قۆسه‌ر دیواری قه‌یوومی هه‌ڵوه‌شاند
ئه‌و دیواره‌ی له كاتی داگیركردنی شاره‌وانیی قۆسه‌ر له ده‌وروبه‌ری بینای شاره‌وانییه‌كه دروستكرابوو، له لایه‌ن هاوشاره‌دارانی نوێی هه‌ده‌په و دانیشتوانی قۆسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرا.
ئه‌و دیواره‌ی له كاتی داگیركردنی شاره‌وانیی قۆسه‌ر له ده‌وروبه‌ری بینای شاره‌وانییه‌كه دروستكرابوو، له لایه‌ن هاوشاره‌دارانی نوێی هه‌ده‌په و دانیشتوانی قۆسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرا.
قه‌یوومی ڕژێمی ئاكه‌په له كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی قۆسه‌ر-ی مێردین دیوارێكی به به‌رزایی ٢ مه‌تر له ده‌وری بینای شاره‌وانی دروستكردبوو. ئه‌مڕۆ هاوشاره‌داری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و دانیشتوانی قۆسه‌ر پێكه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵوه‌شاندنی دیواره‌كه كرد.
هاوشاره‌دار یڵماز ماوڵێكی گرته‌ده‌ست و له دیواره‌كه‌ی دا. دواتریش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی و دوانیشتوانی گونده‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵوه‌شاندنی دیواره‌كه كرد.
«له‌سه‌ر داوای گه‌له‌كه‌مان دیوارهكهمان هه‌ڵوه‌شاند»
هاوشاره‌داری قۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ده‌بێ شاره‌وانی به ڕووی گه‌لدا كراوه بێت. گوتی، «كاتێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان ده‌كرد، گه‌له‌كه‌مان ده‌یگوت، [كاتێك ده‌چینه شاره‌وانی وه‌ك ئه‌وه‌یه بچینه زیندان. له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده نین.] داواكاریی ئه‌وان ئه‌وه بوو دیواره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێت. له‌به‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و دیواره‌مان هه‌ڵوه‌شاند. ده‌بێ گه‌ل ئازاد بێت. پیرۆز بێت له گه‌له‌كه‌مان.»
هاوكات به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بینای شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین لاده‌برێن.
s.m