فێستیڤاڵی کچە خوێندکارانى قۆناغی ئامادەیى کەرکوک بەڕێوەچوو

لە شاری کەرکوک فێستیڤاڵێکی کولتوری و هونەری بە بەشداریى نزیکەى ٤٠٠ کچە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیى کرایەوە.

فێستیڤاڵی کلتوری و هونەریی ساڵانەی قوتابخانەی ئامادەیی شنەی کچان لە کەرکوک کرایەوە. فێستیڤاڵەکە لە بەشی زانستی و ئەندازیاری و وەرزشی و هونەری پێکهاتبوو  و تیایدا فێستیڤاڵەکەدا کەلوپەلی کۆن و کولتوری کوردەواری و کەرەستەی دروستکراوی دەستی نمایش کران.

بەرێوەبەری خۆیندنی کوردی لە کەرکوک و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان ئامادەی فێستیڤاڵەکە بوون.

دانیا نەوزاد کچێکی بەشدار بووی ڤستیڤاڵەکەیە، کە بە جلوبەرگی گەریلاوە بەشداریى لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە و بە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئێمە هەستاین بە کردنەوەی فێستیڤالێک لە شاری کەرکوک، کە ساڵانە ئەنجامی دەدەین. هەر قوتابییەک بە شێوەیەک بە کارێکی تایبەتی خۆی بەشداری فێستیڤاڵەکە بووە. سوپاسی زۆری مامۆستاکانمان دەکەم کە پشتگیرییەکی زۆرمانیان کردووە ".

لانە نەوزاد کچێکی تری بەشداربووی فێستیڤاڵەکەیە و بە ئاژانسی هەواڵێ فوراتی (ANF)ی ڕاگەیاند: "من بە کاری ئەندازیاری بەشداربی فێستیڤاڵەکەم کردووە، چونکە ئەو بەشەی کە من تیایدا دەخوێنم نزیکە لە بەشی ئەندازیاری. ئاواتی خۆیشم ئەندازیاریی مەدەنییە، بۆیە نموونەی پرۆژەیەکی خانوو و بینام دروستکردووە بۆ نمایش کردنی پێشەنگاکە، لە پرۆژەکەم شارێکی پێشکەوتووم دروستکردووە، کە باخچە و قوتابخانەی تێدایە، بەلام لە شارەکانی ئێمە ئەمجورە پرۆژانە کەمە ".

ر.م