لە وان مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە

لە وان و ناوچەکانی  مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین دروست بوو لە دەیان وڵاتی جیهان بڵاوبووەوە. یەکێک لەو وڵاتانەش ئێرانە. ڤایرۆسی کۆرۆنا کە یەکەمجار لە شاری قوم تۆمارکرا، لە هەموو ئێران بووەتە هۆی کوشتنی ١٦ کەس. زیادبوونی ڕێژەی مردن و تووشبووان لە ئێران، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیانی شاری وانی باکووری کوردستان کە لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن. بە هۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە سەردانی نەخۆشخانەکان کەمیکردووە.

لەگەڵ ئەوەی دەروازە سنوریەکان داخراون، هاوڵاتیانی ئێران تا ئێستاش سەردانی وان دەکەن. ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ڕێگای فڕۆکەوە دەچنە ئەستەنبوڵ و شارەکانی تر، لەوێوە دەچنە شاری وان. بە هۆی تڕسەوە خەڵکی وان بە ماسکەوە دەگەڕێن. هاوڵاتیان ناڕەزاییی دەردەبڕن و دەڵێن، دەوڵەت ڕێوشوێنی پێویست ناگرێتە بەر.

٥ کەس کە ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو، لە نەخۆشخانە دەرچوون

چەند ڕۆژ لەبەومبەر ٥ کەس بە گۆمانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکران و لە قەڕەنتینە ڕاگیران. دوای ئەوەی لە ئەنجامدا خوێنەکەیان نەگەتیف دەرچوو، هەر ٥ نەخۆشەکە ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.یەکێک لەو ٥ کەسەش جەعفەر کۆچە کە لە ئیرانەوە چووەتە وان.

سەزەر ئۆرەچ سەرۆکی لقی وانی سەس ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڤایرۆسەکە لە ئێران بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەک کەسی کوشتووە، لە شاری وانیش ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبووەتەوە و وتی، لە چاو ئەنفلۆنزای ئاسایی، کۆرۆنا زوو بڵاو دەبێتەوە. ڕێژەی مردنیش ٢ بۆ ٢.٥%ـە و لە چاو ئەفلۆنزای ئاسایی ١٠ قات زیاترە.

لە بەدلیسیش گۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکرێت

دەڤەرێکی تر کە ڤایرۆسەکە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ، ناوچەی تەتوانی بەدلیسە. دوای ئەوەی گۆمانی ڤایرۆسەکە لە کەسێک کرا، لە قەڕەنتینە ڕاگیرا. بە هۆی گۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هاوڵاتیان ناچن بۆ شوێنە گشتیەکان و سەڕەکانی نەخۆشخانەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ف.ق