فێرگەی کوردی دەست بە وتنەوەی وانەکانی زمانی کوردی دەکات

لە ئێستادا  بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا هەموو کەسێک لە ماڵەکانی خۆیاندا دمێننەوە، بۆیە فێرگەی کوردی لەسەر ئینتەرنێت ئامادەکاریکردووە تاوەکو ئەمڕۆ  ١٣ی نیسان ڤیدیۆی فێرکردنی وانەکانی زمانی کوردی بڵاوبکاتەوە.

 بە هۆی پەتایی کۆڕۆناوە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی جیهان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەمێننەوە،  بەشێک لەو گەنجەکانەی کە دەیانخواست لەم قۆناغەدا کارێکی باش بکەن، لە رێگەی فێرگەی کوردییەوە دەست بە کاربوون بۆ کارەکەیان.

لەو چوارچێویدا بۆ ئەو کەسانەی زمانی کوردی نازانن و حەز دەکەن کوردییەکەیان باشتر بێت ڤیدیۆکانی پەروەدەی زمانی کوردی لەسەر ئینتەرنیت بڵاودەکرێنەوە.

بە پێی کاتژمێری ئامەد کاتژمێر ١٩ی هەموو رۆژەکانی دوشەممە و چوارشەممە و رۆژی هەینی ڤیدیۆکانی پەروەردە بڵاودەکرێنەوە.

راشیگەیاندووە، لە هاتوودا ڤیدیۆکانی پەروەردەی زمانی کوردی لەسەر یوتوپ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بەرفراوانى  بڵاودەکەنەوە.

ژ.ت