لە سەرحەد و گارزان لە داگیرکەران درا و ٢١ سەربازی تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە سەرحەد و گارزان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندوە و ئەوەندەی ڕوون بوەوە ٢١ سەرباز کوژران، ۲ ئۆتۆمبیلی جۆری کیرپی و ئامارۆگ تێکشکێندراون و زیان بە تانکێک گەیەندراوە.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژا ستار کە لە سەرحەد و گارزانی باکوری کوردستان دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجامیان داون بەڕاگەیەندراوێک ئەم زانیاریانە  بڵاو کردەوەتەوە:


هەفتانین

"چالاکییەکانی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی جەنگی حەفتەنین لە ناوچەی هەفتانین-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و  لەو چوارچێوەیەدا؛

کاتژمێر ١٥:٢٠ خولەکی ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم، هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلی کار-ی سوپای تورک لە دەوروبەری گردی پارتیزان ٢ چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئاکامیادا دوو شۆفڵ گورزیان لێ دراوە و ژمارەیەک سەرباز کوژران و بریندار بوون بەڵام هێشتا ژمارەیان نەزانراوە.

کاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەکی ڕۆژی٢٠ی تشرینی یەکەم، هێزەکانمان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورک کە لە گردی پارتیرزان جێگیر ببوون چالاکییان ئەنجام داوە. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن دراوە و چەندین سەرباز کوژران و بریندار بوو، بەڵام هێشتا ژمارەی تەواویان نەزانراوە.

جۆله‌مێرگ

لە ڕێککەوتی ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٩:٤٠ خولەک، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا،  لەدژی یەکینەکانی سوپای تورک لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دوژمنیان داوە و لە ئاکامیدا گورزی کوشندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن دراوە، لەوێش هێشتا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەتەواوی نەزانراوە.

ئاگری

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠، لە ئیالەتی سەرحەد لە بەردەوامی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا گەریلاکانمان چالاکییان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی ەربازی جۆری ئامارۆگ و زرێپۆشێکی جۆری کیرپی ئەنام داوە کە لە بنکەی سەربازی ناوچەکەوە  بۆ خاڵی پاسەوانی ئۆزکایای گرێدراوی ناوچەی بایزیدی ئاگری دەچوون. لەو چالاکییەدا کە لە سێ قۆڵەوە ئەنجام دراوە زەبری کوشندە لە دوژمن دراوە و ئۆتۆمبێلەکە و زرێپۆشەکە  تێکشکێندراون و تانکێکیش لەناو بنکە سەربازییەکە زەبری قورسی لێدراوە. بە گشت لەو چالاکییەدا  ١٨ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریدار بوون. سوپای تورک دوای چالاکییەکە بە فڕۆکەی چاودێریناوچەکەی خستووەتە ژێرچاودێرییەوە و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسی کوژراو و بریندارەکانی گواستوەتەوە. ئەو یەکینانەمان کە چالاکییەکەیان ئەنجام داوە بە ساغ و سەلامەتی گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان.

به‌دلیس

٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە ناوچەی شەهید مزگینی بەدلیس لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ قەوماوە. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی تورک کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان بە تەواوی نەزانراوە.. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکییەکە لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردوە. هێزەکانمان لە ٢١ی تشرینی یەکەم کە دەکاتە ئەمڕۆ، کاتژمێر٠٦:٠٠ یەکینەکیەکی نێو ئۆپەراسیۆنەکەیان کۆنترۆڵ کرد و لێیان دان، لە ئاکامی ئەوەشدا ٣ سەرباز کوژران و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیا دوای چالاکییەکە کوژراو و بریندارەکانی لە شوێنەکە دوور خستووەتەوە و بەبێ ئەوەی ئەنجامێکی دەستبکەوێت لە شوێنەکە کشاوەتەوە."


هـ.هـ