لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خەڵکی مەدەنیان بۆردومان کرد و باوک و کوڕێکیان شەهید کرد.

هەموو ڕۆژێک فڕۆکە جەنگیەکانی تورک خاکی باشووری کوردستان بۆردومان دەکەن و لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی شەهید دەبن و زیان بەر سروشتی کوردستان دەکەوێت.

دەوڵەتی تورک لە هەرێمی بەهدینان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمیر ١٠:٠٠ دەوروبەری شاخی کورەژەهرۆی سەر بە ناوچەی شێلادزیێ دهۆکیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا باوک و کوڕێک شەهید بوون.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکە پێمان گەیشتوون، ناوی ئەو کەسانەی شەهید بوون بەم شێوەیەیە: جەلال نورەدین محیەدین و کوڕەکەی بە ناوی ئەحمەد جەلال هاوڵاتی شاری دێرەلوکی سەر بە دهۆکن.

سوپای داگیرکەر ٢٥ی ئایار ناوچەکانی شێخزادە، کۆلیک و سنینێی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەی ٢٨ی ئایاریشدا زیان بەر باخ و باخجەی گوندنشینان کەوت و هاوڵاتیەکی مەدەنی کە لە باخچەکەیدا کاری دەکرد، برینداربوو.

فڕۆکە جەنگیەکان هەروەها ٢٨ی ئایار کاتژمیر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی وەرخالێی هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر ١٧:٣٥ دا گۆرەپانی تەپێ سۆری هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

ف.ق