لە زانکۆی دۆرتمووند کۆنفڕانسی زمانی دایک

کورد ئاکاد بە هاوکاری ئینیستیتوی کوردی دۆسەڵدورف، یەکێتی مامۆستایانی کورد و زانکی دۆرتمووند، لەسەر ناوی زمانی دایک، فرەزمانی و فڕەڕەنگی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا.

کورد ئاکاد بە هاوکاری ئینیستیتوی کوردی دۆسەڵدورف، یەکێتی مامۆستایانی کورد و زانکی دۆرتمووند، لەسەر ناوی زمانی دایک، فرەزمانی و فڕەڕەنگی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا و ٦٥ کەس بەشداری لە کۆنفڕانسی زانکۆی دۆرتمووند بوون.

لە بەشی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا کە خوێندکارانی بەشی مامۆستایی نالین ئەردینچ، بەڕێوەیان دەبرد، دکتور Renate Deluçhi گۆتاری خۆی بە ناوی ؛دووزمانی، زانین و زمان' و سەرۆکی یەمەکە عەبدولرەحمان ئولوماسکانیش گۆتاری خۆی بە ناوی 'سنور، سەختی و پێویستی چالاکبوون'ی پێشکەش کرد.

دکتور Renate Deluçhi ڕایگەیاند، منداڵان ئینگلیزی لەگەڵ ئەڵمانی تێکەڵ دەکەن، بەڵام کێشە دروست نابێت. کاتێک زمانێکی تر بێت کێشە دروست دەبێت و وتی، "بە دوو زمانی دەبێت".

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کورد ئولوماسکانیش داوای کرد لە بابەتی وانەی کوردی و زمانی کوردیدا هەموو کەسێک ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات و وتی، " بە ناوی یەمەکە لە مانگی ئایار دا لەگەڵ پەرلەمانی هەرێمی، ئێمە چاوپێکەوتنێک لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دەدەین."

زانا جەمال لە زانکۆی هەولێر لە رێگەی سکایپ بەشداری کۆنفڕانسەکەدا کرد و بەڵێنی هاوکاری کرد.

مونەڤەر عەزیزئۆغلۆ کۆمەڵناس پێشکەشکاری بەشی دووەمی کرد و لەو بەشەدا پڕۆفیسۆر ئیبراهیم سەیدۆ ئایدۆغان گۆتاری خۆی بە ناوی 'پۆلیتیکبوون و زمان، دانوستان و ناکۆکی' هەروەها زانست داود یەشیلمەنیش گۆتاری خۆی بە ناوی 'وێژەی کوردی، کاریگەری کۆمەڵایەتی و زمان'ی پێشکەش کرد.

سەیدۆ وتی، "سەرەتا ویستیان داواکاری کورد وەک زمانی کوردی و وڵاتی کورد لەناوبەرن، سیاسەتی تورکبوون بەسەر کورددا بسەپێنن."

سەیدۆ ڕایگەیاند، لە بابەتی کورد و زمانی کوردیدا هیچ قسەیەکی ئەردۆغان لەگەڵ قسەکانی تری یەکناگرێتەوە و وتی، "ڕۆژێک دەڵێت، کورد برای منن و ڕۆژێک دەڵێت شتێک بە ناوی کورد نییە. دەستدرێژی لە منداڵەکانمان دەکەن."

یەشیلمەن بۆچوونەکانی لەبارەی وێژەی کورد و رۆمانی کوردی دەڕبڕی.

هەروەها ڕاوێژکاری ئاوۆ، دکتور تالیبا سوزەر گۆتارەکەی بە ناوی میگراسیۆنی منداڵ و گەنجانی فڕە کلتوری پێشکەش کرد.

لە بەشی پرسیار و وڵامدا، مامۆستاکان کە لە ڕۆژئاوا هاتبوون، باسی دەرفەتی مامۆستایانی زمانی کوردیان لە ئەڵمانیا کرد و عەبدولقادر ئولوماسکان و پڕۆفیسۆر سەیدۆ ئایدۆغان باسی کاری هاوبەشی خۆیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان هەوڵ دەدەن لە زانکۆی فەڕەنسادا خەباتێکی وا بەرێوەببەن کە مامۆستاکان بتوانن کار بکەن و بتوانن لەوێ مامۆستایەتی بکەن.

ف.ق