لە دورگەى ئیمراڵی ئاگر کەوتەوە

لە دورگەى ئیمراڵی کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تیایدا زیندانییە، ئاگر کەوتەوە.

لە دورگەى ئیمراڵی کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تیایدا زیندانییە، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە دارستانەکانى دوورگەکەدا کەوتووەتەوە.

بەپێى زانیارییەکان، لە دوورگەى ئیمراڵی ١٠.٨ میلی دەریایى دووری بۆزبورو لە رۆژئاوای نیمەچە دوورگەی ئاراموتلوی دەریای مەڕمەڕە و ٦.٥ میلی دەریاریی دووری رووباری سوسورلوک و لە لێوارەکانى ناوچەى کاراجابەی، لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە لە دارستانەکاندا ئاگر کەوتووەتەوە.

لە دوورگەکەدا داری چام و زەیتون هەیە. ئاگرەکە بەهۆی کاریگەریى باری لۆدۆسەوە تەشەنەى سەندووە.

دەوترێت تیمەکانى سەرۆکایەتیى فەرمانگەى ئاگرکوژێنەوەى شارەوانیى گەورە شاری بورسا و بەڕێوەبەرایەتیى ناوچەیى دارستانەکان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە دەستبەکار بوون.

دەوترێت تیمەکانى ئاگر کوژێنەوەى شارەوانیى گەورە شاری بورسا لە هەوڵدان لە ناوچەى مودانیاوە بچنە ئیمرالی، بەڵام ئیدعا دەکرێت بەهۆی زریان و گەردەلولی دەریاییەوە ناتوانن بە کەشتی بچنە ئیمراڵی.

هەروەها ئیدعای ئەوەش دەکرێت، لە ناوچەى گۆلچوک لە کۆجالی هەوڵ دەدرێت بە کەشتیى سەربازی بچنە ئیمراڵی و دەشوترێت، لە ئیستەنبول داواى کۆپتەری ئاگرکوژێنەوە کراوە.

ژ.ت