ئێلح لە دایکبوو. ساڵی ١٩٩١ بەشداری ریزی گەریلا بوو و لە چەندین هەرێم دا ئەرکی لە ئەستۆ گرتبوو. عەلی پڵنگ ئەندامی دەستەى بەرێوەبەریی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بوو و ماوەى ٢٨ ساڵ بەبێ راوەستان و سرەوتن لە چیاکانی کوردستاندا تێکۆشا، دوایینجار فەرماندەی ئەیالەتی زاپ بوو و ساڵی ٢٠١٨ رۆیشت بۆ گۆڕەپانی باکوور و لە ساڵی ٢٠١٩دا لە بۆسەیەکدا شەهید بوو.

رۆستەم ئامەد ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و لە ئەیالەتی زاپ دەمایەوە و باسی فەرماندەیی، هاوڕێیەتی، شەڕڤانی و ژیانی فەرماندەیی سەرەتای خۆیی بۆ گەریلایی، عەلی پڵنگ کرد و وتی، "کاتێک بەشداری ریزەکانى تێکۆشانی گەریلا بووم لە ئەیالەتی زاپ ئەرکەکانم رادەپەڕاند. گۆڕەپانی یەکەمی ئەرکی من هێزەکەی قەڵای ئەرتوش بوو. قۆناغێکی قورس بوو، هێزەکانی دوژمن لە دژی قەڵاکە دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد. بەرخودان و قارەمانیی گەورە ئەنجامدرا. من هاوڕێ پڵنگم لەوێ ناسی. کاتێک من ئەوم بینی، هەڵوێستی و ئازایەتیی بوێریی بە مرۆڤ دەدا".

'فەرماندەی قارەمانی من بوو'

گەریلا رۆستەم ئامەد باسی ئەوەیکرد، شەهید عەلی پڵنگ بە ژیانی خۆی بووە فەرماندەیەکى نمونەیی وتی، "بۆ ئەوەى هەر هەڤاڵێک لە رووی ئایدۆلۆژی و سەربازییەوە بەهێز بێت زۆر هەوڵی دەدا.  لە بریی پەیوەندیی فەرماندە و شەڕڤان، پەیوەندیی هاوڕێیەتی دروست دەکرد. ئەو وەک دەریایەک بوو، فەرماندەیەکى گەورە بوو. ئەیالەتی زاپ ناوچەیەکى سەخت و دژوار بوو. هەڤاڵانی ئەوێ دەبوونە خاوەنی تایبەتمەندیی سەرکەوتن، شکۆمەندی و بەهێزیی زاپ. هاوڕێ عەلی پڵنگیش خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانە بوو. ئەو فەرماندە قارەمانەکەى من بوو. منیش لەوەوە زۆر شت فێر بووم. دڵێکی وەهای هەبوو، کە ژیان، حیزب، شەڕڤانی، فەرماندەیی و هاوبەشیکردنی هەموو شتێکی بۆ هاوڕێیانی دەکردە بنەما.

لە دژی دوژمن زۆر توند و توڕە بوو، هەموو کات بیری لەوە دەکردەوە و پلانی ئەوەی دادەنا، کە گورزی گەورە لە دوژمن بدات. لە هەندێک لە چالاکییەکاندا ئەگەر کەموکوڕییەکیش هەبوایە، هەڤاڵ عەلی بەرپرسیارییەکەى لە ئەستۆ دەگرت و رەخنەلەخۆگرتن و حسابدان بە رێکخستنی ئەنجام دەدا. مرۆڤێکی ئەوەندە خاکی و فیداکار بوو. کاتێک هاوڕێیانی شتێکیان لێدەهات، کاتێک هاوڕێیەک شەهید دەبوو، عەڵی وەردەگەڕا بۆ شەڕڤانێکی گەورەی تۆڵەسێن. تاوەکو تۆڵەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەى نەکردایەتەوە پشووی نەدەدا و نەدەخەوت. فەرماندەیەکى وەها بوو، کە دڵسۆزی پێوەری هاوڕێیەتییەکەی بوو.

کاتێک من هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە عەلی پڵنگم بیست، زۆر سەرم سوڕما. شەڕڤان و فەرماندەیەکی چەندین ساڵە نەدەبوو لە بۆسەیەکی نامەردانەى ئاوادا شەهید بوایە. دژمن لێرە زۆر هەوڵیدا عەلی پڵنگ شەهید بکات، بەڵام عەلی پڵنگ دوژمنی شۆک دەکرد. ئێمەش وەک شەڕڤانێک بەڵێن دەدەین، کە لەسەر رێگاکەى بڕۆین و درێژەى پێبدەین. ئەو شتانەى ئەو فێریکردین بۆ خۆمان بکەین بە کرداری ژیان و درێژەپێدەری رێگاکەى ئەو و هەموو هاوڕێیانی شەهید بین و تۆڵەیان بکەینەوە".

ژ.ت