لە ڕووسیا کۆرسی زمانی کوردی دەستیپێکرد

لەشاری کاراسنۆدار-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا کۆرسی زمانی کوردی بۆمندالان کرایەوە. بنەماڵەکان خۆشحاڵی خۆیان بۆکردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی دەربڕی، ئەم کۆرسە بەدەسپێشخەری ئۆتۆنۆمی چاندی کوردی لە کاراسنۆداردەستیپێکردووە.

بە دەسپێشخەری ئۆتۆنۆمی چاندی کوردی وپشتگیری هەنێک چالاکوان کۆرسی زمانی کوردی بۆ منداڵان کرایەوە. سەرەڕای مندالان وگەنجان، کوردانی دانیشتووی هەرێمەکە خۆشحاڵی خۆیان بۆ کردنەوەی ئەم کۆرسە دەربڕی.

بۆدەستپێک بەپێی پلانەکە کۆرسەکە لەسێ پۆل وهەفتەیەک  یەک ڕۆژ پەروەردەی زمانی کوردی دەدرێت. مامۆستایان ئیشخان ئانکۆسێ ونوورە ئشێرێ ئەرکی پەروەردەکەیان گرتووەتە ئەستۆی خۆیان.

ئیشخان ئانکۆسێ سەرەڕای تەمەنی زۆری خۆیی دەڵێت بۆئەوەی کە مندالانی کورد ئاسمیلە نەبن و بەزمانی دایکی خۆیان خزمەت بەگەلی کورد بکەن ئەم ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆی خۆیی.

ئانکۆسێ وتی، لەڕووسیا بۆ خەباتی ئاوەها پێوەندی گەل زۆرە و باسی لەوەکرد ، " ٢٠ساڵ پێش ئیستا کاتێک کە گەلی ئێمە کۆچبەری رووسیا بوون ئەمە پلانی سەرەکی ئێمە بوو."

ئانکۆسێ دەربارەی گرینگی زمانی دایکی وتی، " کۆمەڵگە بەزمانی خۆی بوونی خۆی بەردەوام دەکات. ئێمەش بەپەلە گەرەکمانە دەست بەم کارەبکەین وخەباتی خۆمان بەرفراوانتربکەین. هیوادارم لەم بوارەدا گەلەکەمان هاوکاری ئێمەبن و لەم ڕێگەیەدا یارمەتیمان بدەن."

مامۆستا ئانکۆسێ لەدرێژەدا وتی، لەپەروەردەی زماندا گەنجان هاوکات لەگەل فێربوونی زمان ، مێژوویی زمانی کوردی وکلتووری کوردیش دەناسن.

خۆیان داوەتە بەر ئەم ئەرکە

تێلمان کاچاخ و براکەی بەکرێ هاتنە سەر پۆلی زمانی کوردی، پێشتریش ئەم بنەماڵەیە دەستیان بەخەباتی زمانی کوردی کردبوو.

تێلمان کەلەسەر کوردبوون و ئێزیدایەتی خۆی وتی، " زۆربە ئازارە کە لەبەرچاوی من، مندالانی ئێمە لەچاندی خۆیان دووربکەونەوە وچاندی کوردی نەمینێت. چاندی کوردی زۆر گرینگە و زمانی کوردی زۆردەوڵەمەندە. ئێمە بەحەیران گەورەبووین، ئێمە بۆ ئەم زمانە شاییمان گێڕا، ئێمە بەم زمانە هەڵبەستمان خویندووەتەوە و وتەی خۆشمان بیستووە."

پێوستی بە هاوکاری گەل هەیە

نورە ئاشێرێ کە خۆی مامۆستای زمانی کوردییە وتی، " بۆئەوەی کە لەدواڕۆژدا کاروخەباتەکەمان فراوانتربکەین پێویستمان بەهاوکاریگەل هەیە. بەبی هاوکاری گەل خەباتێکی لەم چەشنەدا سەرناکەوێت.

ک-ش